حوکمی گوێگرتن لە قورئان چی یە لەکاتی کار کردندا و یاخود سەرقاڵ بوون بەهەر کارێکی ترەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی گوێگرتن لە قورئان چی یە لەکاتی کار کردندا و یاخود سەرقاڵ بوون بەهەر کارێکی ترەوە ؟

گوێگرتن لە قورئان جا لە ڕادیۆوە بێت یاخود مۆبایل کارێکی چاکە ومرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەری ، هیچی تێدا نی یە مرۆڤ لەو کاتەدا خەریکی کار بێت وسەرقاڵ بێ ، مادام بەپێی توانا گوێی لێ دەگرێت ، بەڵام گەر سەرقاڵی کارێک بوو کەتوانای گوێ ڕاگرتنی نەبوو ، ئەوا باش نی یە چونکە ئەوا پێچەوانەی ئەدەب وڕێزی قورئانە .

ئیمامی النووي رحمه الله لە"التبيان في آداب حملة القرآن" ص (92)دا ، دەڵێت :
پێویستە ڕێز لەقورئان بگیردرێت وگرنگی پێ بدرێت کەهەندێ کەسی غافڵ کەمترخەمی تێدا دەکەن ، لەوانە : پێویستە دوور کەونەوە لە پێکەنین وغەڵبەڵب وقسە کردن لەکاتی قورئان خوێندندا مەگەر پێویستی پێی هەبێت ، و با ئەم ئایەتە جێ بەجێ بکەن : ( وإذا قرئ القرآن فاستمعوا له وأنصتوا لعلكم ترحمون ) ... " انتهى .
واتە : کاتێ قورئان خوێندرا بێدەنگ بن و گوێی لێ بگرن بەڵکو ڕەحمتان پێ بکرێت .

وە البهوتي رحمه الله لە "كشاف القناع" (1/433) دا ، لە (ابن عقيل)ـەوە رحمه الله نەقڵی کردووە کە بەحەرامی زانیوە لەبازاڕ قورئان بخوێندرێت لەکاتێکدا خەڵک هاوار دەکەن بۆ فرۆشتنی کاڵاکانیان ، ولێی گێڕدراوەتەوە کەگوتویەتی : حەنبەل گوتویەتی : زۆر قسە و کردار هەیە کەخەڵکی عەوام بەعیبادەتی دەزانن وئەنجامی دەدەن بەڵام ئەوا لەلای زانایان تاوانە ، وەک قورئان خوێندن لەبازاڕ کە خەڵک سەرقاڵن بەهاور کردن بۆ فرۆشتنی شت ومەکەکانیان و ناتوانن گوێی بۆ ڕاگرن ، ئەوەش بێ ڕێزی کردنە بەرانبەر قورئان " انتهى .

وەپرسیار کراوە لە صالح الفوزان حفظه الله :
زۆر لەکاتەکانم لە چێشت خانەدا بەسەر دەبەم ، ئەوەش بۆ ئامادەکردی خواردن بۆ مێردەکەم ، جا بۆ ئەوەی سوود لەکاتەکەم وەربگرم ؛ من گوێ لەقورئان ڕادەگرم ، ئایا ئەو کارەم دروستە یاخود باش نی یە ئەو کارە بکەم ؛ چونکە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذَا قُرِىءَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ) ؟
واتە : کاتێ قورئان خوێندرا بێدەنگ بن و گوێی لێ بگرن بەڵکو ڕەحمتان پێ بکرێت .

لەوڵامدا گوتویەتی :
دروستە گوێ لەقورئان بیگیردرێت لەکاتێکدا کەمرۆڤ سەرقاڵە ، ئەو کارە پێچەوانەی ئەو ئایەتە : ( فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ ) نی یە ؛ چونکە گوێڕاگرتن بەپێی توانا مەتڵوبە ولەمرۆڤ داوا کراوە ، ئەو کەسەی کار دەکات بەپێی توانا گوێی بۆ ڕادەگرێت " انتهى من "المنتقى من فتاوى الفوزان" (ج3 سؤال رقم 437) .

وەپرسیار کراوە لە ابن عثيمين رحمه الله :
هەندێ کەس لەکاتی نوستندا گوێ لەقورئان دەگرن ، یاخود بۆ نموونە لەکاتی موڕاجەعە وسەرقاڵ بوون بەشتەوە ، ئایا ئەو کارە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ئادابی قورئاندا وئایا حوکمی چی یە ؟
لەوڵامدا گوتویەتی :
ئەوە لەئادابی قورئان نی یە ، قورئان بخوێندرێت و تۆ بێ ئاگا بیت لێی ؛ لەبەر ئەم ئایەتە : ( وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا ) الأعراف/20 ،
واتە : کاتێ قورئان خوێندرا بێدەنگ بن و گوێی لێ ڕا بگرن .
هەر بۆیە دەڵێین :
گەر تۆ خۆت یەکلایی کردۆتەوە بۆ گوێگرتن ئەوا گوێی لێ ڕابگرە ، بەڵام گەر تۆ سەرقاڵی ئەوا قورئان مەکەرەوه ...هەندێ کەس پێم دەڵێن : ناخەون تەنها بەگوێگرتن لەقورئان نەبێت ، جا گەر پاڵ کەوتبێت وکاری نەبێت وسەرقاڵ نەبێت ئەوا دروستە ، و هەرکەسێک پشت ببەستێت بەگۆێ گرتن لەقورئان بۆ بەدەست هێنانی شتی موباح ئەوا دروستە وهیچ ڕێگریەک نی یە "لقاء الباب المفتوح" (146/14).

سەردان: ٦,٥٠٩ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان