چۆنێتى غوسل کردن (صِفَة‌ الْغُسْلْ): ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى غوسل کردن (صِفَة‌ الْغُسْلْ)
پرسیار:

خۆشوشتنى غوسڵ چۆنه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خۆشوشتن دوو جۆرى هه‌یه‌:

1- شێوازی یه‌كه‌م: جۆرى واجبێتییه‌كه‌ى پێویسته‌ هه‌موو لاشه‌ى ته‌ڕببێت به‌ ئاو، هه‌روه‌ها ئاو له‌ ده‌م و لوت وه‌ربدات، ئه‌گه‌ر هه‌موو لاشه‌ى ته‌ڕبو به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌ غوسڵه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌ له‌شگرانى له‌سه‌ر لاچوه‌ وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا]  [المائدة: ٦]. واته‌: ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو خۆبشۆن و غوسلأ ده‌ربكه‌ن.

2- شێوازی دووه‌م: شێوازی غوسڵى ته‌واو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خۆى غوسڵ ده‌ربكات هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم -  غوسڵى ده‌ركردوه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ردوو ده‌ستى ده‌شوات، پاشان دامێنى و عه‌وره‌تى ده‌شوات و ئه‌وه‌یش له‌و جوتبونه‌یه‌ كه‌ پێوه‌ى لكاوه‌، پاشان ده‌ستنوێژێكى ته‌واو ده‌شوات و به‌و شێوازه‌ى كه‌ باسكراوه‌ پاشان سێ جار سه‌رى ده‌شوات به‌ ئاو ده‌ستى تیادا ده‌هێنێت و پاشان ئاو ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو لاشه‌یدا. ئه‌مه‌ شێوازى خۆشوشتنێكى ته‌واوه‌.

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين  رحمه الله (11/225).

سەردان: ٩٨٨ بەش: خۆشۆردن (غوسل)