حوکمی بەکارهێنانی دەرمان یاخود ئامێر بۆ گەورەکردنی ئەندامی نێرینە چیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەکارهێنانی دەرمان یاخود ئامێر بۆ گەورەکردنی ئەندامی نێرینە چیە ؟

ڕێگای گەورەکردنی ئەندامی نێرینە لەدوو حاڵەت بە دەر نیە ، ئەوانیش :
یەکەم : لەڕێگای نەشتەرگەریەوە دەکرێت ، ئەوەش دروست نیە و حەرامە ، چونکە دەبێتە هۆی دەرخستن و پیشاندانی عەورەت و بریندارکردنی لاشە بەبێ ئەوەی پێویست بکات و زەرورەت بێت ، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەندامی نێرینە زۆر بچووک بوو لەشێوازی سروشتی خۆی ، یاخود لەناوەوە بوو پێویستی بەنەشتەرگەری دەکرد بۆ گەورەکردنی (ئەمیش حاڵەتێکی دەگمەنە) بەو هۆیەشەوە کاریگەری هەبوو لەسەر ئەنجامدانی جیماع ، ئەو کاتە دروستەو ڕێپێدراوە.
دووەم : بەڕێگای وەرگرتنی چارەسەری سروشتی و دەرمان دەبێت ، یان بەکارهێنانی کرێم و شێوازی دیکە ، لەم حاڵەتەدا هیچ ڕێگرییەکی شەرعی نیە بۆ ئەو کارە ، مەگەر لەڕووی تەندروستیەوە زیانی هەبێت ، وە سەلمێنراوە لەڕووی پزیشکیەوە کە گەورە و بچووکی ئەندامی نێرینە کاریگەری ناکاتە سەر جووتبون ، کە زانایان و پسپۆرانی ئەو بوارە چەندین جار ئەوەیان دوپاتکردۆتەوە ..
یەکێک لەو شتانەی کە لە ماڵپەڕێکی پزیشکیدا هاتووە کە :
نابێت ئێمە بایەخ بە درێژی چووک بدەین، بە پێچەوانەی چیرۆک و ئەفسانەکان، درێژی چووک هیچ کار ناکاتە سەر چێژ، نە بۆ ( نێر ) پیاو و نە بۆ ( مێ ) ژنیش، وە باشتر وایە کە تۆ گرنگی بدەی بە شێوازی دروستی هەڵسوکەوت لە گەڵ خێزانت و چۆنێتی چاندنی تۆوی خۆشەویستی و سۆز و بەزەیی لە نێوانتاندا ، چونکە ئەوە زۆر گرنگتر و بەسوودتره لەوەی کە نیگەرانی بوی .

من تا ئێستا نەمتوانیوە زەواج بكەم لەبەر ئەم هۆیە شەرمم كردووە ئایە زەكەرى قەبارە بچووك تا چەند ئەتوانێ ئەو پەردەى كچێنیە لابدات ، وە ئایا بەرامبەرەكەى تاچەند ئاسوودە دەبێت ئەگەربچوك بێت؟ ببوورن لە كردنى پرسیارەكەم ئەگەر بەنەوعێ بێت جا تكام وایە زوو وەڵامم بدەنەوە...........؟

هیچ قەبارەیەك یان درێژیەكى تایبەت نیە بۆ ئەندامى جووتبوونى مێرد كە نەیەڵێت كارى ئاسایی خۆى بكات لەكاتى جووتبووندا لەگەڵ خێزان، چونكە ئەندامى جووتبوون لە پیاواندا جیاوازیان هەیە لە قەبارە و درێژیان بەهۆى جیاوازیەكى بۆماوەیی (وراثي) یان هۆرمۆنى، هەروەها كارى ئەندامى جووتبوونى پیاو ئەوەیە كە بۆ ڕشانەوەى تۆماوە لە ئەندامى جووتبوونى خێزانەكەى بۆ مەبەستى دروستبوونى منداڵدا، واتە ئەگەر قەبارەى بچووك بوو هیچ كێشەیەكى نیە بۆ لابردنى پەردەى خێزان و ئاسوودە بوونى. هیچ شەرمى نایەوێت و دەبێت دڵمان خۆش بكەیت بە ژنهێنانت، داواكارم لە خواى گەورە دڵت خۆش بكات بە ژنێكى ئیماندارى یەكتاپەرست و منداڵى صاڵحتان پێ ببەخشێت، إنه سمیع مجیب الدعاء.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

سەردان: ١٠,٥٧٠ بەش: پرسیارە جنسیەکان