بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٤٧ کۆی سەردان: ١٤٤١٨٨٣
پرسیار لەوێنەدا
قورئان خوێندنە بە بێ دەست نوێژ دروستە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
خوێندەنەوەی قورئان بە بێ دەست نوێژ دروستە چ بە لە بەر كراوی بێت یان لە ناو قورئانەكەدا خۆی بێت یان لە ناو مۆبایلدا بێت چونكە هیچ بەڵگەیەكی صەحیح و صەریح نەهاتووە خوێندەنەوەی قورئان بە بێ دەست نوێژ حەرام و قەدەغە بكات:
دایكە عائیشە ڕەزای خوای لێبێت فەموویەتی: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يذكر الله على كل أحيانه) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (406)] واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە هەموو حاڵەتێكدا زیكری خوای دەكرد.
بەڵام باشتر وایە و سوننەتە بە دەست نوێژەوە زیكر و قورئان بخوێنێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەموویەتی:
(إنـي كرهتُ أنْ أذكرَ الله إلاَّ على طهارة) [صحيح أبي داود رقم: (17)] واتە: من پێم باش نى یە زیكری خوا بكەم ئیللا بە پاكی (واتە: بە دەستنوێژەوە) نەبێت.
ئیمامی (النووي) ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرموویەتی:
(أجمع الـمسلمون على جواز قراءة القرآن للـمحدث، والأفضل أنْ يتطهر لـها) [الـمجموع: (2 / 76)] . واتە:وە ئەو ئایەتەی كەوا هەندێك لە زانایان كردوویانەتە بەڵگە بۆ ئەوەی كە نابێت بە بێ دەست نوێژ دەست بدەیت بە قورئانەوە: [لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ] [سورة الواقعة: (79)] . واتە: (اللوح الـمحفوظ) كەس دەستی پێوە نادت ئیللا فریشتەكان نەبێت.
ابن عباس فەرموویتی: ( [لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ] الـملائكة).
كەواتە ئەم ئایەتە باسی فریشتەكان دەكات نەك مرۆڤەكان، بۆیە ئەم ئایەتە هیچ پەیوەندىیەكی بەم باسەوە نى یە.
وە بۆ زانیاری زیاتر ئەوەش بزانە كەوا (موسڵمانی لەشگران) و (ئەو ئافرەتەی كە لە حاڵەتی بێ نوێژی و زەیسان)یدا دەتوانێت قورئان بخوێنێت، چونكە هیچ بەڵگەیەكی ڕاست و صەحیح نەهاتووە ڕێگری ئەمەی لێبكات، هەروەها فەرموودەكەی دایكە عائیشە بەڵگەیەكی زۆر بە هێزە بۆ دروستێتی قورئان خوێندنی (موسڵمانی لەشگران) و (ئەو ئافرەتەی كە لە حاڵەتی بێ نوێژی و زەیسان)دایە.
بڕوانە كتێبی: [أسئلة طال حولـها الـجدل ص: (13 ـ 22)] .

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٦٢٦ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان

ئایا كە بتەوێ قورئان بخوێنیتەوە ئەگەر هەڵەشت كرد لە كاتى خوێندنەوەیدا ئەوە قەبوڵ دەبێ یان نا؟من لەكاتى زیكر یان قورئان خوێندن فكرم لە سەریان نیە ئایا خێرەكەم بۆ دەنوسرێ؟