هۆکار و چارەسەرى قژ هەڵوەرین لە ڕووى پزیشکیەوە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکار و چارەسەرى قژ هەڵوەرین لە ڕووى پزیشکیەوە چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
كێشەى قژ هەڵوەرین جیاوازى هەیە لە نێوان مرۆڤێك و مرۆڤێكى دیكە ئەگەر كوڕ بێت یان كچ بێت بە هۆى تەمەن و هۆرمۆنى ناو لەش و كێشەى بۆماوەیی (وراثي) و جۆرى خواردن و دەرمان و كێشەى دەروونی و.... هتد.
زۆر جار قژ هەڵوەرین لە دواى تووشبوون بە تاى درێژخایەن و كەم خوێنى و هەوكردنى میكرۆبى و لە دواى نەشتەرگەرى و كێشەى دەروونى قورس ڕوودەدات و دەبێتە هۆى هەڵوەرینى قژ بۆ ماوەى چەند حەفتەیەك كە لەم حاڵەتە دەبێت بە ترشى ئەمینی (برۆتین) چارەسەر بكرێت.
زۆر جار لە تەمەنى 25 ساڵان زیاد دەكات بە تایبەتى لە ئافرەتانەوە لەم تەمەنە ڕوودەدات.
هەروەها كرژبوونى دەروونى و دەمارگەلى و كەمى هاتووچۆى خوێن لە بەشى پێستى قژەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین بە هۆى كەمى شانەكردن بۆ ماوەیەكى زۆر و كەمى هەڵمژینى هەواى پاك و خاوێن لەگەڵ كەم خۆراكى و بەكارهێنانى سشوار (ڤێر) بۆ ووشككردنەوەى قژ بۆ ماوەیەكى زۆر و بۆیاغ كردنى قژ و تووشبوون بە هەوكردنى كەڕوویی لەو شوێنەدا كە دەبنە هۆكارێكى سەرەكى بۆ قژ هەڵوەرین.
هەروەها زۆربەى جۆرەكانى قژ هەڵوەرین و كەچەڵى هۆكارەكەى جیناتى بۆماوەى یە (وراثية‌) و هۆرمۆنیە، وە لە پیاواندا لە بەشى پێشەوەى سەر دەست پێ دەكات لەگەڵ هەردوو لاى سەر و ناوەڕاستى كە بە شێوەى ناوەند یان توند هەڵدەوەرێت بەڵام لە ئافرەتان بە شێوەى گشتى ڕوودەدات لە تەمەنى 30 ساڵان.
هەروەها كێشەى هۆرمۆنى ئەندرۆجین لە پیاواندا هۆكارێكە بۆ قژ هەڵوەرین لەگەڵ كێشەكانى گلاندى دەرەقى و نەخۆشى شەكرە. لەم سەردەمەدا دەبینین قژ هەڵوەرین ڕێژەى زۆر زیاد دەكات بە هۆى زۆر بەكارهێنانى جۆرى دەرمان بۆ بۆیاغ كردنى قژ لەگەڵ بەكارهێنانى جۆرەكانى گەرمكردنى بە ئامێرێكى جۆراوجۆر.
لە پیاواندا لە تەمەنى 25 ساڵانەوە قژ هەڵوەرین دەست پێ دەكات بە ڕێژەى 25 % و لە دواى تەمەنى 50 ساڵان دەبێتە 50 % و بە شێوەى بازنەیی یان هێلكەیی یان بە شێوەى U دەردەكەوێت لە سەر پارچەكانى پێستى سەر.
هەروەها نەخۆشى درێژخایەنى جگەر و گورچیلە دەبنە هۆكارێك بۆ قژ هەڵوەرین.
زۆر گرنگە لە دواى شیكردنەوە و فەحس بزانین هۆكارەكە چىیە بۆ دانانى چارەسەرێكى گونجاو و ئەمەش پێویستە لە لایەنى پزیشكى پسپۆڕ لە بوارى نەخۆشیەكانى پێست و گلاندى گشتى و میزڵدان و ئەندامى زاوزێ ئەنجام بدرێت بە شێوەى ڕاستەوخۆ، دەبێت فەحسی هەردوو گون بكرێت بۆ زانینی ئایا كێشەى بچووكى هەیە یان نا لەگەڵ شیكردنەوەى ڕێژەى هۆرمۆنى تێستۆستیرۆنى نێڕینە.
نابێت خەفەت بخۆیت و دەبێت ئارامگربیت و دوعا لە خواى گەورە بكەیت شیفات بدات و بەردەوام بیت لەسەر چارەسەركردن.
سابوونى (البركة‌) باشە ئەگەر لە ڕەشكە دروست كراو بێت بە ڕێژەى 100%. باشترین چارەسەركردنە بۆ قژ هەڵوەرین وەكو دەیزانم ئەوەیە بە مەساج كردنى پێستى سەر بە ڕۆنى گەرچك (زیت الخروع) بە شێوەى ڕۆژانە، یان بە ڕۆنى زەیتون (زیت الزیتون) ئێواران بۆ ماوەى یەك حەفتە لەگەڵ داپۆشینى تا بەیانی و شۆردنەوەى شوێنەكە بەیانیان، لەگەڵ خواردنى هەنگوینی ڕەش وشیر و گۆشتى ماسی.
بەردەوام بە لەسەرى چونكە سوودى زۆرە بۆ ئەم حاڵەتە و چەندەها كەس باش بوون لەم كێشەیە بە یارمەتى خواى گەورە. دەتوانیت ئەم دوعایە بخوێنیت بۆ چارەسەركردنى خەفەت و دەبێت بەردەوام بیت لەسەر قورئان خوێندن كە شیفایە بۆ هەموو نەخۆشیەك:
قال رسول الله :
((مَا أَصَابَ أَحَداً هَمٌّ وَلا حَزَنٌ فَقَالَ :
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ ، وَابْنُ عَبْدِكَ ، وَابْنُ أَمَتِكَ ، نَاصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أَوْ عَلَّمْتَهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِكَ ، أَوْ أنْزَلَتَهُ فِـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِـي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .
إِلاَّ أَذْهَبَ اللهُ هَمَّهُ وَحُزْنَهُ وَأَبْدَلَهُ مَكَانَهُ فَرَجَاً)) [صحيح رواهُ أحمد رقم : (1 / 391) ، صححهُ الألبانـي في سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (199)] .
واتە : هەركەسێك غەم و پەژارە و ناڕەحەتییەكی تووش ببێت و بڵێت :
خوایە من بەندەی تۆم ، وە كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، وە كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێ‌ناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبەزاندووە لە كتێبەكەتدا ، یان تایبەتت كردووە بە خۆتەوە لە زانستی غەیبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیت بە بەهاری دڵم و رووناكی سێنگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم .
ئیللا خوا غەم و پەژارەی لادەبات و لە جێ‌ی ئەوەدا دەیگۆڕێتەوە بە دڵا فراوانی .

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٦,٠٣٩ بەش: پزیشکى