کێن ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کێن ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا بریتین لە : 
1- ڕێبوار ( مسافر ) :
2 ـ نه‌خۆش :
3 ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌ بێنوێژدان یان له‌ زه‌یسانیدان واتە : خوێنى دواى منداڵ بوون : 
4 ـ پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن : 
5 ـ ئافره‌تى سك پڕو شیرده‌ر : 
6- ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زۆری لێده‌كرێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت :
7- كه‌سێك پێویستی به‌شكاندنی ڕۆژوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڕزگار بكات له‌ مردن :
8- كه‌سێك برسێتی وتینوێتی زۆری بۆ بێنێت به‌شێوه‌ك بترسێت زیانی پێ بگات وبمرێت :

ئەوانەی كە بۆیان هەیە بەڕۆژوو نەبن لە ڕەمەزاندا
1- ڕێبوار ( مسافر ) :
زۆر فه‌رمووده‌ى (صحیح) مان پێگه‌یشتووه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕۆژووان ڕىَى پێ دراوه‌ به‌ هه‌ڵ بژاردن له‌ نێوان ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ڕۆژوو بێت یان به‌ ڕۆژوو نه‌بێت له‌ كاتى ڕێبوارى ( سه‌فه‌ر ) دا ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێ كه‌ ئه‌م میهره‌بانیه‌ خواوه‌ندیه‌ له‌ قورئانى پێرۆزیشدا باسكراوه‌ خواى میهره‌بان و به‌به‌زه‌یی ده‌فه‌رمووىَ : [ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ] البقرة : 185 .
واته‌ : هه‌ریه‌كێك له‌ ئێوه‌ نه‌خۆش بوو یان ڕێبوار و له‌ سه‌فه‌ردا بوو ، بۆی ڕه‌وایه‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بیت ، به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌خۆشی و ڕێبواریه‌ پێویسته‌ به‌ ژماره‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار له‌م فه‌رمانه‌یدا ئه‌یه‌وێت كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه‌ و نایه‌وێ له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه‌ .
( حمزة ) ى كوڕى ( عمرو الأسلمي ) ـ رضي الله عنه ـ پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ كرد و فه‌رمووى : ئایا ڕۆژوو بگرم له‌ كاتى سه‌فه‌ردا ؟ ده‌بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ پێی فه‌رموو : " صُمْ إنْ شِئْتَ وَافطِرْ شِئْتَ " (1)
واته‌ : به‌ویستى خۆت ، ئه‌گه‌ر ویستت به‌ڕۆژوو به‌ ، و ئه‌گه‌ر نا به‌ ڕۆژوو مه‌به‌.
وه‌ له‌ ( أنس ) ى كوڕى ( مالك ) ه‌وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " سَافَرْتُ مَعَ رَسُولِ اللهِ ـ ـ في رَمَضَان ، فَلَمْ يَعِب الصَّائِمُ عَلَى المُفْطِرِ وَلا المُفْطِرُ عَلَى الصَّائِمِ " (2).
واته‌ : له‌ مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ سه‌فرم كرد ، له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئه‌وانه‌ى به‌ ڕۆژوو بوون لۆمه‌ى ئه‌وانه‌یان نه‌كرد كه‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بوون ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بوون لۆمه‌ى ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌كرد كه‌ به‌ ڕۆژوو بوون .
ئه‌م هه‌موو فه‌رموودانه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن كه‌ ڕۆژووانان به‌ ویستى خۆیان بوون به‌ڕۆژوو بن یان نه‌ ، بآ ئه‌وه‌ى كه‌ یه‌كێكیان گرتن یان نه‌گرتن به‌ باشتر بزانێت .
به‌ڵام ئه‌توانرێت به‌ڵگه‌ به‌هه‌ندىَ فه‌رمووده‌ى گشتى بۆ ئه‌وه‌ى بهێنرێته‌وه‌ كه‌ ڕۆژوو نه‌گرتن باشتره‌ له‌ كاتى سه‌فه‌ردا له‌ گرتنى .
وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى پێغمبه‌رى خوا ـ ـ كه‌ ده‌فه‌رمووىَ : " إنَّ اللهَ يُحِبُّ أنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ ، كَمَا يَكْرَهُ أنْ تُؤْتَى مَعْصِيَتُهُ " (3).
واته‌ : خواى په‌روه‌ردگار پێى خۆشه‌ ڕێپێدانه‌كانى ( ڕوخسه‌ته‌كانى ) وه‌ربگیرێت ، هه‌روه‌كو چۆن پآى ناخۆشه‌ تاوانى به‌رامبه‌ر بكرێت .
له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا هاتووه‌ : " كَمَا أنْ تُؤْتَى عَزَائِمُهُ " (4) .
واته‌ : هه‌روه‌كو چۆن پێی خۆشه‌ عه‌زیمه‌تاكانى وه‌ربگرێت .
به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م ووتانه‌ تایبه‌ت بكرێت به‌ كه‌سانێك كه‌ هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌كیان له‌ سه‌ر نیه‌ له‌ كاتى قه‌زا كردن و جێ به‌جێ كردنیشدا ، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێپێدانه‌كه‌ى له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى مه‌به‌ست ، ئةم فه‌رمووده‌یه‌ش كه‌ له‌ ( أبو سعيد الخدري )ه‌وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌م ووته‌یه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ به‌ باشترین شێوه‌ ، فه‌رمووده‌كه‌ش : " وَكَانُوا يَرَوْنَ أنَّهُ مَنْ وَجَدَ قُوَّةً فَصَامَ فَحَسَنٌ ، وَمَنْ وَجَدَ ضَعْفَاً فَأَفْطَرَ فَحَسَنٌ "(5).
واته‌ : هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر ـ ـ ئه‌وه‌یان به‌ باش ده‌زانى ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ هێز بێت و تواناى ڕۆژووى هه‌بێ له‌ سه‌فه‌ردا ، با به‌ ڕۆژوو بێت و كارێكى چاكى ئه‌نجام داوه‌ . و ئه‌و كه‌سه‌ش لاواز بێت و تواناى ڕۆژووى نه‌بێت له‌ سه‌فه‌ردا ، با به‌ ڕۆژوو نه‌بێ و كارێكى چاكى ئه‌نجام داوه‌ .
ئه‌وه‌ش بزانه‌ ـ براى باوه‌ڕدارم ـ خواى په‌روه‌ردگار ڕێنیشانده‌رت بێ بۆ ڕێگه‌ى سه‌رفرازى و هیدایه‌ت و له‌خوا ترسان و ڕۆزیشت بدات له‌ فێربوونى ئایین . كه‌ ڕۆژوو له‌ سه‌فه‌ردا چاكه‌كارى نىیه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ى ڕۆژووان ناڕحه‌ت بكات ، به‌ڵكو ڕۆژوو شكاندن له‌و كاته‌دا و لاى خواى په‌روه‌ردگایش خۆشه‌ویست تره‌ ، به‌ڵگه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌ ئه‌و فه‌رمــووده‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ـ ـ ده‌گێـــڕێــته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ ـ فه‌رموویه‌تى : " لَيْسَ مِنَ الْبِرِّ الصِّيَامُ في السَّفَرِ " (6) .
واته‌: ڕۆژوو گرتن له‌ سه‌فه‌ردا له‌ چاكه‌كاریه‌كان نیه‌ .
بیرخستنه‌وه‌یه‌ك :
له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ كه‌س گومانیان وابێت كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بوون له‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆماندا له‌كاتى سه‌فه‌ردا ڕه‌وا نیه‌ ، و ڕه‌خنه‌ش بگرن له‌و كه‌سه‌ى ڕێپێدانى خواى په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرىَ له‌م كاته‌دا ، یان ئه‌ڵێن : ڕۆژوو گرتن باشتره‌ به‌هۆى ئاسان بوونه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ و زۆر بوونى ، ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌و ووته‌یه‌ى خواى په‌روه‌ردگارى زانا به‌ په‌نهانى و ئاشكراكانیان بیرده‌خه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووىَ : [ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا] سورة مريم .
واته‌ : په‌روه‌ردگارى تۆ هه‌رگیز شتى له‌ بیر نه‌چووه‌ و نا چێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووىَ : [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ] البقرة .
وه‌ ئه‌ویشیان بیر ده‌خه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌و ئایه‌ته‌دا هاتووه‌ . باس له‌ ڕێپێدانى ڕۆژوشكاندن ده‌كات له‌ كاتى سه‌فه‌ردا . كه‌ ده‌فه‌رمووێ : [يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ] البقرة : 185.واته‌ : خوا ئه‌یه‌وێت كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكات و نایه‌وێ له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه‌ .
كه‌واته‌ : ئاسانكردن و سوكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێبوار كردارێكه‌ ویستى خواى په‌روه‌ردگاره‌ و یه‌كێكیشه‌ له‌ مه‌به‌سته‌كانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م ئایینه‌ى داڕشتووه‌ به‌دیهێنه‌رى كات و شوێن و مرۆظیشه‌ ، هه‌ر ئه‌ویشه‌ زاناترین كه‌س به‌ پێویستیه‌كانى ئه‌و كارانه‌ش چاكیان ده‌كات و ئه‌و شتانه‌ش بۆیان چاكه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووىَ :[ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ] الـملك .
باسكردنى ئه‌م شتانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسوڵمانان به‌ ئاگا بن كه‌ ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ـ ـ فه‌رمانێكیان پێدا ، بۆ هیچ موسڵمانێك نى یه‌ ووته‌ى خۆى به‌ باشتر بزانێت له‌ ووته‌ى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ـ ـ ، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ گوێڕایه‌ڵه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار دا بڵێن: [سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ] البقرة.
واته‌ : گوێبیستى ووته‌كانین و گوێڕایه‌ڵین بۆیان ، جا خوایه‌ له‌ تاوانه‌كانمان خۆشبه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌شمان هه‌ر بۆ لاى تۆیه‌ .

2 ـ نه‌خۆش :

نه‌خۆشێك كه‌ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ، ئه‌م كه‌سه‌ خودا ڕوخسه‌تی داوه‌ ڕۆژوو نه‌گرێت ، به‌ڵام واجبی كردووه‌ له‌سه‌ری دواتر قه‌زای بكاته‌وه‌ ، وهنه‌خۆشێك كه‌ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی لێ ناكرێت ، به‌و پێیه‌یی دكتۆرێكی موسوڵمانی جێی سقه‌ی زیره‌ك پێی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌م كه‌سه‌ خودا ڕوخسه‌تی داوه‌ ڕۆژوو نه‌گرێت و واجب نی یه‌ له‌سه‌ری به‌ڕۆژوو بێت ؛ چونكه‌ له‌توانایدا نی یه‌ ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ] التغابن، الآية:16. واته‌ : به‌پێی توانا ته‌قوای خودا بكه‌ن وفه‌رمانه‌كانی به‌جێ بێنن.وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: [ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا] البقرة 286 .واته‌ : خودا ته‌كلیفی هیچ شتێك له‌هیچ كه‌سێك ناكات كه‌ له‌توانایدا نه‌بێت .

بەڵام ئەم جۆرە نەخۆشە دەبێت فیدیە بدات بۆ هەر ڕۆژێک بریتی یە لە (یەک کیلۆ و ڕوبعێک برنج) واتە ئەگەر تەواوى مانگى ڕەمەزان نەیتوانى بەڕۆژوو بێت ئەوا (30) ڕۆژەکە دەکاتە (37.5)سی و حەوت کیلۆ و نیو برنج ، وە فیدیە بە پارە نابێت .

3 ـ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌ بێنوێژدان یان له‌ زه‌یسانیدان واتە : خوێنى دواى منداڵ بوون : 

زانایان كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ڕۆژوو قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ له‌بێ نوێژیدا یان له‌ زه‌یسانیدان ، وه‌ پێویسته‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام پاشان ڕۆژووه‌كه‌یان قه‌زا ده‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێتوو له‌و كاته‌یاندا به‌ ڕۆژوو بن ڕۆژووه‌كه‌یان پوچه‌ڵه‌ و فه‌رزه‌كه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌وىَ .
وه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت كه‌مێكیش پێش خوَرئاوا بوون كه‌وته‌ بێ نوێژیه‌وه‌، ئوا ڕۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ری ڕوَژووی ئه‌و ڕوَژه‌ بگێڕێته‌وه‌.

4 ـ پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن :
( ابن عباس ) ـ ڕه‌زاى خوا له‌ هه‌ردووكیان بێت ـ فه‌رموویه‌تى : " الشَّيْخُ الكَبيرُ وَالمَرْأةُ الكَبيرةُ لا يَسْتَطيعانِ أنْ يَصُومَا ، فَيُطْعِمَا مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مَسْكِيْنَاً " (9).
واته‌ : پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن كه‌ تواناى ڕۆژوو گرتنیان نیه‌ با به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژووه‌كه‌یان نانى هه‌ژارێك بده‌ن ، ئیمامى (الدارقطني) یش : ( 2 / 207 ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ (صحيح) یشی داده‌نىَ له‌ ڕێگه‌ى ( منصور ) له‌ ( مجاهد ) له‌ ( ابن عباس ) ه‌وه‌ كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ : [وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ] فه‌رمووى : " هُوَ الشَّيْخُ الذي لا يَسْتَطيعُ الصِّيامَ فَيُفْطِر ، وَيُطْعِمْ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مَسْكِينَاً ، نِصْفُ صَاعٍ مِنْ حَنْطَة ". واته‌ : مه‌به‌ستى ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ ته‌مه‌نانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ تواناى ڕۆژوو گرتنیان نیه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ڕۆژوو نابن و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژووه‌كه‌ى خواردنى هه‌ژارێك ده‌دات ، ئه‌ویش بریتى یه‌ له‌ نیو (صاع) له‌ گه‌نم ، هه‌ر ( صاع ) ێك بریتى یه‌ له‌ چوار گوێل گه‌نم ، كه‌واته‌ ، نیوه‌ى (صاع) يَك دوو گوێل گه‌نمه‌ .
وه‌ له‌ ( أبو هريرة ) وه‌ ـ رضي الله عنه ـ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : (( مَنْ أدْرَكَهُ الكِبَرُ فَلَمْ يَسْتَطِعْ أنْ يَصُومَ رَمَضَان ، فَعَلَيْهِ لِكُلِّ يَوْمٍ مُدٌّ مِنْ قَمْح ))(10).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێ گه‌شته‌ ته‌مه‌نى پیرى و نه‌یتوانى به‌ ڕۆژوو بێت له‌ ڕه‌مه‌زاندا له‌ سه‌رى پێویسته‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ڕۆژێك كه‌ به‌ڕۆژوو نابێت گوێلێك گه‌نم ببه‌خشێت .
وه‌ له‌ ( أنس ) ى كوڕى ( مالك ) ه‌وه‌ ـ رضي الله عنه ـ : (( أَنَّهُ ضَعُفَ عَن الصَّومِ عَامَاً ، فَصَنَعَ جَفْنَةَ ثَريدٍ وَدَعَا ثَلاثينَ مَسْكِينَاً ، فَأَشْبَعَهُم )) (11). واته‌ : (أنس) ـ رضي الله عنه ـ ساڵێك له‌ ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى نه‌ى ده‌توانى به‌ ڕۆژوو بێت به‌هۆى پیریه‌وه‌ ، له‌و كاته‌دا قازانێكى زۆر گه‌وره‌ى تریتى دروست كردوو سی هه‌ژارى بۆ ئه‌و خواردنه‌ میواندارێتى كرد و هه‌موویانى تێر كرد .

5 ـ ئافره‌تى سك پڕو شیرده‌ر :
یه‌كێك له‌ میهره‌بانیه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به‌ به‌نده‌ لاوازه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆی ڕه‌وا كردوون به‌ ڕۆژوو نه‌بن ، له‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ئه‌م ڕێپێدانه‌یان به‌ر ئه‌كه‌وىَ ئافره‌تى ســك پڕو شیرده‌ره‌ .
له‌ (أنس)ى كوڕى (مالك) ه‌وه‌ ـ رضي الله عنه ـ (12) ه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى : " غَارَتْ عَلَيْنَا خَيْلُ رَسُولِ اللهِ ـ ـ ، فَأتَيْتُ رَسُولَ اللهِ ـ ـ فَوَجَدْتُهُ يَتَغَذَّى ، فَقَالَ : أُدْنُ فَكُلْ " فَقُلْتُ : إنِّي صَائِمٌ ، فَقَالَ : " أُدْنُ أُحَدِّثُكَ عَن الصَّومِ ، أو الصِّيامِ . إنَّ اللهَ تَبَارَكَ وتَعالى وَضَعَ عَن المُسَافِرِ شَطْرَ الصَّلاةِ ، وَعَن الحَامِلِ والمُرْضِعِ الصَّومَ ، أو الصِّيامَ " ، واللهِ لَقَدْ قَالَهُمَا النَّبيُّ ـ ـ كلَيْهِمَا أو أَحَدُهُمَا فَيَا لَهَفَ نَفْسي ألا أكون طَعِمْتُ طَعَامَ النَّبـيِّ ـ ـ (13) .
واته‌ : سوار چاكه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ هێرشیان هێنایه‌ سه‌رمان ، له‌و كاته‌دا هاتمه‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ بینیم خه‌ریكى خواردنه‌ ، پێی فه‌رمووم : وه‌ره‌ پێشه‌وه‌ خواردنم له‌ گه‌ڵدا بخۆ ، منیش ووتم : من به‌ ڕۆژووم ، پاشان فه‌رمووى : وه‌ره‌ پێشه‌وه‌ باسی ڕۆژوو ـ یان ڕۆژوو گرتن ـ ت بۆ بكه‌م خواى په‌روه‌ردگار و پایه‌ به‌رز نیوه‌ى نوێژى له‌سه‌ر ڕێبواران لابردووه‌ ، وه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تى سك پڕو شیرده‌ریش ڕۆژووى لابردووه‌ . پاشان ( أنس ) ده‌فه‌رمووێت : سوێند به‌خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى خوا ـ ـ ئه‌م دوو شته‌ى فه‌رموو هه‌ردووكیان یان یه‌كێكیان ، به‌ڵام ئاى چه‌ند په‌رۆشم و په‌شیمانم خواردنه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رم نه‌خوارد ـ ـ .
گرتنه‌وه‌ و فیدیه‌ى ڕۆژووی ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ر
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حه‌ملیان هه‌یه‌ یان شیر ده‌ده‌نه‌ منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگرتن مه‌ترسی و زیانی هه‌بوو بۆیان ، یان بۆ منداڵه‌كانیان ، ئه‌وه‌ بۆیان دروسته‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسی نه‌بوو بۆ خۆیان و منداڵیان و توانایان هه‌بوو ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ریان به‌ ڕۆژوو ببن .

6- ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زۆری لێده‌كرێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت :
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ زۆری لێده‌كرێت ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت وبه‌زۆر شتێكی ده‌رخوارد ده‌درێت ، ئه‌ویش ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی زیانی پێ بگه‌یندرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكرێت گه‌ر ڕۆژووه‌كه‌ی نه‌شكێنێت ده‌یكوژن یاخود یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی ده‌بڕدرێت ویاخود زیان به‌منداڵێكی ده‌گه‌یه‌ندرێت به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ توانای جێ به‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی هه‌بێت نه‌ك هه‌ر كه‌كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا یه‌كسه‌ر ڕۆژوو نه‌گرێت بێ له‌به‌ر چاو گرتنی توانای ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ .
7- كه‌سێك پێویستی به‌شكاندنی ڕۆژوو بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ڕزگار بكات له‌ مردن :
وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ كه‌سێك له‌خنكان یاخود سوتان ڕزگار بكات ، جا گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و كه‌سه‌ ڕزگار بكات ته‌نها به‌شكانی ڕۆژووه‌كه‌ی نه‌بێت ، ئه‌وا دروسته‌ ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت وئه‌و كه‌سه‌ ڕزگار بكات ؛ چونكه‌ ڕزگار كردنی كه‌سێك له‌ له‌نێو چوون واجبه‌ ، جا له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ دواتر ڕۆژووه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌ ، وپێویست نی یه‌ له‌سه‌ری خواردن بدات له‌سه‌ر بۆچوونی ڕاستی زانایان ، وه‌هه‌روه‌ها گه‌ر كه‌سێك پێویستی به‌خوێن بوو وترسان بمرێت ئه‌وا دروسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڕۆژووه‌ خوێنی پێ ببه‌خشێت جا ئه‌م كه‌سه‌ش دواتر ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ، والله تعالی أعلم (18).
8- كه‌سێك برسێتی وتینوێتی زۆری بۆ بێنێت به‌شێوه‌ك بترسێت زیانی پێ بگات وبمرێت :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك برسێتی وتینوێتی زۆری بۆ بێنێت به‌شێوه‌ك بترسێت زیانی پێ بگات وبمرێت یاخود زیان به‌عه‌قڵی یاخود چاوی ویاخود گوێی یاخود هه‌رئه‌ندامێكی تری بگات ، ئه‌وا دروسته‌ ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت وئه‌وه‌نده‌ خواردنه‌ بخوات كه‌هێزی بۆ بگێڕێته‌وه‌ پاشان ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات ، واته‌ : دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت نابێ خواردن بخوات ، حه‌تمه‌ن پێویسته‌ دواتر ئه‌و ڕۆژه‌ بگرێته‌وه‌ ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] سورة البقرة : 195
واته‌ : به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه‌ جێی مه‌ترسی وله‌نێو چوونه‌وه‌ .
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : [ وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا] واته‌ : خۆتان مه‌كوژن خودا به‌به‌زه‌یی به‌رانبه‌ر به‌ئێوه‌ .
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: [ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ]
واته‌ : خودا ئاسان كاری بۆ ئێوه‌ ده‌وێ ونایه‌وێ توشی ناڕه‌حه‌تی ببن .
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی : ((لا ضرر و لا ضرار)) (19)
واته‌ : نابێ نه‌زیان به‌خۆتان ونه‌زیان به‌كه‌س بگه‌یه‌نن .
جا ئه‌م كه‌سه‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌خواردن وخواردنه‌وه‌ی ده‌س ناكه‌وێت پاشان مرداره‌وه‌بوویه‌كی ده‌س ده‌كه‌وێت ، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆی هه‌یه‌ به‌پێی پێوست خواردن بخوات وپاشان وازی لێ بێنێت ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : [فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ]
واته‌ : هه‌ركه‌سێك كه‌وته‌ ناڕه‌حه‌تیه‌وه‌ وناچار بوو ومه‌به‌ستی تاوان كردن نه‌بوو ئه‌وا خودا لێبورده‌ وبه‌به‌زه‌ییه‌ .

===============
(1) أخرجه البخاري : ( 4 / 156 ) رقم : ( 1943 ) ، و مسلم رقم ( 1121 ) .
(2) أخرجه البخاري : ( 4 / 163 ) رقم : ( 1947 ) ، ومسلم رقم : ( 1118 ) .
(3) أخرجه أحمد : ( 2 / 108 ) ، وابن حبان رقم : ( 2742 ) عن ابن عمر بسند صحيح .
(4) أخرجه ابن حبان رقم : ( 354 ) ، والبزار رقم : ( 990 ) ، والطبراني في (الكبير) رقم : (11881) عن ابن عباس بسند صحيح . وفي الحديث ـ بلفظيه ـ كلام طويل ليس هنا موضع بسطه
(5) أخرجه الترمذي رقم : ( 1763 ) عنه ، وسنده صحيح . وإن كان فيه الجريري ، فرواية الأعلى عنه من أصح الروايات كما قال العجلي وغيره .
(6) أخرجه البخاري : ( 4 / 161 ) رقم : ( 1946 ) ، ومسلم رقم : ( 1115 ) عن جابر ـ رضي الله عنه ـ .
(7)دروس عمدة الفقه للشنقيطي - (ج 3 / ص 206): «فأما إذا كان المرض لا يتأثر بالصوم كالصداع الخفيف وألم البطن الخفيف المحتمل والجروح والقروح ونحو ذلك التي لا تتضرر بالصوم فهذه جماهير السلف والخلف على أنه يجب عليه أن يصوم ؛ لأن الأصل أنه مطالب بالصوم ، ولذلك يجب عليه الصوم ولا يعتبر هذا عذرا له».
(8)دروس عمدة الفقه للشنقيطي - (ج 3 / ص 206): «وأما إذا كان المرض لا يفضي به إلى الهلاك وإنما يفضي به إلى الحرج والمشقة والضيق ؛ فإنه يخير بين الفطر وبين الصوم ».
(9) أخرجه البخاري رقم : (4505) . وانظر ( شرح السنة ) : ( 6 / 316 ) ، و (فتح الباري) : (8 / 180) ، و (نيل الأوطار) : ( 4 / 315 ) ، و (إرواء الغليل) : (4 / 22 ـ 25). وقد نقل في (الإجماع) رقم : ( 129 ) : الإجماع على ذلك .
(10) أخرجه الدارقطني : (2 / 208) وفي سنده عبدالله بن صالح ، وهو ضعيف ، لكن له شواهد .
(11) أخرجه الدارقطني : ( 2 / 207 ) وسنده صحيح .
(12) وهو الكعبي ، لا أنس ابن مالك الانصاري ، خادم رسول الله ـ ـ ، وإنما هذا رجل من بني عبدالله بن كعب ، وقد نزل البصرة ، وروى عن النبي ـ ـ حديثا واحدا فقط ، وهو هذا الحديث . انظر (الإصابة) : (1 / 114 ـ 115) لابن حجر ، و ( تجريد أسماء الصحابة ) : ( 1 / 31 ) للذهبي .
(13) أخرجه الترمذي رقم : (715) ، النسائي : (4 / 180) ، وأبو داود رقم : (715) ، والنسائي : (4 /180) ، وأبو داود رقم ( 2408 ) وابن ماجه رقم : ( 1667 ) ، وسنده حسن كما قال الترمذي .
(14) صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 .
(15) فتاوي اللجنة الدائمة : 10/220 .
(16) مجموع فتاوي ورسائل ابن عثيمين : 19/164.
(17) مامۆستا عدنان بارام .
(18) انظر: الشرح الممتع لابن عثيمين، 6/362،
(19) ابن ماجه، برقم 2340، وأحمد، 1/313، وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه،2/258،