کاتى تەلەفۆن کردن بۆ کەسێک کێ سەرەتا سەلام بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتى تەلەفۆن کردن بۆ کەسێک کێ سەرەتا سەلام بکات؟
پرسیار:

کێ  سەرەتا دەست دەکات بە سەلام کردن لە کاتى تەلەفۆن کردندا ، ئەو کەسەی تەلەفۆنی کردووە یاخود ئەو کەسەی تەلەفۆنی بۆ کراوە ؟

زاناى پایەبەرز شێخ ئەلبانى - بە رەحمەت بێت - فەرموویەتی :
مەسەلەکە بەم شێوەیەیە کەسەکە کە تەلەفۆنی بۆ کراوە زەنگی تەلەفۆنەکە بەرز بکاتەوە و بڵێت : بەڵێ ، ئەو کەسەی ئەمی دەوێت سەلام دەکات ، ئەمیش وەڵامی سەلامەکەی دەداتەوە نەک دەست بکا بە سەلام کردن .
پاشان شێخ ئەلبانى بە رەحمەت بێت دەفەرموێ : ئەمە ئەو شێوە دروستەیە کە ئێمە دەیزانین ، چونکە ئەو کەسەی داواکارە لە رێی تەلەفۆنەوە وەکو ئەو کەسە وایە لە دەرگا دەدات فەرقیان نیە .
[ العقیدة أولا لو کانوا یعلمون ، بەرگی یەکەم، لاپەرە ١٦-١٧ ]

سەردان: ٣,١٥٤ بەش: ئادابەکان