ئایا ڕاستە میز کردن لە حومامدا دروست نیە و ڕێگرى لێ کراوە لە شەرعدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە میز کردن لە حومامدا دروست نیە و ڕێگرى لێ کراوە لە شەرعدا؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

باش نی یە مرۆڤ لەو جێگەدا میز بکات کە خۆی تێدا دەشوات ، چونکە دەبێتە هۆی قەلەقی و وەسواس ، بۆ نموونە : لەدڵی خۆیدا دەڵێت : ڕەنگە میز بەر لەشم یاخود جلەکانم کەوتبێت ؟
بەڵام زۆربەی زانایان ئەم ڕێگری کردنەیان تایبەت کردووە بەدوو حاڵتەوە :
یەکەم : ئەو حەمامانە دەگرێتەوە کە ئاوەڕۆی نی یە ، بەڵام گەر ئاوەڕۆی هەبێت و ئاوەکە پێیدا تێپەڕ ببێت ، ئەوا دروستە میزی تێدا بکرێت .
دووەم : ئەو جێگەیەیی کەخۆی تێدا دەشوات نەرم بێت یاخود خۆڵ بێت ، بەشێوەیەک گەر میزی تێدا بکرێت هەڵی بمژێت وتێیدا بمێنێتەوە ، ئەوەش دەبێتە هۆی توش بوون بەوەسواس ، بەڵام گەر ئەڕزەکە ڕەق بوو وەک ئەوەی بەرد ڕێژ کرابێت یان صەب و کاشى بێت بەشێوەیەک میزەکە پێیدا تێپەڕ ببێت ، ئەوا هیچ ڕێگریەک نی یە و دروستە .

باش نی یە مرۆڤ لەو جێگەدا میز بکات کە خۆی تێدا دەشوات ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە ( عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ)گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( لَا يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي مُسْتَحَمِّهِ ، فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ ) (۱).
واتە : با یەکێک لەئێوە لەجێگای خۆشوشتنیدا میز نەکات ، چونکە زۆربەی وەسواس ودڵە ڕاوکێ بەو هۆیەوە توشی مرۆڤ دەبێت .

وە لە [ سنن النسائي (238) ، وأبي داود (28)] هاتووە ( حُمَيْدِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ) دەڵێت : " لَقِيتُ رَجُلًا صَحِبَ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا صَحِبَهُ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَرْبَعَ سِنِينَ ، قَالَ : نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يَبُولَ أحدنا فِي مُغْتَسَلِهِ " . صححه النووي في " المجموع " (2/ 91) ، وصححه الألباني .
واتە : گەیشتم بەپیاوێک چوار ساڵ هاوەڵی پێغەمبەری صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کردبوو هەروەک چۆن ئەبو هوڕەیڕە هاوەڵی کردبوو ، گوتی : پێغەمبەری صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕێگری دەکرد لەوەی یەکێک لەئێمە لەجێگای خۆشوشتنەکەیدا میز بکات .
جا ڕستەی : ( إِنَّ عَامَّةَ الْوِسْوَاسِ مِنْهُ ) " واتە : زۆربەی وەسواس بەهۆی میز کردن لەجێگای خۆشوشتنەوە توشی مرۆڤ دەبێت ؛ چونکە ئەو جێگەیە پیس دەبێت ومرۆڤ لەدڵی خۆیدا دەڵێت : ڕەنگە پرشی میز بەر لاشەم کەوتبێت " .
" تحفة الأحوذي" (1/81).

ئیمامی الشوكاني دەڵێت : " وَالْحَدِيثُ يَدُلُّ عَلَى الْمَنْعِ مِنْ الْبَوْلِ فِي مَحَلِّ الِاغْتِسَالِ ؛ لِأَنَّهُ يَبْقَى أَثَرُهُ ، فَإِذَا انْتَضَحَ إلَى الْمُغْتَسَلِ شَيْءٌ مِنْ الْمَاءِ بَعْد وُقُوعِهِ عَلَى مَحَلِّ الْبَوْلِ نَجَّسَهُ ، فَلَا يَزَالُ عِنْد مُبَاشَرَةِ الِاغْتِسَالِ مُتَخَيَّلًا لِذَلِكَ فَيُفْضِي بِهِ إلَى الْوَسْوَسَةِ الَّتِي عَلَّلَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ النَّهْيَ بِهَا" .
انتهى من " نيل الأوطار" (1/114).
واتە : فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ڕێگری کردن لەمیز کردن لەجێگەی خۆشوشتندا ؛ چونکە شوێنەوارەکەی دەمێنێت ، جا گەر ئاو تێکەڵی میزەکە ببێت ئەوا ئاوەکەش پیس دەبێت ، هەر بۆیە بەردەوام لەکاتی خۆشوشتنەکەدا بیری لای ئەوەیە و دەبێتە هۆی ئەو قەلەقی و وەسواسەی کە بەهۆیەوە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ڕێگری لێ دەکرد .

وە الشيخ ابن عثيمين دەڵێت : " المعنى: أن الإنسان لا يبول في المكان الذي يغتسل فيه أو يستحم؛ لأنه يتولد منه الوسواس ، فيقول مثلاً: قد يكون أصاب ثوبي أو بدني ، أو هل هو كذا، فيعطي له الوسواس ؛ لأنه لن يتيقن أن النجاسة أصابته برشاش" .
" لقاء الباب المفتوح " (186/ 30، بترقيم الشاملة آليا) .
واتە : مرۆڤ نابێ میز لەو جێگەیەدا بکات کەخۆی تێدا دەشۆرێت ؛ چونکە دەبێتە هۆی قەلەقی و وەسواس ، بۆ نموونە : لەدڵی خۆیدا دەڵێت : ڕەنگە میز بەر لەشم یاخود جلەکانم کەوتبێت ، یاخود تۆ بڵێی میزم بەر کەوتبێت ؟
حەتمەن ئەمەش وا دەکات توشی وەسواس دەبێت ؛ چونکە دڵنیا نی یە کەئایا میز بەری کەوتووە یاخود نا ؟.

بەڵام زۆربەی زانایان ئەم ڕێگریکردنەیان تایبەت کردووە بەدوو حاڵتەوە :
یەکەم : ئەو حەمامانە دەگرێتەوە کە ئاوەڕۆی نی یە ، بەڵام گەر ئاوەڕۆی هەبێت وئاوەکە پێیدا تێپەڕ ببێت وەکو حومامەکانى ئێستا ، ئەوا دروستە میزی تێدا بکرێت .
بڕوانە : "معالم السنن" للخطابي (1/22).

عطاء دەڵێت : " إذا كان له مخرج ، فلا بأس به " انتهى من "مصنف عبد الرزاق" (1/256).
واتە : گەر جێگایەک هەبوو میزەکەی پێدا تێپەڕ ببێت ، ئەوا هیچی تێدا نی یە ودروستە .

دووەم : ئەو جێگەیەیی کەخۆی تێدا دەشوات نەرم بێت یاخود خۆڵ بێت ، بەشێوەیەک گەر میزی تێدا بکرێت هەڵی بمژێت وتێیدا بمێنێتەوە ، ئەوەش دەبێتە هۆی توش بوون بەوەسواس ، بەڵام گەر ئەڕزەکە ڕەق بوو وەک ئەوەی بەرد ڕێژ کرابێت یان صەب و کاشى بێت بەشێوەیەک میزەکە پێیدا تێپەڕ ببێت ، ئەوا هیچ ڕێگریەک نی یە ودروستە .

وه پرسیار کراوە لە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله
ئایا میز کردنە نێو مەجاری لەکاتی خۆشوشتندا بەر ئەو فەرموودەیە دەکەوێت کەڕێگری کردووە لەوەی مرۆڤ لەجێگای خۆشوشتنیدا میز بکات ؛ لەکاتێکدا ئاوەڕۆکە کراوەتەوە ومیزەکەی پێیدا تێپەڕ دەبێت ؟
لەوەڵامدا فەرمووى :
نا ، نەخێر بەر ئەو فەرموودەیە ناکەوێت ؛ چونکە گەر میز بکات و ئاو بکات بەسەریدا ئەوا میزەکە نامێنێت ، بەڵام نابێ خۆی بشوات تاوەکو میزەکە بەئاو لانەبات .

وە هەروەها پرسیارى لێ کراوە کە ئایا مرۆڤ دەتوانێت لەحەمامدا میز بکات ؟
لەوەڵامدا فەرمووى :
خۆی عادەتەن میز کردن جێگای تایبەتی خۆی هەیە نەک حەمام ، بەڵام گەر کەسێک لەکاتی خۆ شوشتندا میزی هات ، ئەوا خۆشوشتنەکەی ڕادەگرێت تاوەکو میزەکەی دەکات وئاو دەکات بەجێگەکەیدا تاوەکو پاک دەبێتەوە پاشان خۆ شوششتنەکەی تەواو دەکات .. والله أعلم .

وەلحاسڵ :
هۆکاری ڕێگری کردن لەمیز کردن لەحەمام دا ئەوەیە نەوەک میز بەر لاشەو جل بکەوێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکات ، بەو هۆیەوە توشی وەسواس ببێت ، هەر بۆیە گەر میزی لەجێگەیکدا کرد کەئاوەڕۆی تێدا بوو وئاوی کرد بەشوێنی میزەکەدا ئەوا دروسته ؛ لەبەر نەمانی ئەو هۆکارەی ئاماژەمان پێکرد .
==============
(۱)رواه الترمذي (21) ، والنسائي (36) ، وأبو داود (27) ، وصححه ابن القطان في " بيان الوهم والإيهام" (5/606) ، والمنذري في " الترغيب والترهيب " (1/111) ، وحسنه النووي في "خلاصة الأحكام" (1/156) ، وصححه العراقي ، والشيخ مقبل الوادعي في " الصحيح المسند" (903).
وتكلم فيه بعضهم لأن في إسناده : أشعث بن عبد الله الأعمى ، وفيه كلام ، وصححه الألباني في " ضعيف الترمذي" (21) دون زيادة : ( فَإِنَّ عَامَّةَ الْوَسْوَاسِ مِنْهُ )، لأن الفقرة الأولى جاء ما يشهد لها ، بخلاف هذه الجملة .

سەردان: ٥,٩٦٥ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو