ئایا بۆچی بێباوەڕ بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە لەکاتێکدا لەدونیادا حەفتا یاخود هەشتا ساڵ ژیاوە ؟!: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بۆچی بێباوەڕ بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە لەکاتێکدا لەدونیادا حەفتا یاخود هەشتا ساڵ ژیاوە ؟!

یەکەم :
باوەڕداری تاوان بار ڕەنگە بەهۆی تاوانەکانیەوە بچێتە دۆزەخەوە ، ودووریش نی یە خودای لێی خۆش بێت نەچێتە دۆزەخەوە ، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەدۆزەخدا بەهەتا هەتایی نامێنێتەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ) النساء/48 .
واتە : بەهیچ شێوەیەک خودا لەو کەسانە خۆش نابێت کە هاو بەشی بۆ بڕیار دەدەن ، بەڵام لەو گوناهانە خۆش دەبێت كە لە خوار هاوەڵ بڕیاردانن ، بۆ هەركەسێك كە خۆی ویستی لەسەر بێت لە بەندەكانی .

دووەم :
هەر کەسێک کافر بێت ولەسەر کوفر بمرێت ، ئەوا بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (إِنَّ اللَّهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا (64) خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لَا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا) الأحزاب/64، 65
واتە :
خودا لەعنەتی لەبێباوەڕان کردووە وئاگری دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون ، وبەهەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە وهیچ پشتیوانیەک وسەر خەرێکیان نی یە .

جا نابێ بوترێت :
چۆن لەئاگردا بەهەتا هەتایی دەمێنێتەوە لەکاتێکدا ئەو ئەوەندە و ئەوەندە ساڵە ژیاوە؟! ، بەڵکو گەر کەسێک بانگ کرا بۆ ئەوەی باوەڕ بێنێت وکەلە ڕەقی کرد وباوەڕی نەهێنا پاشان یەکسەر مرد ؟، ئەوا ئەو کەسەش بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە ، چونکە پەروەردگاری کە نیعمەتی عەقڵ وژیانی پێ بەخشیووە ، بانگی کردووە بۆ ئاسان ترین کار ، ئەوەش ئەوەیە تەنها هاوبەش بۆ خودا بڕیار نەدات ، ئەویش بەگوێڕایەڵی خودا ناکات وسوور دەبێت لەسەر هابەش بڕیار دان .
وەهەروەها بانگی کردووە بۆ ئەوەی باوەڕ بەخۆی و پێغەمبەرانی بهێنێت ، ئەویش هەر کەلە ڕەقی دەکات باوەڕی پێناهێنێت ، بۆیە موستەحەقی سزادان دەبێت ، چونکە ئەو ترسێنەری لەلایەن خوداوە بۆ هاتووە گەر باوەڕ نەهێنێت سەرەنجام و مەسیڕی سزایەکی بەئێشە ، ئەویش هەر کەلە ڕەقی دەکات وخۆی بەزل دەزانێت و باوەڕ ناهێنێت .

وە لەهەمان کاتدا گەر کەسێک بانگ کرا بۆ ئەوەی باوەڕ بێنێت ، باوەڕی هێناوە ، دواتر یەکسەر مرد ، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە بەهەتا هەتایی تیایدا دەمێنێتەوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا) النساء/ .122]
واتە :
ئەو کەسانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوەی چاکەیان کردووە ، دەیان خەینە نێو بەهەشتانێکەوە ڕوبار بەژێریدا تێپەڕ دەبێت ، وبەهەتا هەتایی تیایدا دەمێنێننەوە ، پەیمانی خودایە وحەقە ، وئایا چ کەسێک لەخودا ڕاستگۆ ترە ؟!

جا بۆیە نابێ بوترێت :
چۆن ئەو کەسە لەبەهەشتدا بەهەتا هەتایی دەمێنێتەوە لەکاتێکدا بۆ ساتێکیش خودای نەپەرستووە ویاخود پەنجا ساڵ ویاخود هەشتا ساڵ ژیاوە .
جا حەتمەن هیچ چاکەیەک ناگاتە یەکتاپەرستی .
وەهەروەها هیچ تاوانێک ناگاتە تاوانی هاوبەش بڕیار دان .

وەئیمامی أحمد (12289) لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر فەرموویەتی : ( يُقَالُ لِلرَّجُلِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَرَأَيْتَ لَوْ كَانَ لَكَ مَا عَلَى الْأَرْضِ مِنْ شَيْءٍ أَكُنْتَ مُفْتَدِيًا بِهِ قَالَ فَيَقُولُ نَعَمْ قَالَ فَيَقُولُ قَدْ أَرَدْتُ مِنْكَ أَهْوَنَ مِنْ ذَلِكَ قَدْ أَخَذْتُ عَلَيْكَ فِي ظَهْرِ آدَمَ أَنْ لَا تُشْرِكَ بِي شَيْئًا فَأَبَيْتَ إِلَّا أَنْ تُشْرِكَ بِي) وصححه شعيب في تحقيق المسند.
واتە :
بە پیاوێک لەدۆزەخیەکان دەوترێت گەر هەموو سەر ئەرز موڵکی تۆ بوایە ئایا دەت بەخشی لەپێناو ڕزگار بونت لەدۆزەخ ؟
دەڵێت : بەڵێ .
خوا پێی دەڵێت : من زۆر لەوە کەم ترم لێ داوا کردی ، من کاتێ لەپشتی ئادەم دا بوویت پەیمانم لێ وەرگرتی هیچ هاوبەشێکم بۆ بڕیار نەدەی ، تۆش بەگوێڕایەڵ نەبویت و سور بوویت لەسەر ئەوەی هاوبەشم بۆ بڕیار بدەیت .

جا تەماشای حاڵی ئەو کافرە بکە ، ئەو ڕەنگە هەموو ژیانی لەپێناو خۆشیەکدا یاخود یاری و ماڵێکدا بەخشی بێت ، وەئێستا ئەو ئامادەیە بۆ ڕزگاری کردنی خۆی لەئاگری دۆزەخ هەرچی هەیە بی بەخشێت، ئەمە لەکاتێکدایە خودا لەدونیادا هیچ شتێکی لێ داوا نەکردبوو تەنها عیبادەت ویەکخواپەرستی نەبێت ، بەڵام ئەو بێفەرمانی خودای کرد وکەلە ڕەقی هەڵبژارد .

وە ئیمامی مسلم (5270) لەئەبو هوڕەیرەوە گێڕاویەتیەوە دەڵێت : گوتیان ئەی پێغەمبەری خودا ئایا ئێمە لەڕۆژی دوایدا خودا دەبینین ؟
فەرمووی : (هَلْ تُضَارُّونَ فِي رُؤْيَةِ الشَّمْسِ فِي الظَّهِيرَةِ لَيْسَتْ فِي سَحَابَةٍ ؟ ) .
واتە : ئایا کاتێ خۆر له‌ده‌مه‌ و نیوه‌ڕۆدا بێ هیچ پەڵە هەورێک لەئاسماندا نی یە ئایا بەبینينى هیچ زیانيکتان پێ دەگات ؟
گوتیان : نەخێر .
فەرمووی : ( فَهَلْ تُضَارُّونَ فِي رُؤْيَةِ الْقَمَرِ لَيْلَةَ الْبَدْرِ لَيْسَ فِي سَحَابَةٍ ؟ ) .
واتە : ئایا کاتێ مانگ دەبێتە چواردە و هیچ پەڵە هەورێک لەئاسماندا نی یە ئایا بەبینينى هیچ زیانيکتان پێ دەگات ؟
گوتیان : نەخێر .
فەرمووی : ( فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا تُضَارُّونَ فِي رُؤْيَةِ رَبِّكُمْ إِلَّا كَمَا تُضَارُّونَ فِي رُؤْيَةِ أَحَدِهِمَا ).
واتە :
سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە چۆن بەبینينى مانگ وخۆر هیچ زیانێکتان پێناگات بەهەمان شێوەش بەبینی خودا هیچ زیانێکتان پێناگات ودەیبینن .
پاشان پێغەمبەرى خوا فەرمووى :
فَيَلْقَى الْعَبْدَ فَيَقُولُ : أَيْ فُلْ أَلَمْ أُكْرِمْكَ وَأُسَوِّدْكَ وَأُزَوِّجْكَ وَأُسَخِّرْ لَكَ الْخَيْلَ وَالْإِبِلَ وَأَذَرْكَ تَرْأَسُ وَتَرْبَعُ فَيَقُولُ : بَلَى،. قَالَ : فَيَقُولُ : أَفَظَنَنْتَ أَنَّكَ مُلَاقِيَّ ؟ فَيَقُولُ : لَا ، فَيَقُولُ فَإِنِّي أَنْسَاكَ كَمَا نَسِيتَنِي ، ثُمَّ يَلْقَى الثَّانِيَ فَيَقُولُ : أَيْ فُلْ ، أَلَمْ أُكْرِمْكَ وَأُسَوِّدْكَ وَأُزَوِّجْكَ وَأُسَخِّرْ لَكَ الْخَيْلَ وَالْإِبِلَ وَأَذَرْكَ تَرْأَسُ وَتَرْبَعُ ؟ فَيَقُولُ : بَلَى ، أَيْ رَبِّ فَيَقُولُ : أَفَظَنَنْتَ أَنَّكَ مُلَاقِيَّ ؟ فَيَقُولُ : لَا ، فَيَقُولُ : فَإِنِّي أَنْسَاكَ كَمَا نَسِيتَنِي ، ثُمَّ يَلْقَى الثَّالِثَ فَيَقُولُ لَهُ مِثْلَ ذَلِكَ فَيَقُولُ : يَا رَبِّ آمَنْتُ بِكَ وَبِكِتَابِكَ وَبِرُسُلِكَ وَصَلَّيْتُ وَصُمْتُ وَتَصَدَّقْتُ وَيُثْنِي بِخَيْرٍ مَا اسْتَطَاعَ فَيَقُولُ هَاهُنَا إِذًا ، قَالَ : ثُمَّ يُقَالُ لَهُ الْآنَ نَبْعَثُ شَاهِدَنَا عَلَيْكَ وَيَتَفَكَّرُ فِي نَفْسِهِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْهَدُ عَلَيَّ فَيُخْتَمُ عَلَى فِيهِ وَيُقَالُ لِفَخِذِهِ وَلَحْمِهِ وَعِظَامِهِ انْطِقِي فَتَنْطِقُ فَخِذُهُ وَلَحْمُهُ وَعِظَامُهُ بِعَمَلِهِ وَذَلِكَ لِيُعْذِرَ مِنْ نَفْسِهِ وَذَلِكَ الْمُنَافِقُ وَذَلِكَ الَّذِي يَسْخَطُ اللَّهُ عَلَيْهِ).
واتە : خوای گه‌وره‌ ڕووده‌كاته‌ به‌نده‌كه‌ی و ده‌فه‌رمووێ:
ئه‌ی فڵان! ئایا ڕێزم لێنه‌نایت و سه‌روه‌ریم پێنه‌به‌خشیت و هاوسه‌رم پێنه‌دایت، ئه‌سپ و وشترم بۆ نه‌هێنایته‌ ژێربار، لێت نه‌گه‌ڕام ببیته‌ سه‌رۆك و باج و خه‌راج بستێنی؟
ده‌ڵێ: به‌ڵێ، ئه‌ی په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رمووێت: ئایا به‌ئومێدی ئه‌وه‌بوویت به‌دیداری من بگه‌یت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر.
ده‌فه‌رمووێت: دەى ئێمەش فەرامۆشت دەکەین ، وەك چۆن ئێمەت لە بیر کرد .
ئه‌مجا ده‌گات به‌دووه‌م و ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی فڵان! ئایا ڕێزم لێنه‌نایت و سه‌روه‌ریم پێنه‌به‌خشیت و، خاوو خێزانم پێنه‌دایت و ئه‌سپ و وشترم بۆڕا نه‌هێنایت، لێت نه‌گه‌ڕام ببیته‌ سه‌رۆك باج و خه‌راج بستێنی؟
ده‌ڵێ: به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
ده‌فه‌رموێت: ئایا به‌ته‌مابوویت كه‌به‌ دیداری من بگه‌یت؟
ده‌ڵێ: نه‌خێر.
دەفەرموێ : دەى ئێمەش فەرامۆشت دەکەین ، وەك چۆن ئێمەت لە بیر کرد .
ئه‌مجا ده‌گات به‌ سێهه‌م هه‌مان شتی پێده‌فه‌رمووێت: ئه‌ویش ده‌ڵێ:
ئه‌ی په‌روه‌ردگار باوه‌ڕم هێنا به‌تۆ و، به‌كتێبی تۆو، به‌ پێغه‌مبه‌رانی تۆ و، نوێژم كرد و ڕۆژووم گرت و خێرم كرد، به‌چاكترین شێوه‌ چه‌نده‌ بتوانێ ستایشی خۆی ده‌كات، ده‌ڵێ: ده‌فه‌رمووێت: كه‌وابوو ئا لێره‌دا ڕاوه‌سته‌. پاشان پێی ده‌وترێت: هه‌ر ئێسته‌ شایه‌تی خۆمانت له‌سه‌ر ده‌نێرین، ده‌كه‌وێته‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆی: داخۆ كێ بێت شایه‌تیم له‌سه‌ر بدات؟
ئینجا مۆر ئه‌نرێت به‌سه‌رده‌میدا و، به‌ڕان و ئێسك و گۆشتی ده‌وترێت: بێنه‌گۆ!
ئینجا ڕان و ئێسك و گۆشتی دێنه‌ گۆ شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن له‌سه‌ركرده‌وه‌كانی، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی بڕوبیانووی نه‌مێنێت، ئه‌مه‌یش دووڕووه‌، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خوا خه‌شم و قینی لێهه‌ڵده‌گرێت.

وەخودا هیچ شتێکی بەقەد عوزر پێ خۆش نی یە ، چونکە ئەو لێبوردە وبەبەزەییە ، وەهەر لەبەر ئەوەشە پێغەمبەرانی ناردووە ، وکتابەکانی دابەزاندووە ، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بیانوی نەمێنێت ، هەروەک خودا فەرموویەتی : (وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا) الإسراء/15 .
واتە : ئێمە هێچ کەسێک سزا نادەین تا‌وەکو پێغەمبەری بۆ ڕەوانە نەکەین .

وەهەروەها فەرموویەتی :
وقال: (رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا) النساء/165.
واتە : پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ ئەوەی موژدە دەر وترسێنەر بن بۆ ئەوەی هیچ عوزر وبیانوویەکیان نەمێنێت بەسەر خوداوە دوای هاتنی پێغەمبەران ، وخودا بەتوانا وکار بەجێیە .

وەئیمامی البخاري (7416) ، ومسلم (2760) لە عَبْدِ اللَّه ی کوڕی مەسعودەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( لَيْسَ أَحَدٌ أَحَبَّ إِلَيْهِ الْمَدْحُ مِنْ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ مَدَحَ نَفْسَهُ وَلَيْسَ أَحَدٌ أَغْيَرَ مِنْ اللَّهِ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ حَرَّمَ الْفَوَاحِشَ وَلَيْسَ أَحَدٌ أَحَبَّ إِلَيْهِ الْعُذْرُ مِنْ اللَّهِ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ أَنْزَلَ الْكِتَابَ وَأَرْسَلَ الرُّسُلَ).
واتە :
هیچ کەسێک بەقەد خودا مەدح کردنی پێ خۆش نی یە ، هەر لەبەر ئەوەشە مەدحی خۆی کردووە ، وهیچ کەسێک بەقەد خودا بەغیرەت نی یە هەر لەبەر ئەوەش داوێن پیسی حەڕام کردووە ، وهیچ کەسێک بەقەد خودا عوزر هێناوانەوەی پێ خۆش نی یە ، هەر لەبەر ئەوەشە کتابی دابەزاندووە و پێغەمبەرانی ناردووە .

جا واز لەم جۆرە بیر کردنەوانە بێنە ، وسوپاسی خودا بکە لەسەر نیعمەتی ئیسلام ، و با هەوڵدانت بۆ جێگیر بوون وبەردەوامی بێت لەسەر دین ، و زیاد ئەنجام دانی عیبادەت ، بۆ ئەوەی بەرزترین پلە بەدەست بێنیت .
وفقنا الله وإياك لما يحب يرضى.
والله أعلم.

سەردان: ٢,٩١٠ بەش: دۆزەخ