ئایا دەتوانن باسی هەندێ لە موعجیزەکانی پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم بکەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەتوانن باسی هەندێ لە موعجیزەکانی پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم بکەن ؟

موعجیزەکانی پێغەمبەر زۆرن و چەند جۆرێکن ، و زیاترن لە هەزار موعجیزە ، هەروەک العلامة ابن القيم رحمه الله لە "إغاثة اللهفان" دا(2/691) ئاماژەی پێداوە ، وەئەم موعجیزانە هەندێکیان ڕوی داوە و کۆتایی پێهاتووە وهەندێکیان ماون بۆ ئەو کاتەی خودا دەیەوێت بێنە دی ، یەکێک لەوانە موعجیزەی گەورە و بەڵگەی گەورەیە لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر ، ئەویش قورئانی پیرۆزە ، ئەو موعجیزەیەیە کە دەمێنێتەوە وگۆڕانی بەسەردا نایەت ، و لەچەند ڕوویەکەوە دەبێتە موعجیزە : لەڕوی لەفزیەوە ، تەحدای هەموو ڕەوان بێژانی عەرەبی کردووە کە سورەتێک وەک سوڕەتەکانی قورئان بێنن ، بەڵام نەیان توانیوە بیهێنن .
وە موعجیزە و هەواڵی تایبەتی داوە و هاتۆتە دی بەو شێوەیەیی هەواڵی پێداوە ، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە : (الم * غُلِبَتْ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ ) الروم/1-3 .
واتە : فارسەكان بەسەر ڕۆمەكاندا سەركەوتن لە نزیكترین زەوی ( شام ) لە ( فارس ) ـەوە ، بەڵام ڕۆمەكان لە پاش تێكشكاندنیان سەر ئەكەونەوە بەسەر فارسەكاندا وە زاڵ ئەبن بەسەریاندا
وە هەروەها قورئان موعجیزەیە لەوڕووەوە کە تەشریعاتی زۆر جوانی تێدایە کە مرۆڤایەتی دەستەوەستانە لەبەرانبەریاندا و ناتوانن هاوشێوەی ئەو تەشریعاتە بێنن .
وەهەروەها وموعجیزەیە لەو ڕووەوە کە جۆرەها هەواڵ و شتی شاراوەی ئەم دونیایەیی تیادایە کە بەردەوام زانست ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دانە بەدانەیان بەڕاست دەخاتەوە .

وەبەنیسبەت ئەو موعجیزانەی ڕویان داوە و کۆتاییان هاتووە زۆرن ، بەڵام گرنگترینیان بریتین لە :
یەکەم : موعجیزەی ( الإسراء والمعراج ←شەو ڕەوی لە مەکەوە بۆ قودس پاشان لەوێشەوە بۆ ئاسمان)، و لەقورئاندا بەسەڕیحی باسی ئەم بابەتە کراوە ، وە هەروەها لەفەرموودەی سەحیحدا ئاماژەی پێکراوە .
دووەم : موعجیزەی لەت بوونی ( مانگ ) بەهەمان ێوە ئەمەش لەقورئان ئاماژەی پێکراوە ، و لەچەندین فەرموودەدا هاتووە ، هەروەک ابن كثير رحمه الله تعالى ئاماژەی پێکردووە ، و موسوڵمانان کۆ دەنگن لەسەری .
سێیەم : زۆر بوونی خواردن لەسەر دەستی پێغەمبەر تەنانەت سەر کردە و جەیشەکان لێیان دەخوارد و وەک خۆی دەمایەوە ، هەروەک لە سەحیحی بوخاری و موسلیم و غەیری ئەوانیش دا هاتووە .
چوارەم : دەرچوونی ئاو لەنێوان پەنجەکانیەوە و زۆر بوونی تاوەکو هەموو هێزەکە لێیان خوارد و دەسنوێژیان لێ گرت ، وئەمەش بەهەمان شێوە لە سەحیحی بوخاری و موسلیم و غەیری ئەوانیش دا هاتووە .
پێنجەم : هەواڵ پێدان و ڕاگەیاندنی چەند بابەتێکی غەیبی کە دواتر ڕوویان داوە ، و زۆر لەوشتانەی هەواڵی پێداون هاتۆتە دی ، وبەردەوام دەبینین شتەکان ڕوو دەدەن بەو شێوەیەیی پێغەمبەر هەواڵی پێداوە .
شەشەم : گریانی ئەو دار خورمایه بۆی کە وتاری لەسەر دەدات کاتێک جێی هێشت . فەرموودەکە لەسەحیحی بوخاری دا هاتووە .
حەوتەم : سەلام کردنی بەرد لێی کاتێک لەمەکە بوو . فەرموودەکە لەسەحیحی موسلیم دا .
هەشتەم : چاک بوونی نەخۆش لەسەر دەستی ، وفەرموودە لەم بارەیەوە زۆر زۆرە لە سەحیحی بوخاری و موسلیم و غەیری ئەوانیش دا هاتووە .
جا موعجیزەکانی پێغەمبەر هەروەک ئاماژەمان پێدا زۆر زۆرن ، وئەمە بەشێک بوو لەموعجیزەکانی ، وزانایان چەندین کتابیان لەبارەی موعجیزەکانیەوە نوسیوە وەک (دلائل النبوة) ئیمامی البيهقي، وهەروەها (أعلام النبوة) الماوردي، وکتێبە عەقیدەییەکان پڕن لەباس کردنی موعجیزەکان لە بابی باوەڕ هێنان بە پێغەمبەران : ( مبحث الإيمان بالرسل ).
والله أعلم.

سەردان: ١٠,٠٦١ بەش: پێغەمبەری خودا