باوکم لە ئینتەرنێت بەدوای شتى خراپ دەگەڕێت وەکو فلم وبابەتى جنسی ئێستا من زۆر قەلەقم و خۆشم ناوێ ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوکم لە ئینتەرنێت بەدوای شتى خراپ دەگەڕێت وەکو فلم وبابەتى جنسی ئێستا من زۆر قەلەقم و خۆشم ناوێ ...
پرسیار:

لەم دوایەدا بۆم دەر کەوت باوکم داوای کۆمپیوتەرم لێ دەکات ، خەریکە خوی پێوە دەگرێت و بابەتی بەسوود دەخوێنێتەوە ، لەم دوو ڕۆژەی دوایدا بەشەو داوام لێدەکات کۆمپیوتەرەکەی بدەمێ ماوەیەکی زۆر لەسەری دەمێنێتەوە ، جا بۆم دەرکەوت بەدوای شتی خراپ وحەڕامدا دەگەڕێت وەک فیلم ، و بابەتی جنسی ، و هیچی دەس نەکەوت ، بۆ زانیاری من کوڕی بچوکی ئەوم، و باری خێزانیمان زۆر خراپە ، بەڵام ئەو باوکێکی نموونەییە، هیچ کەمتەرخەمیمان لەگەڵدا ناکات ، هەر چەند زڕوفیش ڕێی پێنەدات ، زۆر خۆشمانی دەوێت، بەگوێرەی توانا هەوڵ دەدات هۆکارەکانی خۆشگوزەرانیمان بۆ دابین بکات ، جا من زۆر دوو دڵ وقەلەکم ، وەک ئەوەی ئەو  باوکی من نەبێ وکەسێکی تر بێت ؟!

یەکەم : براى بەڕێز مادام تۆ باوکت زۆر چاکە لەگەڵتان ئەوا دەبێ هەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیەیی باوکت بدەیت کەتێی کەوتووە و خەریکە توشی تاوان دەبێت نەوەک بچێتە دۆزەخەوە وخودای لێی توڕە بێت

دووەم : ئەوە بزانە کە هیچ کەسێ پارێزراو و معصوم نی یە لەفێڵ وتەڵەکەکای شەیتان ، و هەموو کەسێک توشی تاوان و خراپە دەبێت و شەیتان هەوڵدەدات کە وردە وردە گومڕای بکات وسەرگەردانی بکات .

سێەم : پاشان ئەوە بزانە کە : ( مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ) ، واتە : هەرکەسێک موسوڵمانێک ستر بکات وعەیبەکانی داپۆشێت خوای پەروەردگار لەڕۆژی دواییدا عەیبەکانی دادەپۆشێ وحەیایی نابات ،هەرەوک لەفەرموودەدا هاتووە ، جا چ دەڵێی گەر ئەو کەسە باوکت بێت ؟!!

هەر بۆیە پێوستە لەسەرت هەوڵ بدەیت ئەو بابەتە لەگەڵ باوکت باس نەکەیت هەر کات زانیت خەریکی ئەو شتەیە وا نیشان بدە کارت بەو کۆمپیوتەرە هەیە ، یاخود لەو کاتانەدا بیکوژێنەوە، ودەشوانی شوێنەوارە خراپەکانی ئەو شتانەی بەگوێدا بدەی کە ئەو بەدوایدا دەگەڕێت ، هەرچەند بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش بێت سەرەنجامی ئەو کارەی بۆ باس کەیت کە سەرشۆڕی دونیاو سزای دوا ڕۆژی بەدواوەیە .

بەڵام دەبێ ئاگاداری غەم وخەفەتەکانی باوکت بیت وهاوبەشی غەمی بیت ؛ چونکە ڕەنگە قەڕز وهەوڵدانی وبەرپرسیاریەتیەکەی ، وای لێ کردبێت پەنا بباتە بەر ئەم جۆرە شتانە کە تۆ پێت سەیرە بۆ خۆ ڕزگار کردن بێت لەخەم وخەفەت ، بۆیە هەوڵ بدەن تۆ و دایکت و براکانت هاوبەشی خەمەکانی بن ، بەگوێرەی توانا بەرپرسیاریەتیەکانی کەم بکەنەوە ، جا بەر پرسیارەتی گەورە لەسەر دایکتانە چونکە باوکت هەموو نهێنیەکانی لای دایکت باس دەکات ، با دایکت هەوڵ بدات لەو دەنگژەیە ڕزگاری بکات ، وبا ژیانێکی ئاسایی لەگەڵی بژی ، دوور لەخەم وخەفەت وقەرز ، هەموو شتێک کاتی خۆی هەیە ، با دایکت ئاگاداری بکاتەوە لەموتابەعە کردنی ئەو جۆرە ماڵپەڕانە .

برا بەڕێزەکەم هەوڵ بدە ڕێگایەک بەباوکت پیشان بدە کەکاتەکانی پێ بباتە سەر ، وەک زانستی بەسوود وکردەوەی چاکە ، وبەپێی توانا دەرسە سوود بەخشەکانی بەدیاری پێ ببەخشە، بەتایبەت ئەوانەی باس لەچارەسەری خەم وخەفەت دەکەن، پاشان ئەوانەی کەباسی داوێن پاکی وپاراستنی چاو وخۆپاراستن لەحەڕام دەکەن ، وەک وێنەو هاوشێوەکانی .

خۆ ئەگەر دەزانی توشی خەم وخەفەت بووە بەهۆی قەرزەوە ئەوا ڕێگای نوێژی پێ پیشان بدە ، بەڵکو خودا ئارامی پێ بەخشێت وهیدایەتی بدات ، ئیمامی أبو داود لە (سننه (1124) کە ـ الألباني ـ بەسەحیحی داناوە لە ( حُذَيْفَةَ رضي الله عنه) گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا حَزَبَهُ أَمْرٌ صَلَّى ) .
واتە : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کاتێ توشی خەم وخەفەت بوایە وسەرقاڵی بکردایە ئەوا نوێژی دەکرد .

وەهەروەها لە ( سنن أبي داود (4333) دا هاتووە وئەلبانی بەسەحیحی داناوە دەڵێت : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیفەرموو : ( يَا بِلَالُ أَقِمْ الصَّلَاةَ أَرِحْنَا بِهَا ) .
واتە : ئەی بیلام قامەت بکە بۆ نوێژ وئیسڕاحەتمان پێ ببەخشە .

وەفێری ئەو کەلیمانەی بکە کە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەکاتی ناحۆشی ودڵ تەنگیدا پێی دەپاڕایەوە : ( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ ) ، كما رواه البخاري (5870) ومسلم (4909) .

نسأل الله أن يوفق والدك لما يحبه الله ويرضاه ، وأن يصرف عنه سبل الغواية ، ويحفظه من خطوات الشيطان .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٢٦٥ بەش: ئادابەکان