ووتنی (صدق اللە العظیم)‌ لە کۆتایی قورئان خوێندندا‌ سونەتە يا‌ بیدعەیه؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ووتنی (صدق اللە العظیم)‌ لە کۆتایی قورئان خوێندندا‌ سونەتە يا‌ بیدعەیه؟
پرسیار:

ووتنی (صدق اللە العظیم) لە کۆتایی قورئان خوێندندا بە شێوەیەکی ئاشکراو بەردەوام، ئایە ئەمە لە سونەتە،ئایە ئەمە هیچ بنەمایەکی هەیە لە دینی خوادا، ئایە بیدعەیە بەم شێوازە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەم کارە نابینم هیچ بنەمایەکی بێت، ئەوە عادەتێکە خەڵکی فێری بووە و ڕاهاتوون لەسەری هیچ لە شەریعەتدا نیە دەلالەت بکات لەسەری، نابینم هیچ بێت لەسەری لەلایەن پێغەمبەری خوا (صلی علیە و سلم)،نە لەلایەن هاوەڵە بەڕێزەکانەوە لەسەری، واز لێ هێنانی چاکترە وە هەندێك لە زانایان ئیستدلال بەم ئایەتەوە دەکەن (قل صدق اللە فاتبعو ملة ابراهیم) (ال عمران 95) بەڵام هیچ دەلیل و بەڵگەیەك لە ئایەتەدا نابینیم، ئەم ئایەتەدا خوای گەورە فەرمانی کردووە بۆ مناسەبەیەکی تایبەتی هیچ پەیوەندی بو باسەوە نی یە، ئەوەی کە بوترێت لە دوای هەموو جارێك کە قورئان بخوێنی و بڵێ ی (صدق اللە العظیم) بە بەردەوامی ئەمە هیچ بنەماو ڕاستیەکی نیە لە شەرعدا، بەڵام ئەگەر جارجار ئەم کارە بکات و بۆ هەندێ هۆکار بۆ نمونە بۆ گەورەی قورئان بڵی یان بۆ گەورەی هەندێ ئایەت هیچی تێدا نی یە، بەڵام ئەگەر بیکاتە عادەت و هەموو جارێك لەدوای تەواوکردن قورئان خوێندن بڵێت یان سورەتێك تەواو بکات بڵێ (صدق اللە العظیم) هیچ بنەمایەکی ڕێپێدراوی نی یە لە شەرعدا.


[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]

سەردان: ٣,٤٠٢ بەش: قورئانی پیرۆز