حوکمی دەست نوێژ گرتن لەو شوێنانەى کە سەرئاو و حەمام پێکەوەن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی دەست نوێژ گرتن لەو شوێنانەى کە سەرئاو و حەمام پێکەوەن
پرسیار:

لەو شوێنانەى کە سەرئاو و حەمام پێکەوەن من بەلوعە بەکار دێنم بۆ دەست نوێژ گرتن ، باوکم پێی گوتم : گەر چەند قەتڕەیەک ئاو بکەوێتە سەر ئەڕزەکە وجلەکانت تەڕ ببێت ئەوا  نوێژەکەت و دەست نوێژکەت دروست نی یە ، ئایا ئەو قسیە ڕاستە و ئەسڵی هەیە؟

گەر مرۆڤ لەجێگایەکی پاکدا دەست نوێژی گرت ، ئەوا هیچ زیانی پێ ناگەیەنێت گەر ئاو کەوتە سەر ئەرز وبەر لاشەی یاخود جلەکانی کەوت .
وە پێویستە ئەو بزانرێت کەئەسڵ لەهەموو شتێکدا پاکێتیە ، بۆیە حوکمی پیسێتی نادرێت بەسەر هیچ جێگەیەکدا تەنها کاتێ نەبێت کەدڵنیا بیت ئەو جێگایە پیسە .
جا هەندێ کەس توشی دڵەڕاو کێ دەبن لەوەی دەست نوێژ لەسەرئاو و حەمام بگرن ، وا گومان دەبەن گەر ئاو بدات لەئەرز وپاشان بەر لاشەیان بکەوێت ئەوا پیس دەبن، حەتمەن ئەوەش لەزۆر حاڵەتدا ڕاست نی یە ، چونکە ئەرزی حەمام پاکە جگە لە جێگای ئاوەڕۆکە نەبێت ، حەتمەن حوکمی پیسێتی بەسەر هیچ جێگەیەکدا نادرێت مەگەر زۆر دڵنیا بیت .
هەر بۆیە ؛ هیچ زیانێکی نی یە کاتێ قەتڕەیەک یاخود چەند قەتڕەیەک ئاو بەر ئەرز دەکەوێت وپاشان بەر جل یاخود لاشە دەکەوێت .

وە پرسیار کراوە لە ( علماء اللجنة الدائمة للإفتاء ) :
حوکمی دەس نوێژ گرتن لە سەرئاو و حەمام چی یە ؟
وە ئایا دانانی شتێک لەنێوان بەلوعەو جێگای پیسیەکە ، واتە : لەسەر ئەو جێگەیەیی پیسیەکەی تێدایە ، وادەکات دەس نوێژ گرتن لەو جێگەیەدا دروست بێت ؟
لەوڵامدا گوتویانە :
گەر شتێک دانرا لەسەر ئەو جێگای پیسەیەکەی تێدایە بەشێوەیەک گەر ئاو بێتە خوارەوە وبەر ئەرزەکە بکەوێت وئەرزەکەش پاک بێت ئەوا هیچ ڕێگریەک لەوەدا نی یە دەس نوێژی لێ بگیردرێت وخۆی تێدا پاک بکرێتەوە " انتهى .
"فتاوى اللجنة الدائمة" (5/85) .

وەهەروها پرسیاریان لێکراوە (5/85) :
ئایا دروستە بۆ پیاو میز لەحەمامدا بکات ؟
لەوڵامدا گوتویانە :
بەڵێ ، دروسته بەڵام دەبێ ئاگادار پرشی میز بن بەر لاشە وجلەکانیان نەکەوێت ، وگەر ویستیان دەست نوێژی تیادا بگرن ئەوا دەتوانن ئاو بکەنە سەر ئەو جێگەیەدا بۆ ئەوەی یەکسەر میزەکە بڕوات ونەمێنێت " انتهى .

وه پرسیار کراوە لە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەبارەی هەندێ کەسەوە کە لەهەندێ حەمامدا دەس نوێژ دەگرن کە بۆ سەرئاو کردن دروست کراوە وکاتێ دەردەچن جلەکانیان تەڕ دەبێت ، وبێگومان حەمام بەدەر نی یە لەپیسی ، جا ئایا نوێژکردنیان بەو جلانەوە دروستە ؟ وە ئایا دروستە ئەو کارە بکەن ؟

لەوڵامدا گوتویەتی :
پێش ئەوەی وڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە دەڵێم :
ئەم شەریعەتەی ئێمە کامڵە لەهەموو ڕویەکەوە ، وگونجاوە لەگەڵ ئەو شێوازەی کەخودا مرۆڤی لەسەر دروست کردووە ، چونکە هاتووە بەئاسان کاری وسوک کردنی شتەکان لەسەر بەندەکان ، بەڵکو هاتووە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەوەسواس وقەلەقی ودڵە ڕاوکێ بپارێزێت کەهیچ ئەساسێکی نی یە ، هەر بۆیە ؛ کاتێ مرۆڤ جلێکی لەبەردایە ئەسڵ وایە ئەو جلە پاکە مادام تەئکید نی یە لەوەی جلەکەی پیس بووە وپیسی بەری کەوتووە ، بەڵگەش لەسەر ئەم ئەسڵە ئە فەرموودەیەیی پێغەمبەرە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کاتێ پیاوێک شکایەتی حاڵی خۆی بردە لای کە لەنێو نوێژدا هەست بەوە دەکات شتێکی لێ دەردەچێت ،پێغەمبەرە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (لا ينصرف حتى يسمع صوتاً ، أو يجد ريحاً) .
واتە : نوێژەکەی نابڕێت تاوەکو گوێی لەدەنگێک نەبێت ، یاخود بۆنی بایەک نەکات .

جا ئەسڵ وایە ئەوەی هەبووە هەر دەمێنێت ،(واتە : جلەکانی بەپاکی دەمێنێتەوە) جلەکانیان کەپێوەی دەچنە حەمامەوە و تەڕای بەر دەکەوێت هەروەک لەپرسیارەکە هاتووە ئەوا کێ دەڵێ ئەو تەڕاییە تەڕایی پیسیە لەمیز یاخود پیسی ؟

بێگومان کاتێ کەدڵنیا نەبووین لەوە ئەوا ئەسڵ پاکێتیە ، ڕاستە ڕەنگە گومانێکی زۆری هەبێت پیسی بەر کەوتبێت ، بەڵام مادام دڵنیا نین ، ئەوا لەسەر ئەسڵەکە دەمێنێتەوە کەپاکێتیە ، و واجب نی یە لەسەریان ئەو جێگایە بشۆن کە واگومان دەبەن پیسی بەرکەوتووە ، ودەتوانن نوێژی پێوە بکەن وهیچی تێدا نی یە .
"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (12/369) .

وە سەبارەت بەوەى کە ئایا کاتێ مرۆڤ لە سەرئاودا دەس نوێژی گرت چۆن (بسم الله) بکات ؟
 شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله فەرموویەتى : کاتێ مرۆڤ لەحەمامدا دەس نوێژی گرت ئەوا بەدڵ (بسم الله) دەکات نەک بەزمان ؛ چونکە ئەو بۆچوونەی کە پێی وایە واجبە (بسم الله) کردن لەکاتی دەس نوێژ گرتن وخۆ شوشتندا بەهێز نی یە ، ئیمامی أحمد رحمه الله دەڵێت (لا يصح عن النبي في التسمية في الوضوء شيء).
واتە : لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموودەیەکی سەحیح نەهاتووە لەبارەی (بسم الله) کردن لەکاتی دەس نوێژ گرتندا .

هەر بۆیە "الموفق" خاوەنی( المغني) وجگە لەویش پێیان وایە (بسم الله) کردن لەکاتی دەس نوێژ گرتندا سوننەتە نەک واجب .
[ مجموع فتاوى ورسائل العلامة ابن عثيمين 11/ 68 ]

وەلێرەدا لەوە ئاگادارتان دەکەینەوە گەر مرۆڤ دڵنیا بوو لەوەی پیسی بەر جلەکانی کەوتووە ، ئەوا دەس نوێژەکەی بەتاڵ نابێتەوە ، بەڵام نوێژەکەی بەتاڵە گەر پێی بزانێت تاوەکو ئەو پیسیە لادەبات ، پیس بوونی جل یاخود لاشه کاریگەری لەسەر دەس نوێژ نی یە بەڵکو کاریگەری لەسەر نوێژ هەیە ، بۆیە گەر دڵنیا بوو لەوەی پیسی بەر جلەکانی یاخود لاشەی کەوتووە ئەوا پێویسته پێش ئەوەی نوێژ بکات ئەو جێگەیە بشوات ، پاشان نوێژ بەو دەس نوێژەوە دەکات و دەس نوێژەکەی بەتاڵ نابێتەوە .
والله أعلم .

سەردان: ٥,٥٣٢ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو