مەرجەکانى گاڵتە و سوعبەتی شەرعی چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەکانى گاڵتە و سوعبەتی شەرعی چی یە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گاڵتە و سوعبەتی شەرعی چەند مەرجێکی هەیە :
یەکەم : نابێ بەهیچ شێوەیەک گاڵتە کردنی بەدین تێدا بێت .
دووەم : هیچ گاڵتەیەک نەکات تەنها مەگەر ڕاست بێت ودرۆی تێکەڵ نەکات .
سێەم : ترساندنی کەسانی تری تێدا نەبێت .
چوارەم : نابێ گاڵتە کردنەکە چاو داگرتن وئیشاراتی تێدا بێت وبەو شێوەیە گاڵتە بەیەک بکرێت .
پێنجەم : نابێ گاڵتەکە زۆر بێت و زیادە ڕەوی تێدا بکرێ .
شەشەم : ناسینی کەسەکان و لەبەر چاو گرتنی کەسایەتیان .
حەوتەم : گاڵتە کردنەکە کەم بێت هەروەک چۆن و چەند خوێ دەکرێتە نێو خواردنەوە .
هەشتەم : گاڵتە کردنەکە غەیبەت کردنی کەسی تێدا نەبێت .
نۆیەم : هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ گاڵتە کردن .

گاڵتەی شەرعی چەند مەرجێکی هەیە :

یەکەم : نابێ بەهیچ شێوەیەک گاڵتە کردنی بەدین تێدا بێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ – لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ۚ ) التوبة/65-66 ،
واتە : گەر لێیان بپرسیت ئەوا دەڵێن ئێمە گاڵتەمان کرد و بۆخۆشی ئەوەمان گوت ، پێیان بڵێ : ئایا گاڵتە بەخودا وئایەتەکانی وپێغەمبەرەکەی دەکەن ؟!
هیچ پۆزش مەهێننەوە تازە ئێوە کافر بوونەوە دوای ئەوەی باوەڕتان هێنابوو .

ابن تيمية رحمه الله دەڵێت : ( الاستهزاء بالله وآياته ورسوله كفر يكفر به صاحبه بعد إيمانه )
واتە : گاڵتە کردن بەخودا وئایەتەکانی وپێغەمبەرەکەی کوفرەو خاوەنەکەی کافر دەبێت دوای ئەوەی موسوڵمان بووە .
وەبەهەمان شێوەش گاڵتە کردن بەهەندێ لەسوننەتەکان ، وەک گاڵتە کردن بەڕیش وحیجاب ، وجلی کورتی پیاوان وجگە لەمانەش .

وە الشيخ محمد بن صالح العثيمين لە [ المجموع الثمين 1/63] دا ، دەڵێت :
( فجانب الربوبية والرسالة والوحي والدين جانب محترم لا يجوز لأحد أن يبعث فيه لا باستهزاء بإضحاك ، ولا بسخرية ، فإن فعل فإنه كافر ، لأنه يدل على استهانته بالله عز وجل ورسله وكتبه وشرعه ، وعلى من فعل هذا أن يتوب إلى الله عز وجل مما صنع ، لأن هذا من النفاق ، فعليه أن يتوب إلى الله ويستغفر ويصلح عمله ويجعل في قلبه خشية من الله عز وجل وتعظيمه وخوفه ومحبته ، والله ولي التوفيق ).
واتە : لایەنی ڕبوبیەتی خودا وپەیام ووحی ودین لایەنێکی ڕێز لێ گیراوە، بۆ هیچ کەسێک نی یە گاڵتەیان پێ بکات وپێی پێ بکەنێت وبیکات بەگاڵتە جاڕی ، حەتمەن هەرکەسێک ئەو کارە بکات کافر دەبێت ، چونکە ئەو کارەی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گاڵەتە بەخودا و پێغەمبەرەکەی وقورئانەکەی وشەرعەکەی دەکات ، وپێویستە لەسەر ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە تەوبە بکات چونکە نیفاق ودوو ووییە بۆیە پێویستە بەپەلە تەوبەی لێ بکات وداوای لێ خۆش بوون لەخودا بکات وخۆشەویستی وترس وگەورەیی خودا لەدڵیدا بڕوێنێت .

دووەم : هیچ گاڵتەیەک نەکات تەنها مەگەر ڕاست بێت ودرۆی تێکەڵ نەکات :
پێغەمبەر فەرموویەتی : ((ويل للذي يحدث فيكذب ليضحك به القوم ويل له ويل له)) صحيح أبـي داود رقم: (4990).
واتە: تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆ ئەو كەسەی كە قسە دەكات و درۆ دەكات بۆ ئەوەی خەڵك بهێنێتە پێكەنین، تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی، تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی.

وەهەروەها پێغەمبەر لەفەرموودەیەکی تردا ئاگاداری کردوینەتەوە لەم کارە نەشیاوە و فەرموویەتی : ( إن الرجل ليتكلم بالكلمة ليُضحك بها جلساءه يهوي بها في النار أبعد من الثريا ) رواه أحمد
واتە : پیاوی وا هەیە قسەیەک دەکات بۆئەوەی ئەو کەسانەی لەگەڵی دانیشتوون بهێنێتە پێکەنین بەو هۆیەوە بەناخی دۆزەخدا دەبرێتە خوارەوە بەقەد دووری نێوان ئەرز وئاسمان .

سێەم : ترساندنی کەسانی تری تێدا نەبێت :
بەتایبەت ئەو کەسانەی کە چەک یاخود پارچە ئاسنیان لەدەستە ویاخود تاریکایی شەو بەکار دێنن بۆ ترساندنی کەسانی لاواز و بێ هێز ، ئەبو لەیلا دەڵێت : ( حدثنا أصحاب محمد أنهم كانوا يسيرون مع النبي ، فنام رجل منهم فانطلق بعضهم إلى حبل فأخذه ففزع ، فقال رسول الله عليه وسلم : ( لا يحل لمسلم أن يروع مسلماً ) رواه أبو داود .
واتە : هاوەڵانی پێغەمبەر بۆیان گێڕامەوە کەئەوان شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەردا بەڕێگایەکدا دەڕۆستن ، پیاوێک لەوان نوست یەکێک لەوان چوو حەبلەکەی هاوڕێیەکەی برد ، ئەویش بەخەبەر هات وشڵەژا ، پێغەمبەر فەرمووی : حەڵاڵ نی یە بۆ موسوڵمان موسڵمان بترسێنێت .

چوارەم : نابێ گاڵتە کردنەکە چاو داگرتن وئیشاراتی تێدا بێت وبەو شێوەیە گاڵتە بەیەک بکرێت :
بێگومان خەڵک ئاستی ڕۆشنبیری و شەخسیات وعەقڵیان جیاوازە لەیەک تر ، وهەندێ کەسی نەفس نزم کە هەر خەریکی گاڵتە کردنن ، جاری وا هەیە کەسێک دەکەن بەگاڵتە جاڕی وبەردەوام گاڵتەی پێ دەکەن وپێی پێ دەکەنن ، حەتمەن خوای پەروەردگار ڕێگری لێ کردووین لەم کارە هەروەک فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰ أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِّن نِّسَاءٍ عَسَىٰ أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) الحجرات/11 ،

واتە : ئه‌ی باوه‌ڕداران با كه‌سانێك گاڵته‌ به‌ كه‌سانێكی تر نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشتر بێ كه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كات ، وه‌ با ئافره‌تانیش گاڵته‌ نه‌كه‌ن به‌ ئافره‌تانێكی تر له‌وانه‌یه‌ ئافره‌ته‌ گاڵته‌پێكراوه‌كان لای خوای گه‌وره‌ باشتر بن له‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن ، وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری مه‌ده‌ن، (چونكه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵكیدا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت) ، وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌كتری مه‌نێن، له‌ دوای ئیمان هێنان خراپترین ناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناو و ناتۆره‌ی خراپ له‌ یه‌كتری بنێن وه‌ ئه‌وه‌ فیسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن.

ابن كثير لە تەفسيرەکەیدا دەڵێت : ( المراد من ذلك احتقارهم واستصغارهم والاستهزاء بهم ، وهذا حرام ، ويعد من صفات المنافقين )
واتە : مەبەستی ئەوەیە بەکەمیان بزانێت وگاڵتەیان پێ بکات ، ئائەمەش حەڕامە ، ویەکێکە لەسیفاتی دوو ڕووەکان .

جا هەندێ کەس گاڵتە بەشێوە و ڕۆشتنی خەڵک دەکەن کەدوور نی یە خودا توشی هەمان دەردیان بکات.

جا پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەگاڵتە کردن وئەزیەتدان ؛ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکاری دوژمنایەتی وڕق لێک بوونەوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يخذله ولا يحقره ، التقوى ها هنا – ويشير إلى صدره ثلاث مرات – بحسب امرئٍ من الشر أن يحقر أخاه المسلم ، كل المسلم على المسلم حرام ، دمه وماله وعرضه ) رواه مسلم .
واتە : موسوڵمان برای موسوڵمانە ستەمی لێ ناکات وبەکەمی نازانێت وزەلیلی ناکات ، تەقوا ئا لێرەدایە وئاماژەی کرد بەسنگی سێ جار ، پاشان فەرمووی : ئەوەندە خراپە بەسە بۆ موسوڵمان کەبراکەی بەکەم بزانێت ، هەموو موسوڵمانێک لەسەر برا موسوڵمانەکەی حەڕامە خوێن وماڵ وناموسی .

پێنجەم : نابێ گاڵتەکە زۆر بێت و زیادە ڕەوی تێدا بکرێ :
هەندێ کەس گاڵتە کردن دەکەن بەپیشەیان و لەهەموو شتێکدا گاڵتە دەکەن ، حەتمەن ئەمەش پێچەوانەی سیفاتی باوەڕدارە کە جدی بوون و ڕاست گۆییە ، جا گاڵتە کردن ڕوخسەتێکە بۆ دڵ خۆش بوون چالاک بوون بۆ جێ بەجێ کردنی کاروباری ڕۆژانە و عیبادەت ؛ بۆیە نابێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت .

عمر بن عبد العزيز رحمه الله دەڵێت :
" اتقوا المزاح ، فإنه حمقة تورث الضغينة "
واتە : دوور کەونەوە لە گاڵتە کردن چونکە بێ عەقڵیە ودەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕق وکینە .

وە الإمام النووي رحمه الله دەڵێت :
" المزاح المنهي عنه هو الذي فيه إفراط ويداوم عليه ، فإنه يورث الضحك وقسوة القلب ، ويشغل عن ذكر الله تعالى : ويؤول في كثير من الأوقات إلى الإيذاء ، ويورث الأحقاد ، ويسقط المهابة والوقار ، فأما من سلم من هذه الأمور فهو المباح الذي كان رسول الله يفعله .
واتە : ئەو گاڵتەیەی کەڕێگری لێ کراوە ئەوەیە زیادە ڕەوی تێدا دەکرێت وکەسەکە بەردەوام دەبێت لەسەری، چونکە دەبێتە هۆی پێ کەنینێکی زۆر ودڵ ڕەق بوون ، ومرۆڤ دوور دەخاتەوە لەیادی خودا ، وزۆر جار دەبێتە هۆکاری ئەزیەتی دانی کەسانی تر ، ودەبێتە هۆکاری ڕق وکینە ، وهەیبت وکەسایەتی مرۆڤ لەکەدار دەکات ، بەڵام هەر گاڵتەیەک گەر ئەمانەی تێدا نەبوو ئەوا دروستە وموباحە هەروەک پێغەمبەر ئەو جۆرە گاڵتەیەیی دەکرد .

بۆ نموونە یەكێك لەو سوعبەتانەی پێغەمەری خوا : (أتت عجوز إلى النبي فقالت: يا رسول الله ادعُ اللهَ أنْ يدخلي الـجنَّة، فقال: يا أم فلانة إنَّ الـجنة لا تدخلها عجوز، قال: فولَّت تبكي، ففال: أخبروها أنَّها لا تدخلها وهي عجوز، إن الله تعالى قال: [إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاء، فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا، عُرُبًا أَتْرَابًا] ) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2987).
واتە: پیرەژنێك هات بۆ لای پێغەمەر و وتی: ئەی پێغەمەری خوا دوعام بۆ بكە لای خوا كە بمخاتە بەهەشتەوە، پێغەمەریش فەرمووی: ئەی دایكی فڵانە بەهەشت پیرەژی تێ ناچێت، ئەویش ڕۆیشت بە گریانەوە، ئەنجا پێغەمەر فەرمووی: هەواڵی بدەنێ كەوا ناچێتە بەهەشتەوە بە پیری، خوای پایەبەرز فەرموویەتی: ئێمە ئافرەتانی بەهەشتمان دروست كردووە، كراون بە كچە عازەب، خۆیان خۆشەویست دەكەن لای مێردەكانیان و هەمویان هاوتەمەنن.

شەشەم : ناسینی کەسەکان و لەبەر چاو گرتنی کەسایەتیان :
بەڕاستی هەندێ کەس گاڵتە لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەکەن بەبێ ڕەچاو کردنی ئاستی کەسایەتی مرۆڤەکان ، حەتمەن ئەمەش کارێکی تەندروست نی یە ؛ چونکە عالم ماف وڕێزی تایبەتی هەیە ، وەهەروها کەسی بەتەمەن ..هتد ، هەربۆیە پێویسته لەکاتی گاڵتە کردندا ڕەچاوی کەسایەتی کەسی بەرانبەر بکرێت وڕێز لەکەسە بەڕێزەکان بگیردرێت وگاڵتە لەگەڵ کەسانی هیچ وپووچ و کەسی نەناسراودا نەکرێت .

عمر بن عبد العزيز لەم بارەیەوە دەڵێت :
( اتقوا المزاح ، فإنه يذهب المروءة ) .
واتە : خۆتان دوور بگرن لەگاڵتە کردن چونکە بەئکید موڕوئەت وڕێزی مرۆڤ ناهێڵێت .

وە سعد بن أبي وقاص دەڵێت :
" اقتصر في مزاحك ، فإن الإفراط فيه يُذهب البهاء ، ويجرّئ عليك السفهاء "
واتە : زیادەڕەوی مەکە لەگاڵتە کردنەکەتدا ، چونکە زیادە ڕەوی کردن تیایدا قەدری مرۆڤ ناهێڵێت ، وکەسانی هیچ و پوچ فێر گیانت دەبن .

حەوتەم : گاڵتە کردنەکە کەم بێت هەروەک چۆن و چەند خوێ دەکرێتە نێو خواردنەوە :

پێغەمبەر فەرموویەتی: ( لا تكثر الضحك فإن كثرة الضحك تميت القلب ) صحيح الجامع 7312
واتە : زۆر پێ مەکەنە چونکە زۆر پێ کەنین دەبیێتە هۆی مردنی دڵ .

وە عمر بن الخطاب رضي الله عنه دەڵێت :
( من كثر ضحكه قلت هيبته ، ومن مزح استُخف به ، ومن أكثر من شيء عُرف به ) .
واتە : هەرکەسێک زۆر پێ بکەنێت هەیبەت وڕێزی کەم دەبێتەوە ، وهەرکەسێک زۆر گاڵتە بکات بێڕێزی بەرانبەر دەکرێت ، وهەرکەسێک شتێک زۆر بکات ئەوا بەو شتە دەناسرێت .

شاعر دەڵێت :
فإياك إياك المزاح فإنه
ئاگادار بە ئاگاداری گاڵتەکردن بە دەبێتە هۆی ئەوەی
يجرئ عليك الطفل والدنس النذلا
منداڵ وکەسانی هیچ نەبوو بێڕێزیت بەرانبەر بکەن
ويُذهب ماء الوجه بعد بهائه
ئاوی دەم وچاو ناهێڵێت دوای ئەوەی دەدرەوشایەوە
ويورثه من بعد عزته ذلاً
ومرۆڤ توشی زەلیلی دەکات دوای ئەوەی بەڕێز بوو

هەشتەم : گاڵتە کردنەکە غەیبەت کردنی کەسی تێدا نەبێت :
ئەمەش نەخۆشیەکی کوشندەیە وزۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن وبەناوی گاڵتەوە باسی کەسانی تر دەکەن ، حەتمەن ئەمەش دەکەوێتە ژێر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەرەوە : ( ذكرك أخاك بما يكره ) رواه مسلم .
واتە : غەیبەت کردن باس کردنی براکەتە بەوەی پێی ناخۆشە .

نۆیەم : هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ گاڵتە کردن :
وەک ئەوەی لەدەشتێکی چۆڵدا بێت ، یاخود لەبۆنەدا بێت ،یاخود لەکاتی گەیشتن بەهاوڕێیەک وگاڵتە کردن لەگەڵی ، بۆ ئەوەی خۆشی بخاتە دڵیەوە ، یاخود کاتێ ژن ومێرد لەیەک عاجز دەبن لەوکاتەدا گاڵتە کردن دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ناخۆشیەکە وگەڕاندنەوی دۆخەکە بۆ حاڵەتی ئاسایی .

پیاوێک بە (سفيان بن عيينة رحمه الله)ی گوت : گاڵتە کردن خراپە؟
ئەویش لەوەڵامدا گوتی : نەخێر ، بەڵکو سوننەتە ، بەڵام بۆ کەسێک لێی بزاێت و لەجێگەی خۆیدا بەکاری بێنێت .

جا ئومەتی ئیسلامی هەرچەندە پێویستی بەخۆشەویستی زۆر هەیە لەنێو تاکەکانیدا بۆ ڕەواندنەوەی ناخۆشیەکان بەڵام کەسانێکی زۆر هەموو حاڵەتێکیان بووە بەگاڵتە کردن تا وای لێهاتووە هەموو ژیانیان بوو بەگاڵتەجاڕی ، کاتیان بەفیڕۆ دەدەن وهەرچی گۆڤار وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەیە بووە بەجێی گاڵتە شتی نەشیاو .

پێغەمبەر فەرموویەتی: ( لو علمتم ما أعلم لضحكتم قليلاً ولبكيتم كثيراً )
واتە : گەر ئەوەی من دەیزانم ئێوە بتانزانیبا ئەوا کەم پێ دەکەنین و زۆر دەگریان .

ابن حجر لە ( فتح الباري )دا ، دەڵێت :
( المراد بالعلم هنا ما يتعلق بعظمة الله وانتقامه ممن يعصيه ، والأهوال التي تقع عند النزع والموت وفي القبر ويوم القيامة )
واتە : مەبەست لەعلم لێرەدا عیلمە لەبارەی گەورەیی خوداوە و تۆڵە سەندنەوەیەتی لەو کەسانەی کە بێ فەرمانی دەکەن ، ئەو ناخۆشیەیی کەلەکاتی مردن و نێو گۆڕ وقیامەتدا بەسەر مرۆڤدا دێت .

جا پێویستە لەسەر پیاو و ئافرەتی باوەڕدار هاوڕێی چاک هەڵبژێرن ئەوانەی هاریکارن لەبەسەر بردنی کاتەکانی ژیان لەگوێڕایەڵی خودادا وبەردەوامن لەسەری و ئەوانەی کە شوێن پیاوچاکان دەکەون .

بلال بن سعد دەڵێت :
( أدركتهم يشتدون بين الأغراض ، ويضحك بعضهم إلى بعض ، فإذا كان الليل كانوا رهباناً )
واتە : هاوەڵانم بینی زۆر سوور بوون بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان ، وبەدەمی یەکترەوە پێ دەکەنین ، بەڵام کاتێ شەو دادەهات شەونوێژیان دەکرد وەک ڕوهبانەکان .

وە پرسیار کرا لە ابن عمر رضي الله عنهما :
" هل كان أصحاب النبي يضحكون ؟ قال : نعم ، والإيمان في قلوبهم مثل الجبال .
واتە : ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر پێ دەکەنین فەرمووی : بەڵێ ، ئەمە لەکاتێکدا باوەڕ لەدڵیاندا وەک کێوەکان وابوو .

بۆیە برای موسوڵمان هەوڵ بدە وەک ئەوان بیت بەڕۆژ سوار چاک بیت وبەشەویش شەو نوێژ بکەیت .
خوای پەروەردگار ئێمە وئێوە وباو باپیرانمان بپارێزێت لەناخۆشی ڕۆژی دوایی ولەو کەسانە بین کە لەو ڕۆژەدا بانگیان لێ دەکرێت : ( ادخلوا الجنة لا خوف عليكم ولا أنتم تحزنون )

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .

سەردان: ٤,٤٣٢ بەش: ئادابەکان