ئادابەکانى گفتوگۆ و قسە کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى گفتوگۆ و قسە کردن
پرسیار:

ئایا لە کاتى قسە کردن وگفتوگۆدا چ ئادابێک ڕەچاو بکەین؟

- ئادابی قسەکردن :
قسە کردن و گفتوگۆ چەند ئادابێکی هەیە پێویستە تاکی باوەڕدار ڕەچاویان بکات :
1) واجبە زمانی بپارزێت لەو شتانەی خێری تێدا نییە : ( قل خيراً أو اصمت ). قسەی خێر بکە یان بێ دەنگ بە .
2) دوور کەوتنەوە لە ئافاتەکانی زمان وەک : غەیبەت وبوهتان و دوو زمانی ، وجوێن وقسەی نەشیاو و تانە دان ...هتد
3) بێدەنگ بوون و قسە کەم کردن فەزڵێکی زۆری هەیە.
4) قسەی جوان سەدەقەیە.
5) کاتێ پیاوێک قسەی بۆ کەسێک کرد لەو کاتەدا ئاوڕی دایەوە ئەوا ئەو قسەیە ئەمانەتە و نابێ بۆ کەسانی تری بگێڕیتەوە.
6) سەرەتا قسەی لەگەڵ کەسی بەتەمەندا دەکرێت.
7) نەبڕینی قسە بەبەرانبەر.
٨) لەسەرخۆ قسە کردن و پەلە نەکردن تیایدا.
9) کاتێ پێویستی کرد سێ جار قسە دوو بارە دەکاتەوە وەک چاو کردن لەپێغەمبەر - - .
10) دەنگ نزم کردنەوە لەکاتی قسە کردندا.
11) پێویسته هەندێ قسە هەیە مرۆڤ لێی دوور کەوێتەوە.
12) پێویستە مرۆڤ ڕاست گۆ بێت ودوور بێت لەدرۆ.
13)  پێویستە مرۆڤ قسەی موافقی کردەوەکانی بێت.
14) مرۆڤ تەزکیەیی نەفسی خۆی نەکات مەگەر پێویستی و زەڕووڕەتێک وا بخوازێت وەک ئەوەی بەستەم تۆمەتبار کرابێت.
15) گفتوگۆ کردن لەگەڵ خەڵک بەپێی عەقڵ و ئاستی تێگەیشتنیان.
16) واز هێنان لەموناقەشە و جیدال و دەمە دەم کردن .
17) ناو ناتۆرە نەنان لەیەکتر.
18) زۆر لەخۆ نەکردن لەقسەکردندا وخۆ فەرز نەکردن بەسەر کەسانی تردا.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ١٢,٧٢٩ بەش: ئادابەکان