سەلام کردن و تەوقە کردن لە کەسی بەتەمەن و گەورە لە پێشترە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەلام کردن و تەوقە کردن لە کەسی بەتەمەن و گەورە لە پێشترە
پرسیار:

ئەگەر گەیشتم بە کۆمەڵێک کەس ، ویستم سڵاویان لێ بکەم و تەوقەیان لەگەڵ بکەم ، لە ناو ئەم کۆمەڵە کەسەدا کەسێکی بەساڵاچوى تیا بوو یا پلەو پایەکی هەبوو لەناو کۆڕ و مەجلیسەکەدا ، ئایا لەمەوە سەلام بکەم یا لە ڕاستەوە دەست پێبکەم ؟ 

ئەم بابەتە هەندێک کەس درک و پەی پێ نابەن ، گەر گەیشتی بەکەسێک یا چویتە شوێنێک ئەوا لە گەورەوە دەست پێبکە ، جا بە تەوقەکردن بێت یا بە بردنی چا و قاوە بێت ، یا هاوشێوەی ئەمانە ، هەندێک کەس لە ڕاستەوە دەست پێ ئەکات گەر بچوکیشی لێبێت ، ئەمەش پێچەوانەی سوننەتە ، چونکە پێغەمبەری خوا سیواکێک بەدەستی یەوە بوو دوکەسیش لەبەردەمی بوون ، بچوکەکە ویستی لە پێغەمبەری خوا وەریبگرێت ئەویش فەرموی : "کبر کبر" واتا : لە گەورەوە لە پێشترە لە گەورەوە لەپێشترە .

جا لەسەر ئەم بنەمایەش ئەگەر چویتە کۆڕو مەجلیسێکەوە لە کەسی گەورە و بەتەمەن دەست پێبکە ، وە ئەم بابەتە پێویستە ڕەچاو بکرێت لە پێش خستنی کەسە گەورەکان جا لەتەمەنیاندا بێت یا لەزانست و زانیاریاندا بێت پێویستە لە سەلام کردن و تەوقەو دابەش کردنی شتدا ئەوان پێش بخرێن ئەگەرچی ئەوانیش لەلای چەپ بن یا سەروی مەجلس بن ، ئەمە سوننەت و ئەبێت بەم جۆرە بێت  .

 

بۆ نمونە : کەسێک هاتە ژوورەوە بۆ ئەم کۆڕەو  چای پێ بوو ، دای بەو کەسەی کەوا گەورەیە و تەمەنی هەیە، پاشان ئەی دات بەکێ ؟ پاشان دەیدات بە دەستە ڕاستى خۆى (نەک دەستە ڕاستى کەسە گەورە و بەتەمەنەکە) تا کۆتایی لای ڕاست ، پاشان دێت بۆ لای چەپ ، بەهەر حاڵ خەڵکی ڕێزی یەکتر ئەبێ بگرن ، کاتێک گەورەتر لەخۆیان ئەبینن ، پێویستە کە ئەو یەکەم کەس بێت و بدرێت بەم .

زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین - ڕەحمەتى خواى لێ بێ -
 سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [13]

سەردان: ٢,٧١٨ بەش: ئادابەکان