کەسانێک لە کاتی قورئان خوێندندا پشت دەچەمێنێننەوە و ده‌جوڵێنێن بۆ پێشەوە و بۆ دواوە ئایا ئەم کردەوەیە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک لە کاتی قورئان خوێندندا پشت دەچەمێنێننەوە و ده‌جوڵێنێن بۆ پێشەوە و بۆ دواوە ئایا ئەم کردەوەیە دروستە؟

شێخ صالح بن صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرموێت:
خۆ لەراندنەوە و پشت چەمینەوە لە کاتی خوێندنەوە، لە دوای گەڕان و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت کە ئەم کارە پیشەی جووەکانە لە کاتی خوێندنی تەورات و هەروەها گاورەکان لە کاتی خوێندنی ئینجیل،واتە ئەمە تایبەتمەندی ئەهلی کیتابە و دروست بۆ ئێمەی موسوڵمانان خۆمان بچوێنن بەوان بەتایبەت لە پەرستشەکاندا.
هەروەها لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت : خوای گەورەیش دەفەرموێت: ((وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا )) الأعراف: ۲۰٤.
واته : کاتێک که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن.
[إنصات] بریتیه له بڕینی جووڵە وخۆلارنەکردنەوە ونەجووڵانە و ئاوڕنەدانەوە
وە تەواوی بێ دەنگیش ئەوەیە کە مرۆڤ نەجوڵێت و خۆی نەلەرێنێتەوە ئاوڕ نەداتەوە بەملا و ئەولادا
هەروەها پرسیار کراوە لە : (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) کە
هەندێک لە خەڵکی کاتێ قورئان ئەخوێنن خۆیان لارئەکەنەوە بەلای ڕاست و چەپدا، یانیش بۆ بەردەم و دواوە. ئایا حوکمی ئەم کردارەیان چیە؟
له وەڵامدا فەرمویانە : ئەم لاربوونەوەیە لەکاتی خوێندنی قورئاندا لەو نەریتانەیە کە پێویستە وازی لێ بهێنرێ، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی ئەدەبە لەگەڵ کتێبەکەی اللە عز وجل ، وە لەبەر ئەوەی داواکراوە لە کاتی خوێندنی قورئان و گوێ لێگرتنی بێدەنگی و نەجوڵان و خۆخەریک نەکردنە ، بۆ ئەوەی قورئان خوێن و گوێگرەکەی خەریکی تێگەیشتن بن لێی و خشوعیان بۆ اللە عز و جل هەبێ.
وە زانایان باسیانکردووە کە ئەمە لە داب و نەریتی یەهودیەکانە کاتێ کتێبەکەی خۆیان ئەخوێننەوە، وە ئێمەش ڕێگریمان لێ کراوە کە خۆمان بە ئەوان بچوێنین.

اللجنة_الدائمة‬ للبحوث العلمية والإفتاء - 2 - (ج 3 / ص 122)

سەردان: ٥,١٢٢ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان