ئایا دروسته‌ كچ شو بكات به‌بێ ئیزن و مۆڵه‌تى باوكى؟ وه‌ ئایا دروسته‌ كچان و كوڕان ته‌له‌فۆن و نامه‌ بۆ یه‌كتر بنێرن به‌ناوه‌ى خۆشه‌یستیه‌وه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروسته‌ كچ شو بكات به‌بێ ئیزن و مۆڵه‌تى باوكى؟ وه‌ ئایا دروسته‌ كچان و كوڕان ته‌له‌فۆن و نامه‌ بۆ یه‌كتر بنێرن به‌ناوه‌ى خۆشه‌یستیه‌وه‌؟

دروست نیه‌ بۆ ئافره‌ت شو بكات به‌بێ مۆڵه‌تى باوكى، چونكه‌ باوكى سه‌رپه‌رشتیارێتى و باوكى زیاتر قازانجى كچه‌كه‌ى ده‌زانێت، به‌ڵام دروستیش نیه‌ بۆ باوكى ڕێگربێت له‌ به‌شودانى كچه‌كه‌ى له‌ كاتێكدا كه‌ خوازبێنی یه‌كى گونجاو و چاكى هاتوه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت:
« إِذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ إِلاَّ تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِى الأَرْضِ وَفَسَادٌ ». قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ - صلى الله علیه‌ وسلم - وَإِنْ كَانَ فِيهِ قَالَ « إِذَا جَاءَكُمْ مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَأَنْكِحُوهُ ». ثَلاَثَ مَرَّاتٍ. حَسَنْ: رَوَاهُ التُرْمُذي، رَقَمْ: (1085)، إِرْوَاء الغَليل، رَقَمْ: (1868).
(ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته‌ خوازبێنى كچ بۆلاتان، له‌ دین و ڕه‌وشتى ڕازیبوون، بیده‌نێ، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن ئه‌وه‌ فیتنه‌ و فه‌سادیه‌كى گه‌وره‌ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌ویدا).

وه‌ هه‌روه‌ها دروست نیه‌ بۆ كچان، كه‌ سووربن له‌ هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا، كه‌ باوكى ڕازى نیه‌ له‌سه‌رى، چونكه‌ باوكى شاره‌زاتره‌ له‌ كچه‌كه‌ باوكى سه‌یرى دوور ده‌كات ئه‌وه‌ى، كه‌ باوكه‌كه‌ ده‌یزانێت كچه‌كه‌ نایزانێت، زۆرجار خه‌یرى تێدایه‌، كه‌ نابێت وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ] [البقرة: ٢١٦]. واته‌: هه‌ندێك كار هه‌یه‌ ئێوه‌ پێتان خۆشه‌ ببێت، به‌ڵام خراپه‌ بۆتان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێویسته‌ ئه‌و كچه‌ داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكات، كه‌ پیاوێكى چاكى به‌ نسیب بكات.

وه‌ دروست نیه‌ له‌نێوان كچان و كوڕاندا قسه‌كردن و نامه‌ ناردن هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ كارێك كه‌ كۆتاییه‌كه‌ى باش نابێت، وه‌ زۆر جار به‌هۆى قسه‌كردنه‌وه‌ حه‌یا و ئابڕوى كچه‌كه‌ ده‌چێت به‌ تایبه‌تى، وه‌ كارى زۆر خراپى به‌ دوادا دێت .

الْمُنْتَقَى مِنْ فَتَاوَى الْشَيخ صَالْح الْفَوزَان (3/ 2189 – 219).

سەردان: ٣,٥١٧ بەش: عیشق و خۆشەویستى