ئایا جائیزە كەسێك لە كاتی قورئان خوێندندا وەڵامی كەسی تر بداتەوە ئەگەر پرسیاری لێ‌ كرا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جائیزە كەسێك لە كاتی قورئان خوێندندا وەڵامی كەسی تر بداتەوە ئەگەر پرسیاری لێ‌ كرا ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ هیچی تێدا نیە موسوڵمان قسە لە گەڵ كەسی تردا بكات ئەگەر پرسیاری لێ بكات ئەگەر چی لە كاتی خوێندنی قورئانیشدا بێت، بەڵام پێویستە لە سەر موسوڵمانان هەوڵ بدەن كە كەسی قورئان خوێن سەرقاڵ نەكەن چونكە زۆر جار ئەو كەسە لێی تێك دەچێ و سورەت و ئایەتەكەی لێ وون دەبێت بەتایبەتی بۆ كەسێ كە لەبەر بخوێنێ، ئەمە سەبارەت بە كەسانی تر، سەبارەت بە خودی قورئان خوێنیش ئەگەر ویستی قسە بكات لە گەڵ كەسی تردا بكات هیچی تێدا نیە قورئان خوێندنەكەی ببڕێت، بەڵام باشتر وایە كە ئەو كارەی لە پێناو سود و چاكەیەكی تردا بێت.

(الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله)

سەردان: ٣,٠١٨ بەش: قورئانی پیرۆز