ئەگەر کەسێک مرد و یەکێک لە ددانەکانی ئاڵتوون بوو دروستە دەرى بێنین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک مرد و یەکێک لە ددانەکانی ئاڵتوون بوو دروستە دەرى بێنین ؟
پرسیار:

کاتێک مرۆڤێک دەمرێت و یەکێک لەددانەکانی ئاڵتوونە ئایا وازی لێدەهێنرێت یاخود دەردەهێنرێت؟ وه حوکمی چی یە گەر ئەو دەرهێنانە زیان بەددانەکانی تری بگەیەنێت ؟ ئایا دەقێکی شەرعی وبەڵگەیەک هەیە لەبارەیەوە ؟

یەکەم : پێویستە ئەوە بزانین کە ددانی ئاڵتوون درووست نی یە ، مەگەر لەکاتی پێویستیدا نەبێت ، وە دروست نی یە هیچ کەسێک بۆ جوانی ددانی ئاڵتوون بکات ، تەنها ئەوە نەبێت ــ گەر لەکۆمەڵگایەکدا ــ عادەتی ئافرەتان وابوو خۆیان بڕازێننەوە بەددانی ئاڵتوون ، ئەوا لەو حاڵەتەدا دروستە ، بەڵام بۆ پیاوان بەهیچ شێوەیەک درووست نی یە تەنها لەکاتی پێویستیدا نەبێت .
دووەم : کاتێک کەسێک مرد و ددانی ئاڵتوونی پێوە بوو ، گەر گونجا دەربهێنرێت بەبێ ئەوەی زیان بەمردووەکە بگات ئەوا لەو حاڵەتەدا دەردەهێنرێت ؛ چونکە ناشتنی لەگەڵ مردووەکەدا ماڵ بەفیڕۆ دانە، وەپێغەمبەرى خوا (ڕێگری کردووە لەماڵ بەفیڕۆدان) .
وە ئەگەر نەگونجا دەربهێنرێت بەبێ ئەوەی زیان بەمردووەکە بگەیەندرێت ؛ بەشێوەیەک ددانەکانی تری لەگەڵیدا بەر ببنەوە ، ئەوا لەو حاڵەتەدا دەرناهێندرێت ، ولەگەڵیدا دەنێژرێت ، پاشان گەر میرات گرەکەی ئاقڵ و ژیر بێت و ڕێگە بدات بەوەی لەگەڵیدا بنێژرێت ئەوا دەرناهێندرێت ولەگەڵیدا دەنێژرێت ، وە ئەگەر نا ئەوا زانایان دەڵێن : کاتێ زانیان مردووەکە ڕزاوە ئەوا قەبرەکەی هەڵدەدرێتەوە و ددانەکە دەردەهێنرێت ؛ چونکە مانەوەی ئەو ئاڵتوونە لەگۆڕدا ماڵ بەفیڕۆ دانە ، بەڵام گەر میرات گرەکانی ئاقڵ و ژیر بوون ، ئەوا ماڵی خۆیانە و دەتوانن ڕێگە بدەن هەر ددانەکە بەمردووەکەوە بمێنێتەوە وقەبرەکە هەڵنەدرێتەوە .
الشيخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -
المصدر: سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [28]

سەردان: ٢,٤٧٢ بەش: ناشتنى مردوو