ئایا ماچكردنى قورئانى پیرۆز بیدعەیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ماچكردنى قورئانى پیرۆز بیدعەیە؟
پرسیار:

ئایا ماچكردنى قورئانى پیرۆز بیدعەیە؟ ئایا بەڵگە هەیە كە پێغەمبەرى خوا () قورئانى ماچكردبێت؟

بسم الله الرحمن الرجيم

هیچ بەڵگەیەكى لەسەر نییە كە قورئان ماچ كرابێت وە قورئان بۆ ئەوە هاتووە تێى بگەین و ئیشى پێ بكەین، بۆ ئەوە نەهاتووە كە ماچى بكەین و لە ناو پەڕۆیەكى سەوزى دابنێین لە ژێر سەرى ئافرەتى زەیستان یان لە دادگا سوێندى پێ بخورێت، قورئان بۆ ئەوەیە كە هەروەك خواى پەروەردگار دەفەرموێت:[لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ] بۆ ئەوەى تێى بگەین و ئیشى پێ بكەین.

لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٠٩ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان