من لەكاتى زیكر یان قورئان خوێندن فكرم لە سەریان نیە ئایا خێرەكەم بۆ دەنوسرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من لەكاتى زیكر یان قورئان خوێندن فكرم لە سەریان نیە ئایا خێرەكەم بۆ دەنوسرێ؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

زیكر كردن یان قورئان خوێندن خێرە و پاداشتى زۆرى تێدایە چەندین زەین و بیرى ئاگەدار بێت و لەبەر خوا بخوێنرێت بە ئەندازەى ئەوە پاداشت زیاتر دەبێت لەو زیكرو قورئان و نوێژانەى موسڵمان دەیانكات تەنها ئەوانەى سودیان بۆى هەیە كە لێیان تێدەگات وەك پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (إن العبد ليصلي الصلاة وما كتب له إلا نصفها إلا ثلثها إلا ربعا إلا خمسها......حتى بلغ عشرها) رواه أبوداود والنسائي وأحمد وهو حديث صحيح.
وە پێویستە ئەوەش بزانین ابن القیم ئەڵێ: (هەموو كردەوەكانى تریش بەو شێوەیە....) بڕوانە الوابل الصيب.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٣٢ بەش: قورئانی پیرۆز