ئادابەکانى خواردن و خواردنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى خواردن و خواردنەوە
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى خواردن و خواردنەوە کامانەن ؟

- ئادابی خواردن :
أ - پێش نان خواردن :
1) خواردنی چاک و پاک بخوات بەوەی دوور بێت لەحەڕام و ئەوانەی گومانیان لەسەرە.
2) بەخواردن و خواردنەوەکەی نیەتی بەهێز بوون بێت بۆ عیبادەت ، بەڵکو پاداشت وەرگرێت لەسەریان.
3) دەستەکانی بشوات پێش خواردن وپاش خواردن.
4) نەخواردنی خواردن بەپاڵ کەوتنەوە یاخود لەسەر دەم.
5) خواردن لەسەر سفرە کارێکی باشە.
6) دروسته بەپێوە خواردن بخورێت.
7) ڕازی بێت بەو خواردنەی کە هەیە جا گەر حەزی لێ بوو دەیخوات گەر نا وازی لێ دێنێت.
٨) سوننەتە هەموو خێزان لە یەک سینیدا خواردن بخۆن.
9) بەخۆ بەکەم زانینەوە دانیشێت بەوەی لەسەر ئەژنۆ دانیشێت.
10) سەرەتا خواردن بدرێت بەکەسی گەورە و زانا.
11) حەڕامە خواردن و خواردنەوە لەقاپی ئاڵتون وزیودا.
12) چاوەڕێ کردنی خواردن تا سارد دەبێتەوە.
13) دوور کەوتنەوە لەئیسراف و زیادەڕەوی.
14) سوننەت نییە دەس نوێژ شوشتن پێش خواردن.
15) کاتێ خواردن حارز بوو و کاتی نوێژ بوو ئەوا خواردنەکە دەخورێت.

ب- ئادابی خواردن لەکاتی خواردنیدا :
17) سەرەتا خواردن نەدرێت بە کەسێک کە کەسی لەپێش تر لەو هەبێت جا بەتەمەن تر بێت یاخود بەڕێزتر بێت.
18) زیکری خودا لەکاتی خواردندا.
19) پێش دەس پێکردن بە خواردن بسم الله بکات.
20) گەر (بسم اللە) لەبیری چوو ودواتر بیری کەوتەوە با بڵێت (بسم الله أوله وآخره).
21) گەر خواردنێکی بۆ هێندرا وەنەیزانی ئایا (بسم اللە) لێکراوە یاخود نا ؟ با ئەو (بسم اللە) لێبکات وبیخوات.
22) بەدەستی ڕاست بیخوات.
23) حەڕامە بەدەستی چەپ نان خواردن مەگەر بۆ زەڕووڕەت نەبێت.
24) بەسێ پەنجە نان بخوات.
25) گەر تیکەیەک لەدەستی بەرەوە بوو با پاکی بکاتەوە وبیخوات و فڕێی نەدات بۆ شەیتان.
26) دوور کەوێتەوە لەزۆر تێر بوون.
27) دوو خورما بەیەکەوە نەخوات مەگەر ئەوەی کە لەگەڵی دەخوات ڕێگەی پێ بدات.
28) تەوازع لەخواردندا.
29) خواردن لەپێشی خۆتەوە ، و مەکڕوهە لەناوەڕاستی قاپەوە خواردن بخورێت.
30) تەماشای هاوەڵەکانی نەکات لەکاتی خواردندا ، وچاودێریان نەکات بەشێوەیەک ئەوان شەرم بیانگرێت ، بەڵکو پێویسە لەسەری چاوی بپارێزێت وبەچاوی ئازاریان نەدات.
31) کارێک نەکات دەور وبەر قێزی لێ بکەنەوە ، وەدەستی بەنێو قاپەکەدا نەهێنێت و نەبات ، و سەری نەخورێنێت ، و قسەیەک نەکات کەبەهۆیەوە دەوروبەر قێز لەخواردنەکە بکەنەوە .
32) خواردنی گۆشت دەست نوێژ ناشکێنێت( جگە لە گۆشتی حوشتر).
33) ڕێگری کراوە لەخواردنی ئەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن لەپێناو خواردنێکدا.
34) دروستە لەکاتی خواردندا قسە بکرێت.
35) فوو نەکردن لەخواردن وخواردنەوە.

جـ ئادابی خواردن دوای خواردن :
36) پێش ئەوەی تێر ببێت واز لەخواردن دێنێت.
37) پەنجە وقاپەکه دەلێسێتەوە ، پاشان دەیسڕێت بەڵام باشتر وایە بیشۆرێت .
38) سوپاسی خودا بکات لەدوای دەس هەڵگرتن لەخواردن ، وەئەگەر لەلای کەسانی تر ڕۆژووی شکاند با بۆیان بپاڕێتەوە وبڵێت: (أفطر عنـدكم الصـائمون ، وأكـل طعامكم الأبرار، وصلَّت عليكم الملائكة).
39)دەمی بشۆرێت وددانەکانی پاک بکاتەوە چونکە بەدەم یادی خودا دەکات و گفتوگۆی پێ دەکات لەگەڵ هاوەڵانى دا.

د- ئادابی ئاو خواردنەوە :
حەتمەن ئاو خواردنەوەش وەک هەموو بابەتەکانی ڕۆژانەی تر ئادابی تایبەت بەخۆی هەیە ، پێویستە موسڵمان لەبەرچاویان بگرێت :
39) بسم الله کردن لەسەرەتاوە.
40) ئاو خواردنەوە بەدانیشتنەوە مەگەر بۆ پێویستیەک نەبێت.
41) باش نییە هەناسە لەنێو گڵاسدا بدرێت یاخود فوی لێ بکرێت.
42) ئاو خواردنەوە بەدەستی ڕاست.
43) کاتێ ئاوی خواردەوە دوای خۆی دەیدا بەوەی لای ڕاستی.
44) باش نییە دەم نان بەدەمی جليکانەو مەتارەوە.
45) ڕێگری کراوە لەوەی دەم بنرێت بەدەمی کونەوە.
46) حەڕامە ئاو خواردنەوە لەگڵاسی زێڕ وزیودا.
47) باش وایە لەکاتی شەودا سەری ئەو قاپانە بنرێت کەئاوی تێدایە.
48) سوننەتە ئەو کەسەی کە ئاو دەگێڕێت خۆی لەدوای هەموانەوە ئاو بخواتەوە.
49) ئاوی شیرین وسارد باشترین ئاوە.
50) لەکاتی خواردنەوەی شیردا مەزمەزەی پێ بکرێت ،واتە : لەدەمدا بشقڵێندرێت .
51) خۆ پاراستن لەئاوی نەگونجاو بۆ خواردنەوە.
52) خواردنەوەی ئاو بەدوو جار یاخود سێ جار.
53) سوپاسی خودا کردن لەدوای ئاو خواردنەوەوە
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٧,١٢٤ بەش: ئادابەکان