گەر کرێکارێک لەسەر کارەکەى توشى ڕووداێک هات ئایا پێویستە لەسەر خاوەن کارەکە قەرەبووی بکاتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر کرێکارێک لەسەر کارەکەى توشى ڕووداێک هات ئایا پێویستە لەسەر خاوەن کارەکە قەرەبووی بکاتەوە ؟
پرسیار:

کرێکارێک لەشوێنی کارەکەیدا تووشی ڕووداوێک بووە بەو هۆیەوە یەکێک لەئەندامی لاشەی توشی برینێکی قووڵ بووە وڕێژەی گەیاندنی زیان بەو کرێکارە:لە ١٨% یە؛ ئایا پێویستە لەسەر خاوەن کارەکە قەرەبووی ئەو کرێکارە بکاتەوە ؟ لەکاتێکدا خاوەن کارەکە تا ئێستاش بەردەوام کرێی مانگانەی ئەو کرێکارە دەدات بەهۆی ئەو ڕوداوەوە بەبێ ئەوەی کاریش بکات ، وەڵاممان بدەنەوە خودا پاداشتان بداتەوە . 

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على مَن أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمَّا بعد:
ئاگاداربە وبزانە گەر خاوەن کارەکە هۆکار بێت و بەهۆی کەم تەرخەمییەوە و گوێنەدان بەهۆکارەکانى خۆپاراسن کە دەبنە ڕێگر لەڕودانی ئەو کارانەدا ؛ ئەوا گەر یەکێک لەکرێکارەکانی تووشی ڕوداوێک ببن خوێن و قەرەبووی دەکەوێتە سەر بەهۆی کەم تەرخەمییەوە و گوێ نەدانیەوە .
تەنها دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە ئەسڵ ئەوەیە کەسی بریندار هیچ قەرەبوویەک ناکرێتەوە تاوەکو چاک دەبێتەوە ، خۆ ئەگەر چاک بووەوە و وەک پێشوی لێهاتەوە، ئەوا نەخوێی دەدرێتێ و نەقەرەبوش دەکرێتەوە، تەنها پارەی حەقی دکتۆر و دەرمانی پێ دەدرێت کەبەو هۆیەوە سەرفی کردووە ، بەڵام گەر وەک پێشوی لێ نەهاتەوە ئەوا خوێنی پێ دەدرێت بەگوێرەی ئەو کەم و کورتیەیی کەلەئەندامەکەیدا درووست بووە ، خۆ ئەگەر ڕێژەی کەم و کورتیەکەی بەردەوام بوو دوای چاک بوونەوە بەڕێژەیەکی دیار ، ئەوا جێی تێڕامان و ئیعتیبارە ، و گەر نا ئەوا چاو بەڕێژەکەیدا دەخشێندرێتەوە بەئامادەبوونی کەسێکی تایبەت بەو کارە ، وقەرەبوو دەکریتەوە بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان لەڕوی ڕێژەی زیان و ئەو کەم و کورتیانەی بەو هۆیەوە ڕووی داوە ، وه ئەگەر پێشتر لە ماوەی کار نەکردنی ئەو کرێکارەدا (بەهۆی ئەو ڕووداوەوە) کرێی مانگانەی کرێکارەکەی دابێت بەنیەتی بژاردن ئەوا ئەو کرێیەش ئەژمار دەکرێت و لەخوێنەکەی دەبڕدرێت هەڵبەت دوای هەڵسەنگاندنی دکتۆر .

والعلم عند الله تعالى؛ وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على محمَّد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلَّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس – حفظه الله -

سەردان: ٢,٠٤٥ بەش: کار و بازرگانی