ئایا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم زیندووە لەقەبرەکەیدا ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم زیندووە لەقەبرەکەیدا ؟
پرسیار:

ئایا پێغەمبەرى خوا زیندووە لەقەبرەکەیدا ؟
پرسیار : دەڵێن : پێغەمبەرى خوا زیندووە لەقەبرەکەیدا و دەبیستێت و وەڵامیش دەداتەوە ، بۆمان ڕوون کەنەوە وچۆن زیندووە ؟
وە ئەوانەی ئەو قسەیە دەکەن ئەم ئایەتە دەکەن بەبەڵگە : ﴿وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ﴾. واتە : وا هەست نەکەن وپێتان وانەبێت ئەو کەسانەی لەپێناوی خودادا کوژراون مردوون ، نا بەڵکو ئەوان زیندوون لەلای خوداوە ڕزق و ڕۆزی دەدرێن .
ئەوان دەڵێن : گەر شەهید زیندوو بێت! ئەی چۆن پێغەمبەرى خوا زیندوو نی یە ؟!

شێخ محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله – دەفەرموێ :
هیچ جێی سەر سوڕمان نی یە کاتێ موسوڵمان سەلام لە پێغەمبەرى خوا بکات و خودا ڕووحی بگێڕێتەوە و وەڵامی سەلامەکەی بداتەوە .
بەڵام بەنیسبەت ئەوەی زیندووە لەقەبرەکەیدا ، بەبەڵگەی ئەوەی گەر شەهید زیندوو بێت! ئەی چۆن پێغەمبەرى خوا زیندوو نی یە ؟!
بیگومان شەهید زیندووە لەلای خودا ، بەڵام خۆ خودا نەیفەرمووە : ( ولا تحسبن الذين قتلوا في سبيل الله أمواتاً بل أحياء في قبورهم )؛ واتە : وا هەست نەکەن و پێتان وانەبێت ئەو کەسانەی لەپێناوی خودادا کوژراون مردوون . نا بەڵکو (لەقەبرەکانیاندا) زیندوون !
بەڵکو فەرکوویەتی : ﴿بل أحياء عند ربهم يرزقون﴾.
واتە :بەڵکو ئەوان زیندوون لەلای خودا ، وڕزق و ڕۆزی دەدرێت .
وبێگومان پێغەمبەرى خوا نێژراوە و نوێژی مردووی لەسەر کراوە و لەدوای خۆی پۆلێک هاوەڵی بەجێ هێشت ، وئەو هاوەڵانە خواردن و خواردنەوەیان بۆ نەدەبرد دوای مردنی ؛ چونکە دەیان زانی مردووە ، هەروەک خودا فەرموویەتی : ﴿إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ﴾.
واتە : تۆ دەمریت و ئەوانیش دەمرن .
وهەروەها فەرموویەتی : ﴿وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِنْ مَاتَ أَوْ قُتِلَ انْقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ﴾ .
واتە : بێگومان موحەممەد تەنها پەیامبەرێكە لە ڕەگەزی پەیامبەرانی پێش خۆی و پەیامی پەروەردگاری دەگەیەنێت بەخەڵكی . ئایا ئەگەر ئەجەلی تەواو بێت و بەمردنێكی ئاسایی بمرێت ، یان بكوژرێت وەكو دوژمنان پڕوپاگەندەیان بۆ كرد ئێوە لە ئاینەكەتان هەڵدەگەڕێنەوە , و واز لەو پەیامە دەهێنن كە پەیامبەرەكەتان بۆی هێناون ؟ .
جا ئەمە شتێکی بەدیهیە لەدیندا و هەموو کەسێک دەیزانێت، وکەس موناقەشەی تێدا ناکات . وە ژیانی شەهید لەلای خودا وەکو ژیانی دونیا نی یە ، واتە : ژیانێک نی یە کە مرۆڤ تیایدا پێویستی بە خواردن و خواردنەوە و هەوا هەبێت، و هەروەها خودا پەرستی بکات و لەخودابپاڕێتەوە ، ژیانێکی بەرزەخیە وخودا خۆی زانا ترە بەچۆنیەتیەکەی ، کەواتە بۆ هیچ کەسێک درووست نی یە لەسەر قەبرەکەی ڕابووەستێت و بڵێت : ئەی پێغەمبەرى خوا شەفاعەتم بۆ بکە ، و ئەی پێغەمبەرى خوا داوای لێ خۆشبوونم بۆ بکە ؛ چونکە ئەم شتانە گونجاو نی یە ، پێغەمبەرى خوا ناگونجێت دوای مردنی داوای لێ خۆشبوون بۆ کەس بکات ، وناگونجێت دوای مردنی شەفاعەت بۆ کەس بکات مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت ، وە ئەگەر دەتەوێت داوایەکی ڕاست و درووست بکەیت ئەوا بڵێ : اللهم ارزقني شفاعة نبيك، اللهم شفعه في وما أشبه ذلك.
واتە: خودایە شەفاعەتی پێغەمبەرەکەتم پێ ببەخشیت ، خودایە بیکەیتە شەفاعەت کارم .
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب

سەردان: ٣,٣٨٦ بەش: پێغەمبەری خودا