باشترین ڕێگا و هۆکار بۆ داخستنی دەرگاکانی فیتنە کامەیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترین ڕێگا و هۆکار بۆ داخستنی دەرگاکانی فیتنە کامەیە؟

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على مَن أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمَّا بعد:
دەگونجێ وەڵامی ئەم پرسیارە لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆ بکەینەوە :
فیتنە دەبیتە دوو بەشەوە :
یەکەم : فیتنەی ئارەزوو (فتنةُ الشهوات) .
دووەم : فیتنەی گومان بۆ درووست بوون (فتنةُ الشُّبُهات) .
یەکەم : بەنیسبەت فیتنەی ئارەزوو (فتنة الشهوات) زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ ئافرەت و ماڵ و پارە :
- وە فیتنەی ئافرەت دەتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت بە پاراستنی چاو، وتێکەڵ نەبوون لەگەڵ ئافرەتان ،و دوورکەوتنەوە لەخەڵوەت لەگەڵ ئافرەتاندا ، وپاراستنی داوێن بەژن هێنان یاخود بە بەڕۆژوو بوون بەکەمکردنەوەی مەجالی شەیتان هەروەک فەرموودەمان هەیە لەم بارەیەوە (١) .
- وە فیتنەی ماڵ و پارەش دەتوانرێت ڕێگری لێ بکرێت بەداخستن و دوور کەوتنەوە لەڕێگا قەدەغە کراوەکان بۆپەیدا کردنی ماڵ ، و بە بەکار هێنانی ماڵ و پارە لەگوێڕایەڵی کردنی خوادا بە لەبەر چاوگرتنی مافی خودا تیایدا ، وسوود وەرگرتن لێی وسوود گەیاندن بەکەس و کار وخزمان لەو شتانەدا کەخودا پێی خۆشە بەبێ زیادەڕەوی کردن و ڕیا و لەخۆ بایی بوون ، وهاو شێوەی ئەمانە لەدەردە کوشندەکان و ڕەوشتە ناپەسەندەکان ، بەگوێرەی بەڵگە شەرعیەکان وەک ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەری خوا ـ : «إِنَّمَا الدُّنْيَا لِأَرْبَعَةِ نَفَرٍ: عَبْدٍ رَزَقَهُ اللهُ مَالًا وَعِلْمًا؛ فَهُوَ يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ وَيَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَيَعْلَمُ للهِ فِيهِ حَقًّا؛ فَهَذَا بِأَفْضَلِ المَنَازِلِ. وَعَبْدٍ رَزَقَهُ اللهُ عِلْمًا وَلَمْ يَرْزُقْهُ مَالًا؛ فَهُوَ صَادِقُ النِّيَّةِ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ بِعَمَلِ فُلَانٍ؛ فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَأَجْرُهُمَا سَوَاءٌ. وَعَبْدٍ رَزَقَهُ اللهُ مَالًا وَلَمْ يَرْزُقْهُ عِلْمًا؛ فَهُوَ يَخْبِطُ فِي مَالِهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ: لَا يَتَّقِي فِيهِ رَبَّهُ، وَلَا يَصِلُ فِيهِ رَحِمَهُ، وَلَا يَعْلَمُ للهِ فِيهِ حَقًّا؛ فَهَذَا بِأَخْبَثِ المَنَازِلِ. وَعَبْدٍ لَمْ يَرْزُقْهُ اللهُ مَالًا وَلَا عِلْمًا؛ فَهُوَ يَقُولُ: لَوْ أَنَّ لِي مَالًا لَعَمِلْتُ فِيهِ بِعَمَلِ فُلَانٍ؛ فَهُوَ بِنِيَّتِهِ فَوِزْرُهُمَا سَوَاءٌ»(٢).
واتە : بەڕاستی دونیا بۆ چوار کەسە :

1- بەندەیەک خودا ماڵ و زانستی پێ بەخشیوە ؛ تەقوای خوای پێ دەکات و سەردانی خزمی پێ دەکات ؛ ومافەکانی خودای تێدا ڕەچاو دەکات ؛ ئائەم کەسە باشترین پلە و ڕێزی هەیە .
2- وەبەندەیەکی تر خودا زانستی پێ بەخشیوە بەڵام ماڵی پێ نەبەخشیوە ؛ وئەم کەسە کەسێکی ڕاستگۆیە و دەڵێت : گەر ماڵم هەبوایە ئەوا بەو شێوەیە سەرفم دەکرد کە فڵانەکەس(کەسی یەکەم) سەرفی دەکات ؛ ئەم کابرایە بەنیەتە چاک و ڕاستگۆیانەکەی لەگەڵ کەسی یەکەمدا لەپاداشتدا یەکسانە .
3- وەبەندەیەک خودا ماڵی پێ بەخشیوە بەڵام زانستی پێ نەبەخشیوە؛ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و نادرووست ماڵەکەی سەرف دەکات وتەقوای خوای پێ ناکات و سەردانی خزمی پێ ناکات ؛ ومافەکانی خودای تێدا ڕەچاو ناکات ؛ ئا ئەم کەسە خراپترین و پیسترین پلە ودەرەجەی هەیە .
4- وبەندەیەکی تر خودا نەزانستی پێ بەخشیوە ونەماڵ ؛ بەڵام ئەم کەسە دەڵێت : گەر ماڵم هەبوایە ئەوا بەو شێوەیە سەرفم دەکرد کە فڵانەکەس(کەسی سێەم) سەرفی دەکات ؛ ئەم کابرایە بەنیەتە خراپ و چەپەڵەکەی لەگەڵ کەسی سێیەمدا یەکسانە لەتاواندا .

دووەم : بەنیسبەت فیتنەی گومان بۆ درووست بوون (فتنةُ الشُّبُهات) چەند جۆرێکە :
ـ فیتنەی کوفر : پێویستە دژایەتی کوفر و هۆکارەکانی کەدەبنە ڕێخۆشکار بۆی بکرێت بەبەڵگە و ڕوون کردنەوەی بەپێی پێویستی و توانا .
ـ فیتنەی بیدعە : پێویستە کەسانی بیدعە چی بەخەڵک بناسرێن و خەڵکیان لێ ئاگادار بکرێتەوە ، وسوننەت ڕوون بکرێتەوە ، و بەموسڵمانان ئاشنا بكرێت ، ودژایەتی بیدعە بکرێت بەو شێوەیەیی شەرع ڕێگای پێداوە .
ـ بەڵام بەنیسبەت فیتنەی ئەهلی سوننەوە : هیچ شتێک ناگات بەخۆپاراستن لێی ، وبێدەنگ بوون زۆر سەلامەت ترە ، تەنها کاتێک نەبێت کەحەق ڕوون بێتەوە بەبەڵگەی شەرعی ؛ لەو حاڵەتەدا ئەو کەسە سەر بخرێت و یارمەتی بدرێت بەگوێرەی توانا .
والعلمُ عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلَّم تسليمًا.
العلامة محمد علي فركوس – حفظه الله -
============
(١) تنبيه: أخرج البخاريُّ في «بدء الخَلْق» بابُ صفةِ إبليس وجنودِه (٣٢٨١)، ومسلمٌ في «السلام» (٢١٧٤)، مِن حديث صفيَّةَ بنتِ حُيَيٍّ رضي الله عنها أنَّ النبيَّ صلَّى الله عليه وسلَّم قال: «إِنَّ الشَّيْطَانَ يَجْرِي مِنَ الإِنْسَانِ مَجْرَى الدَّمِ»، قال الألبانيُّ تعليقًا عليه في «صحيح الجامع» (١٦٥٨): «أمَّا زيادةُ: [فضيِّقوا مَجارِيَه بالجوع] فلا أَصْلَ لها خلافًا لمن وَهِمَ، كما نبَّهْنا عليه في تعليقنا على الحديث في «رسالةِ الصيام» لابن تيمية صفحة (٧٥ ـ ٧٦)».
(٢) أخرجه الترمذيُّ في «الزهد» بابُ ما جاء: مَثَلُ الدنيا مَثَلُ أربعةِ نَفَرٍ (٢٣٢٥) مِن حديث أبي كبشة الأنماريِّ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٣٠٢٤).

سەردان: ٢,٠٨١ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان