پرچی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چۆن بوو ؟ وە ئایا چ جۆرە داهێنان وچاک کردنێکی پرچێک حەڕامە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پرچی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چۆن بوو ؟ وە ئایا چ جۆرە داهێنان وچاک کردنێکی پرچێک حەڕامە ؟

لەچەند فەرموودەیەکدا وەسفی پرچی پێغەمبەر هاتووە ، لەوانە :

یەکەم : پرچی لول نەبووە ، وەهەروەها زۆر خاویش نەبووە .
ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه وەسفی پێغەمبەر دەکات ودەڵێت : كان رَبعة من القوم ليس بالطويل ولا بالقصير أزهر اللون ليس بأبيض أمْهَق ولا آدم ليس بجَعْدٍ قَطَط ولا سَبْط رَجِل أنزل عليه وهو ابن أربعين ( يعني القرآن ) ... رواه البخاري ( 3354 ) ومسلم ( 2338 ) .
واتە : چوار شانە بوو نەزۆر درێژ بوو ونەزۆر کورت وڕەنگ دراوشاوە بوو نەزۆر سپی ونەزۆر ئەسمەر بوو ، ونەپرچی لول بوو و نەخاو ، لەتەمەنی چل ساڵیدا قورئانی بۆ دابەزی .

دووەم :  پرچی دەگەشتە نەرمایی گوێی .
بەڕائی کوڕی عازب رضي الله عنهما دەڵێت : كان النبي مربوعاً بعيد ما بين المنكبين ، له شعر يبلغ شحمة أذنه رأيته في حلة حمراء لم أر شيئا قط أحسن منه . رواه البخاري ( 3358 ) ومسلم ( 2337 ) .
واتە : پێغەمبەر پیاوێکی چوار شانە بوو ، پرچێکی هەبوو دەگەشتە نەرمایی گوێیەکانی ، بینیم جلێکی سوری لەبەردا بوو لەژیانمدا هیچ شتێکم نەبینووە لەو جوانتر بێت .

سێیەم : وە هەندێ جار پرچی دەگەشتە سەر ملی یاخود شانی .
قەتادە دەڵێت پرسیاریم لە ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه کرد لەبارەی پرچی پێغەمبەری خواوە ، گوتی : كان شعر رسول الله رجِلا ليس بالسبط ولا الجعد بين أذنيه وعاتقه . رواه البخاري ( 5565 ) ومسلم ( 2337 ) .
واتە : پرچی پێغەمبەر لەنێوان خاوی ولولیدا بوو دەگەشتە گوێیەکانی و ملی .
وەلەڕیوایەتێکدا : " كان يضرب شعرُه منكبيه " . رواه البخاري ( 5563 ) ومسلم ( 2338 ) .
واتە : پرچی دەگەشتە سەر شانەکانی .
وەهەندێ جار لەوە کەمتر بووە ، هەموو ئەوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی هەر جارەی پرچی بەشێوەیەک بووە ، وهەریەک لەهاوەڵان باسی ئەوەی کردووە کەبینیوەیەتی .

چوارەم :  وەهەندێ جار پێغەمبەر پرچی بۆیاخ دەکرد .
عوسمانی کوڕی عبد الله ی کوڕی موهب دەڵێت : دخلتُ على أم سلمة فأخرجت إلينا شَعْراً من شعر النبي مخضوباً . رواه البخاري ( 5558 ) .
واتە : چوم بۆلای ئوم سەلەمە تەڵەمویەک لەموی پرچی پێغەمبەری بۆ هێناین کەبۆیاخ کرابوو .

وە ئیمامی ئەحمەد ئەمەی بۆزیاد کردووە ( 25328 ) : ( مخضوباً بالحناء والكتم )
واتە : بۆیاخ کرابوو بەخەنە وڕەنگی قاوەیی .

جا (الكتم) : جۆرە ڕوەکێکە پرچی پێ ڕەنگ دەکرێت و تێکەڵ بەخەنە دەکرێت ڕەنگی پرچ دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێک کەلەنێوان سورو ڕەشدایە . بڕوانە : عون المعبود شرح حديث ( 4205 )

پێنجەم :  وە پرچی بەلای ڕاست وچەپدا دەکرد بەدوو بەشەوە .
ابن عباس رضي الله عنهما دەڵێت : أن رسول الله كان يَسدل شعره وكان المشركون يَفرقون رؤوسَهم ، فكان أهل الكتاب يَسدلون رءوسهم وكان رسول الله يحب موافقة أهل الكتاب فيما لم يؤمر فيه بشيء ، ثم فرق رسول الله رأسَه . رواه البخاري ( 3365 ) ومسلم ( 2336 ) .
واتە : پێغەمبەر پرچی دەهێناوە خوارەوە بۆ سەر نێو چەوانی ، وهاوبەش بڕیاردەران پرچیان دەکرد بەدوو بەشەوە ، جا ئەهلی کتاب پرچیان دەهێناوە خوارەوە بۆ سەر نێو چەوانیان جا پێغەمبەریش پێی خۆش بوو وەک ئەهلی کتاب بکات لەوشتانەی کەهیچ فەرمانێکی لەبارەوە نەهاتبوو ، پاشان پێغەمبەر پرچی کرد بەدوو بەشەوە .

وەزانایان لێکۆڵینەوەیان کردووە لەوەی لەم فەرموودەیە وەردەگیرێت ، وکورتەی بۆچوونەکە ئەوەیە کە النووي ئاماژەی پێداوە ودەڵێت :
والحاصل أن الصحيح المختار جواز السدل والفرق ، وأن الفرق أفضل . " شرح مسلم " ( 15 / 90 ) .
واتە : وەلحاسڵ بۆچوونی هەڵبژێردراو ئەوەیە پرچ هێنانە خوارەوە و کردنی بەدوو بەشەوە بەلای ڕاست وچەپدا دروستە ، بەڵام کردنی بەدوو بەشەوە بەلای ڕاست وچەپدا باشترە .

شەشەم :  وەپێغەمبەر حەجی ماڵ ئاوایی کرد لەکاتێکدا پرچی بەستراوو بەیەکەوە .
ابن عمر رضي الله عنهما دەڵێت : لقد رأيت رسول الله يهل ملبِّداً . رواه البخاري ( 5570 ) ومسلم ( 1184 ) .
واتە : پێغەمبەرم بینی بەدەنگی بەرز زیکرەکانی حەجی دەکرد لەکاتێکدا پرچی بەسترابوو بەیەکەوە .

حەوتەم :  پێغەمبەر زۆر جار پرچی دەکرد بەپەلک و دەیبەست بەتایبەت لەسەفەردا بۆ ئەوەی خۆڵ وتۆزی تێ نەچێت .
أم هانئ دەڵێت : قدم النبي إلى مكة وله أربع غدائر - تعني : عقائص - . رواه الترمذي ( 1781 ) وأبو داود ( 4191 ) وابن ماجه ( 3631 ) وعند ابن ماجه : تعني : ضفائر . والحديث : حسنه الحافظ ابن حجر في " فتح الباري " ( 10 / 360 ) .
واتە : پێغەمبەر هات بۆ مەکە چوار پەلکی هەبوو .

پاشان بەنیسبەت پرچ داهێنان وتاشینە حەرامەکانەوە لەم چەند جۆرەدا کۆ دەکرێنەوە ، لەوانە :
1- قەزع ، کەئەوەش تاشینی بەشێک لەپرچە ووازهێنانە لەوانی تر (خۆمان پێى دەڵێین حەفر)
ابن عمر دەڵێت : أن رسول الله نهى عن القَزَع . رواه البخاري ( 5466 ) ومسلم ( 3959 ) .
واتە : پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەقەزع .

وەیەکێکە لەڕاوی فەرموودە قەزعی بەوە لێکداوەتەوە کەتاشینی بەشێکە لەپرچی منداڵ و واز هێنانە لەوانی تر .

ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
بەنیسبەت تاشینی بەشێک لەپرچ و وازهێان لەوانی تر چەند جۆرێکن :
خراپترینیان ئەوەیە : ناوەڕاستی پرچ بتاشرێت وئەم لاو ئەو لاکەی بهێڵدرێتەوە هەروەک پیاوە ئاینیەکانی مەسیحی ئەو کارە دەکەن .

وبەدوایدا ئەوەیە : ئەم لاو ئەو لاکەی بتاشرێت وناوەڕاستی پرچ بهێڵدرێتەوە هەروەک زۆربەی کەسە هیچ نەبوو وسەفیهەکان ئەو کارە دەکەن .
وبەدوایدا ئەوەیە : پێشی سەر بتاشرێت لای دواوەی بهێڵدرێتەوە .

ئائەم سێ جۆرە لەپرچ چاکردن داخلی ئەو قەزعە دەبێت کە پێغەمبەری خوا ڕێگری لێ کردووە وحەتمەن هەندێکیان لەهەندێکیان نەشیاو تر وخراپ ترن . " أحكام أهل الذمة " ( 3 / 1294 )

2- خۆ شوبهاندن بەکافران وفاسقان :
ئەمەش جۆرێکی زۆری هەیە وهەندێکیان بەقەزع حسابن، وەک پرچ چاک کردن و داهێنانی " المارينز " کەلەبەر دوو شت ڕێگری لێ دەکرێت :
قەزع وخۆشوبهاندن بەبێباوەڕان ، هەندێیکان قەزع نین بەڵام لەبەر شوبهاندن بەبێ باوەڕان ڕێگریان لێ دەکرێت وەک هەڵدانەوەی هەندێک لەپرچ وخەواندنی هەندێکی تر یاخود هاوشێوەی ئەمانە .

جا هەر جۆرە پرچ داهێنان وچاک کردنێک کەتایبەت بێت بەکافران یاخود فاسقان ئەوا دروست نی یە بۆموسوڵمان خۆی پێیان بشوبهێنێت ،لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ( من تشبه بقوم فهو منهم )
رواه أبو داود ( 4031 ) .
والحديث : حسَّنه الحافظ ابن حجر في " فتح الباري " ( 10 / 271 ) وجوَّد إسناده شيخ الإسلام في " اقتضاء الصراط المستقيم " ( ص 82 ) .
واتە : هەرکەسێک خۆی بشوبهێنێت بەهەر گەلێک ئەوا لەوانە .

شيخ الإسلام دەڵێت:
ئائەم فەرموودەیە لایەنی کەم بەڵگەیە لەسەر حەڕامیەتی خۆشوبهاندن بەکافران ، هەرچەند زاهیڕی فەرموودەکە کافر بوونی ئەو کەسەیە کەخۆی شوبهاندووە پێیان ، هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە { ومن يتولهم منكم فإنه منهم } . " واتە : ئه‌ی موسڵمانان ئاگادار بن هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ وه‌لائی بۆ گاورو جووله‌كه‌ هه‌بێ و خۆشیانی بوێت و سه‌ریان بخات و پشتیوانیان بێت و یارمه‌تیان بدات ئه‌وه‌ له‌وان حیساب ئه‌كرێت .
[اقتضاء الصراط المستقيم " ( ص 83 ) ].

وەهەروەها خۆشوبهاندن بەکەسە هیچ و پوچەکان :
لاسای کردنەوەی ئەو داهێنانەیە کەکەسانی هیچ وپوچ وساقت دایدەهێنن ، هەمان حوکمی ئەوانەی هەیە کەئاماژەمان پێ دا .

سەردان: ٣,١٣٥ بەش: پێغەمبەری خودا