ئەو کەسەى لە ماڵى ڕەفیقى بخەوێ و بەخەبەربێ ببینێ لەشى گران بوە دروستە تەیەموم بکات چونکە شەرم دەکات خۆى بشوات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەى لە ماڵى ڕەفیقى بخەوێ و بەخەبەربێ ببینێ لەشى گران بوە دروستە تەیەموم بکات چونکە شەرم دەکات خۆى بشوات؟
پرسیار:

پیاوێک لەخەو بەخەبەرھات لەدوای بانگی بەیانی و لەشی گرانە و لەماڵی خۆیشیدا نیە و سەرمایەکی سەختیشە بەشێوەیەک کە لەخۆی دەترسێت ئەگەر خۆی بشۆرێت و بۆی ناکرێت ئاویش گەرم بکات و شەرمیش دەکات داوای ئاوی گەرم بکات لە ماڵی خەڵکیدا و ئافرەتیان لە ماڵەوەیە، ئایا بۆی ھەیە تەیەموم بکات؟

 لەسەریەتی لە دەرگا بدات و داوای ئاوی گەرمیان لێ بکات وشەرم نەکات ، چونکە خوای گەورە لە حەقدا شەرم ناکات ، و ھەموو خەڵکی تووشی لەشگرانی دەبن و ھیچ نەنگیەک لەوەدا نیە، وە شەرمیش عوزر نیە، بەڵام ئەگەر لە چۆڵەوانی بوو وە تەنھا ئاوی ساردی لابوو لەخۆیشی دەترسا کە نەخۆش بکەوێت ئەوا بۆی ھەیە تەیەموم بکات ھەتا ئەو کاتەی شتێکی دەستدەکەوێت کە ئاوی پێ گەرم بکات، بەڵام شەرم کردن عوزر نیە و ئەگەریش نوێژی بەتەیەمومەوە کرد و داوای ئاوی گەرمی نەکرد وشەرمی کرد ئەوا لەسەریەتی غوسل دەربکات و نوێژەکەی سەر لەونوێ دوبارە بکاتەوە.
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

زانای پایەبەرز شێخ الاسلام لە کتبێبى [مختصر الفتاوی المصریة] ئەفەرمووێت : ومن خاف إن اغتسل أن يُرمى بما هو برئ منه، ويتضرر به جاز له التيمم والصلاة والقراءة ومس المصحف. انتهى.
واتە : هەرکەسێک ترسا بەهۆی خۆشۆردنەوە تۆمەتێکی بدرێتە پاڵ کە ئەم لێێ بەریئە ، زیانی پێ دەگات ئەوا دروستە بۆی کە تەیەموم بکات و نوێژ بکات و قورئان بخوێنێت و دەستیشی لێ بدات .
ولكن لا بُد من تقييد هذا القول بوجود غلبة الظن لدى هذا الشخص أنه يُرمى بالفاحشة، وتُلصق به هذه التهمة، وأما مجرد الوهم فلا يُبيح ذلك، وكذا لا بُد من تقييده بالعجز عن الاغتسال بغير علم من يُخشى أن يتهمه بذلك، ولو بأن يخرجَ إلى المسجد فيغتسل.
بەڵام پێوستە ئەم وتەیە پەیوەست بکرێت بە ئەوە کە دەبێت گومانێکی زۆری هەبێت کە تۆمەتی خراپە کاری دەدرێتە پاڵی ، و ئەم کارە ناشرینەی پێوە دەلکێنرێت ، بەڵام تەنها گومانێکی ئاسایی کە خۆی دروستی بکات ئەوا بۆی دروست نیە ئەو کارانە ، پاشان دەبێت پەیوەست بکرێت بەوەی کە نەتوانێت خۆی بشوات بەبێ ئاگاداری ئەو کەسەی ترسی تۆمەت بەخشینەوەی هەیە ، ئەگەر بە خۆشۆردنیش بێت لە مزگەوت .
وأما أن يترك الاغتسال ويعدل إلى التيمم حياءً وخجلا، فهذا لا يجوزُ البتة، فإن الله تعالى أحق أن يُستحيى منه من الناس.
بەڵام واز بهێنێت لە خۆشۆردن و پەنا بەرێت بو تەیەموم لەبەر ئەوەی شەرم دەکات و ناخۆشه بۆی ، ئەوە هەرگیز دروست نیە ، چونکە پەروەردگار لەپێش ترە کە شەرمی لێ بکرێت .

سەردان: ٤,٢٨٣ بەش: خۆشۆردن (غوسل)