ئایا سزا دانی دۆزەخییەکان هەتا هەتاییه ؟یاخود کاتێکی دیاری کراوە وکۆتایی پێ دێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سزا دانی دۆزەخییەکان هەتا هەتاییه ؟یاخود کاتێکی دیاری کراوە وکۆتایی پێ دێت ؟

مانەوەی بێ باوەڕان لەدۆزەخدا هەتا هەتاییه ،و بۆ هەتا هەتایە تیایدا دەمێننەوە .
وەبێگومان چەندین بەڵگەی قورئان وفەرموودە لەم بارەیەوە هاتوون .

پرسیار کرا لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله : ئایا ئاگر هەتا هەتاییە یاخود لەنێو دەچێت ؟

لەوڵامدا گوتویەتی :
ئەوەی دەس نیشان کراوە بەدڵنیاییوە ئەوەیە کە دۆزەخ هەتا هەتاییە ، و لەسەلەفەوە جگە لەم بۆچوونە بوونی نی یە ، هەر بۆیە زانایان لەعەقیدەدا باسیان کردووە ، بەوەی کە ئێمە باوەڕمان وایە دۆرەخ هەتا هەتاییە ، وە ئەمە شتێکە هیچ گومانێکی تێدا نی یە ، چونکە خوای پەروەردگار لەقورئانی پیرۆزدا لەسێ جێگەدا باسی هەتا هەتایی ئاگری کردووە :

یەکەم : لە (سورة النساء)دا ، هەروەک فەرموویەتی : (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَظَلَمُوا لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقاً * إِلا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً)

دووەم : لە (سورة الأحزاب)دا ، هەروەک فەرموویەتی : (إِنَّ اللَّهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيراً* خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً).

سێیەم  : لە (سورة الجن )دا ، هەروەک فەرموویەتی : (وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً)

جا ئەگەر خودای پەروەردگار لەیەک جێگەدا باسی بکردبایە ئەوا بەس دەبوو ، چ جای ئەوەی لەسێ جێگەدا باسی لێوە کردووە ، وە بێگومان ئەوەی جێی سەر سوڕمانە هەندێ لەزانایان پێیان وایە دۆزەخ لەنێو دەچێت و پشتیان بەهەندێ هۆکاری بەستووە کەلەحەقیقەتدا هۆکار نین وپێچەوانەی قورئان وسوننەتن ، و لەپێناو ئەو بۆچوونە لاوازەدا مانای ئایەتەکان دەگۆڕن ودەڵێن : مانای( "خالدين فيها أبداً")واتە : تا ئەو کاتەی ئاگر وجودی هەبێت .

جا ئایا ئەمە چۆن دەگونجێ ؟!
گەر ئەوان بەهەتا هەتایی تیایدا بمێننەوە ، ئەوا پێویستە ئاگریش هەتا هەتایی بێت و ئەوان دەمێننەوە لەئاگردا بەهەمیشەیی ، کەواتە گەر مرۆڤ بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا بمێنێتەوە حەتمەن ئاگریش هەتا هەتاییەوە و کۆتایی نایەت ؛ چونە گەر جێگای مانەوەی هەتا هەتایی لەنێو بچێت ئەوا حەتمەن دەبێت ئەو شتەش کەتایدا دەمێنێتەوە لەنێو بچێت ، وبێگومان ئایەتەکە زۆر وازح و ڕوونە .

جا ئەو هۆکارە بێتامانەی کە ئەوان ئەی هێننەوە و پێچەوانەی دەقە بۆیە دەدرێتەوە بەڕووی خاوەنەکەیدا و لێی وەر ناگیرێت، وئەو جیاوازییەیی کە هەندێکی کەم لەزانایان باسیان کردووە جیاوازییەکە هیچ حیسابی بۆ ناکرێت ؛ چونکە پێچەوانەی نەصی سەڕیحە کە پێویستە لەسەر موسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت ، وەهەر کەسێ پێچەوانەی ئەو دەقانە بکات بەهۆی گومانێکەوە ئەوا عوزی هەیە لەلای خودا ، بەڵام هەر کەسێک ورد بێتەوە لە دەقى قورئان وسوننەت ئەوەی بۆ دەردەکەوێت کە ئەو بۆچوونە حەققە کەپێی وایە دۆزەخ بەهەتا هەتایی دەمێنێتەوە و بۆهیچ کەسێک نی یە پێچەوانەی ئەو ئەو بۆچوونەی هەبێت " اهـ .

مجموع فتاوى ابن عثيمين (2/55-56) .

وە لە فەتوای ( "اللجنة الدائمة")دا ، هاتووە :
چەندین بەڵگە هەیە لەقورئان وسوننەت کە ئاگر لەنێو ناچێت ، وکافران بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێننەوە ، وبەهیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی :
"( ذَلِكُمْ بِأَنَّكُمُ اتَّخَذْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ هُزُواً وَغَرَّتْكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فَالْيَوْمَ لا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ )

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَاراً كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُوداً غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ) .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِهِ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَلَى وُجُوهِهِمْ عُمْياً وَبُكْماً وَصُمّاً مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَاهُمْ سَعِيراً * ذَلِكَ جَزَاؤُهُمْ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِآياتِنَا وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَاماً وَرُفَاتاً أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقاً جَدِيداً) .

وەهەروەها فەرموویەتی : : ( وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآياتِنَا أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ خَالِدِينَ فِيهَا وَبِئْسَ الْمَصِيرُ) .

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً) .

وەهەروەها فەرموویەتی : (إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَالِدُونَ * لا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ * وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا هُمُ الظَّالِمِينَ* وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُمْ مَاكِثُونَ * لَقَدْ جِئْنَاكُمْ بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُون) .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبّاً لِلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ) تادەگاتە ئەو ئایەتە : (كَذَلِكَ يُرِيهِمُ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ حَسَرَاتٍ عَلَيْهِمْ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنَ النَّارِ).

وەهەروەها فەرموویەتی : (إِنَّ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى يَلِجَ الْجَمَلُ فِي سَمِّ الْخِيَاطِ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُجْرِمِينَ* لَهُمْ مِنْ جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِنْ فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ) .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ)
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ * وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحاً غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ) .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَاداً) تادەگاتە ئەو ئایەتە : (فَذُوقُوا فَلَنْ نَزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَاباً) .

وەغەیری ئەم ئایەتانەش کە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بێباوەڕان بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا دەمێننەوە و ڕزگاریان نابێت لێی و ئاگری دۆزەخیش لەنێو ناچێت ، جا بەدڵنیاییەوە کاتێ ئەم هەموو ئایەتە کۆ دەبنەوە ئەوا بەڵگەیان بەقوت ترە دەبێت و تەئویل کردنیان ولادانی ماناکانیان بۆ مانایەکی تر دوور ترە و نەگونجاوە " اهـ .

سەردان: ٢,٦١٨ بەش: دۆزەخ