خەتمى قورئان تەنها بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خەتمى قورئان تەنها بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر دروستە؟
پرسیار:

من وا گوێ بیست بومە كە خەتمى قورئان تەنها بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر دروستە؟، ئایا ئەمە ڕاستە تكایە زۆرترین روونكردنەوە

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

بۆ دایك و باوك و داپیر و باپیر هەر كردەوەیەكى چاك بكرێت لە كوڕ و كچەوە دروستە و كارێكى شەرعى یەو بەشى ئەوانیشى تێدایە خواى گەورە دەفەرموێ: {وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ } سورة الطور(21).
واتە: ئەوانەى باوەڕیان هێناوە و نەوەكانیانیش بە ئیمانەوە شوێنیان كەوتوون ئەوانە لە بەهەشتدا پێك شاد دەكەینەوە لە كردەوەكانیان سوودمەندیان دەكەین وە نەبێت لە كردەوەى نەوەكان هیچ كەم بكەینەوە.
زانایان ڕەحمەتى خواى لێ بێ ئەم ئایەتەیان كردووەتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كردەوەكانى نەوەكان باوكان و دایكان پێى سودمەند دەبن وەڵامیش بۆ ئایەتى: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى} سورة النجم(39).زانایان ووتویانە:كوڕ و كچ ونەوەكان لە كۆشش و هەوڵى مرۆڤن و جودا نین.
بەڵام خەتمى قورئان بۆ دایك و باوك وەكو كردەوەیەكى سەربەخۆ و پێشكەش كردنى بەدایك و باوك نەم بیستوە سەلەف كردبێتیان وا باشترە ئێمە شوێنى ئەوان بكەوین.


لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٢٣١ بەش: قورئانی پیرۆز