ڕەشوە چی یە ؟ ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەبارەی وەرگرتن یاخود دانی ڕەشوەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕەشوە چی یە ؟ ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەبارەی وەرگرتن یاخود دانی ڕەشوەوە ؟

ڕەشوە بریتی یە لە پێدانی ماڵ یاخود پارە بەکەسێک بۆ ڕێگری کردن لەحەقی کەسێک یاخود بە بەحەق زانینی باتڵێک ، جا ئەم کارە حەرامە لەسەر ئەو کەسەی وەری دەگرێ و لەسەر ئەو کەسەش کە دەیداتێ ، ویەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، و لەعنەت کراوە لەو کەسەی دەیخوات و لەو کەسەش کە دەبێتە ڕێخۆشکەر و وەکیلی ؛ هەروەک لەفەرموودەیەکدا هاتووە : « لعن رسول الله الراشي والمرتشي في الحكم » رواه أحمد والترمذي وحسنه .
واتە : پێغەمبەری خوا لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕەشوە دەدات ولەو کەسەش کە وەری دەگرێت .

بەڵام گەر ئەم ڕەشوەیەت دا بۆ ئەوەی بگەی بەحەقێک ، یاخود بۆ ئەوەی ستەمێک لەخۆت دوور خەیتەوە ، لەم حاڵەتەدا زانایان جیاوازن کە ئایا دروستە یاخود نا ؟ .

وە ڕەشوە لەگەڵ ئەوەی تاوانێکی گەورەیە ، خاوەنەکەشی لەعنەت لێکراوە ، ودەراویشتەکانی زۆر مەترسی دارن لەسەر کۆمەڵگا ، شیرازەی کۆمەڵگا تێک دەدات ، دەبێتە هۆی خواردنی ماڵ بەناحەق ، وستەم لێکردنیان ، ولەکار کەوتنی قەزیەکانیان ، وجگە لەم زیانانەش زیانی زیاتریشی هەیە . والله أعلم .

الشبخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٢٠٣ بەش: کار و بازرگانی