هەندێ لە سۆپەرمارکێتەکان ئاگاداریان داناوە کە هەر کەس ئەوەندە شت بکڕێ ناوى دەچێتە تیروپشکەوە ئایا ئەمە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەندێ لە سۆپەرمارکێتەکان ئاگاداریان داناوە کە هەر کەس ئەوەندە شت بکڕێ ناوى دەچێتە تیروپشکەوە ئایا ئەمە دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 
ئەم بابەتە ـ بارک اللە فیکم ـ پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاترە:
ئەگەر کەسێ لەو دوکانە شت بکرێ بەبێ مەبەستی شت کڕین و لەبەر دیاریەکە ئەوا دروست نیە و ڕێپێدراو نیە .
یاخود خاوەن دوکان نرخی شتەکانی بەرزکردەوە لەنرخی خۆی زیاتر و شتومەکی فرۆشت ئەمەش درووست نیە چونکە ئەو کات کڕیار یان شتێ بەدەست دێنێ یان دەیدۆڕێنێ و بەو شێوەیەش دەبێتە قومار لەڕاستیدا ــ
بەڵام گەر کڕیار شتی کڕی و نرخەکەش بەرزنەکرایە و کارتەکەش بە دیاری بدرێ و هیچ نرخێکی لەسەر نەبێ ئەوا هیچی تیانیە و دروست و ڕێپێدراوە چونکە ئەوکات کڕیار یان یان شتێ دەباتەوە یاخود هیچ نادۆڕێنێ و لەزەرەردا نیە ئەگەر بەمەرجیشی بگرن کە بەبرێکی دیاریکراو لە شتومەک بکڕێ هیچی تیا نیە و دروستە .
بۆیە دەڵێیم :
ئەگەر کەسێ شتی کڕی تەنها لەبەر دیاریەکە ئەوا دروست نیە و حەرامە لەبەر ئەوەی ئەبیستین لەهەنێک کەس کە سەتڵێ ماست دەکڕێ و پێویستیشی پێی نیە و دەڵێ بەڵکو دیاریەکەم بۆ دەرچێ ئەمە دروست نیە لەبەر ئەوەی ماڵەکەی بەفیڕۆ و لەدەست دەدا بەبێ هیچ سودێ و بۆیە بەم پێیە دەتوانین بڵێین :
یەکەم: ئەگەر شتی کڕی تەنها لەبەر دیاریەکە ئەوا حەرامە و درووست نیە ـــ
دووەم: ئەگەر نرخی شتومەکەکانیش لەکاتی بوونی دیاریەکە بەرزتر کرایەوە ئەوەش حەرامە و دروست نیە ـ
سێیەم: ئەگەر شتێکی کڕی و پێویستی پێ بوو نرخەکەشی بەرز نەکرایەوە ئەوا درووستە و هیچی تیانیە چونکە ئەوکات یاخود دیارەکەی بۆدەردەچێ یان نا و ئەگەر بۆی دەرنەچوو ئەوا پارە زیاتری نەداوە و زەرەری نەکردوە و هیچی نەدۆڕاندوە و ئەگەریش بۆی دەرچوو ئەوا شتێکی دەستکەوتوەــ
سەرچاوە :
سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [90]
الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله تعالى

سەردان: ٤,٠٩٠ بەش: کار و بازرگانی