ئادابەکانی هاوڕێیەتی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڕێ و برادەران: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 ئادابەکانی هاوڕێیەتی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڕێ و برادەران
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی هاوڕێیەتی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڕێ و برادەران کامانەن و چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕەفیقەکانمدا بکەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئادابەکانی هاوڕێیەتی و هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوڕێ و برادەران
هاوڕێیەتی وبرادەری چەند ئادابێکی هەیە ، پێویستە تاکی موسوڵمان پەیڕەوی بکات :
1) بەهێز کردنی پەیوەندی برایەتی لەپێناوی خوادا.
2) هەڵبژاردنی برادەری چاک و عاقڵ بەتەقوا.
3) خۆشویستن لەپێناوی خوادا.
4) دەم بەخەندە ونەرم ونیان بوو لەگەڵ برادەراندا.
5) سوننەتە ئامۆژگاری کردنی هاوەڵان وڕێنوێنی کردنیان.
6) هاری کاری کردنی یەکتر.
7) ڕووحی خۆ بەکەم زانین لەنێو برادەراندا.
٨) ڕەوشت جوانی.
9) دڵ سافی.
10) گومانی باش بردن بەهاوڕێ وجاسوسی نەکردن بەسەریانەوە.
11) هێنانەوەی عورز و بیانو بۆیان وشوێن نەکەوتنی کەم وکورتیەکانیان .
12) لێ خۆش بوون لەکەم وکورتیەکانیان.
13) کەمی خیلاف وجیاوازی لەگەڵ برادەراندا ، وموافق بوونیان لەوشتانەدا کەشەریعەت بەدروستی داناوە .
14) حەسودى نەبردن پێیان .
15) ڕوو بەڕوو نەبوونەوەیان بەو شتانەی کەپێیان ناخۆشە.
16) ڕقی خۆ خواردنەوە ولێ بوردن لەخەڵک.
17) وازهێنان لەدوو بەرەکی وڕق وکینە.
18) ڕێگری کراوە لەناو وناتۆرە.
19) سوننەتە ئیسڵاح کردن لەنێوان برادەراندا.
20) حەرامە منەت کردن بەسەریاندا.
21) پاراستنی نهێنی وبڵاو نەکردنەوەی.
22) کەسی دوو ڕوو سەر زەنشت کراوە.
23) خۆ ڕازاندنەوە بەئاکاری جوان.
24) خۆ ڕازاندنەوە بەلەسەر خۆی وپەلە نەکردن.
25) خۆ ڕازاندنەوە بەڕەوشتی بەرز.
26) خۆ ڕازاندنەوە بەبەرگە گرتنی ئازار.
27) خۆ ڕازاندنەوە بەدڵ فراونی وسەخی بوون وبەخشینی ماڵ.
28) خۆ ڕازاندنەوە بەبەخشینی شتێک کەخۆت پێویسته.
29) خۆ ڕازاندنەوە بەبەخشینی ماڵ لەکاتی برسێتی وقات وقڕیدا.
30) خۆ ڕازاندنەوە بە دانی قەرز ولێخۆش بوون لەکەسانی هەژار.
31) خۆ ڕازاندنەوە بەکار کردن وبێ پێویست بوون لەکەسانی تر.
32) خۆ ڕازاندنەوە بەپابەند بوونی بەڵێن ونەشکاندنی.
33) خۆ ڕازاندنەوە بەبردنی گوومانی باش بەکەسانی دیندار ولێکدانەوەی قسەکانیان بەباشترین شێواز.
34) خۆ ڕازاندنەوە بە پرس وڕا کردن لەهەموو کارێکدا.
35) خۆ ڕازاندنەوە بەڕاگرتنی دڵی کەسی بەرانبەر.
36) یەک بوون لەگەڵ هاوڕێیاندا.
37) ڕێگری کراوە لەهاوڕێیەتی کردنی کەسی موبتەدیع.
38) لەنێو هاوەڵاندا بەخۆشەویستی بژی.
39) وەڵامی کاری خراپ بەباشە بداتەوە.
40) جێ بەجێ کردنی پێویستی برادەران وشەفاعەت کردن بۆیان.
41) کاری چاک ئەنجام دان.
42) سوپاس کردن لەسەر کاری خێر وپاداشت دانەوەی خاوەنەکەی.
43) خۆ بێ پێویست کردن لەوەی کەخەڵکانی تر هەیانە.
44) ڕەچاو کردنی هەستی کەسانی بەرانبەر.
45) دڵخۆش کردنی موسوڵمان.
46) بڵاو کردنەوەی خۆشەویستی بەبڵاو کردنەوەی سەلام ومەجلیس  فراوان کردن ، وبانگ کردنیان بەخۆش ترین ناو.
47) داد پەروەر بوون لەگەڵ هاوەڵاندا ونابێ قسەی کەسانی دوو زمان لەبارەیانەوە قەبوڵ بکات.
48) نەکەوتنە شوێن کەم وکورتی وعەیبی کەسانی تر.
49) یارمەتی یەکتر دان لەکاری خێر وچاکەدا.
50) بەبەزەیی بوون بەرانبەر کەسی بچووک وڕێز گرتن لەبەتەمەنەکان.
51) کلیلی کاری خێر بێت وداخەری دەرگای شەڕ بێت.
52) پرس وڕاکردن بەکەسانی چاک.
53) دوور کەوتنەوە لەکەلە ڕەقی.
54) دوور کەوتنەوە لەغەش وفێڵ کردن لەموسوڵمانان.
55) دوور کەوتنەوە لەستەم کردن لەموسوڵمانان.
56)دوور کەوتنەوە ستەم کردن لەبەندەکانی خودا.
57) دوور کەوتنەوە لەمەجلسی زاڵمان.
58) دوور کەوتنەوە لەئەزیەت دانی موسوڵمانان.
59) دوور کەوتنەوە لەبەکەم زانینی موسوڵمانان.
60) دوور کەوتنەوە لەجاسوسی کردن بەسەر موسوڵمانانەوە.
61) مامناوەن بوون لەتێکەڵی ودوورە پەرێز بوون لەخەڵک.
62) چاک بوون لەگەڵ ئەو کەسانەی کەلەژێر دەستیدا کار دەکەن.
63) دوور کەوتنەوە لە دوو بەرەکی.
64) دوور کەوتنەوە لەکاری پوچ وخراپ.
65) هاوەڵی کردنی کەسانێک کەشەرمیان لێ دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری لێ بکەن لەموخالەفات.
66) پرس وڕا کردن بەبرایان وقەبوڵ کردنی ئامۆژگاریەکانیان.
67) کەم موخالەفە کردنی هاوێ لەشتی دونیاییدا.
68) سوور بوون لەسەر کۆدەنگی ودوور کەوتنەوە لەدوو بەرەکی.
69) هەوڵی کار وکاسپی وتیجارەت بدات وخۆی بێ پێویست کات لەخەڵک.
70) ڕێگری کراوە لەتوڕەکردنی موسوڵمان.
71) ڕێزگرتن لەکەسانی لاواز وهەژار.
72) ڕێز گرتن لەهەتیو.
73) وەسەت ومامناوەند بوون لەخۆشەویستی وڕق لێ بوونەوەدا.
74) خۆ پاراستن لەڕەزیلی وچروکی.
75) کلیلی کردنەوەی دەرگای چاکەبێت وهۆکار بێت بۆ داخستنی ڕێگای خراپە.
76) خۆ دوور گرتن لەقسە دابڕین لەموسوڵمانان.
77) واز هێنان لەگرتنی هاوڕێی زۆر ، بەڵکو تەنها هاوڕێی باش کافیە.
78) وازهێنان لەشتێک کەپەیوەندی بەتۆوە نییە.
79) بەقەناعەت بوون.
80) لێ خۆش بوون لەکەمتەرخەمی هاوەڵان.
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٥٢٢ بەش: ئادابەکان