ئایا دروستە بەو جۆرە کڵاوانەوە سوجدە ببرێت كە نێوچاوان دادەپۆشێت؟وە بە دەستکێشەوە نوێژ دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بەو جۆرە کڵاوانەوە سوجدە ببرێت كە نێوچاوان دادەپۆشێت؟وە بە دەستکێشەوە نوێژ دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 
زانایان ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی كە باشتر وایە کە نوێژخوێن نێوچاوان و دەستەکانی ڕاستەوخۆ بەر زەوی بكەوێت لە كاتی سوجدە بردندا ، مەگەر لەبەر هۆكار وعوزرێکی بەجێ.
بەڵام لە ڕووی (واجب)ێتیەوە ڕای جیاوازیان هەیه .
پێشەوا شافعی بە ( واجب ) ی دەزانێ، کەچی زۆرینەی زانایان بە ( مستحب - ویستراو ) ی دەزانن نەک واجب.
پرسیار له پێشەوا (محمد بن صالح العثیمین ) کراوە سەبارەت بەوەی کە : ئەگەر کەسی نوێژخوێن لە کاتی سوجدە بردندا مێزەرەكەی سەری بکاتە بەربەست لە نیوان نێوچاوانی و زەویدا، ئایا حوکمی نوێژەکەی چیە؟
لە وەڵامدا دەڵێت:
نوێژی ئەو نوێژخوێنە دروستە،هەرچەند نابێت مرۆڤ هیچ بکاتە بەربەست لە نێوان ئەندامەکانی جەستەی ( ئەندامەکانی سوجدە بردن) و زەوی ، مەگەر لەبەر هۆكارێکی بەجێ نەبێت،وەکو ئەوەی كه شوێنی ( زەوی) سوجدە بردنەكەی زۆر ڕەق بێت یان بەرد و دڕک و شتی زیان گەیەنەری لێ بێت،ئەوکاتە هیچی تێدانیه، لەبەر ئەو وتەیەی ئەنەسی كوڕی مالک کە دەڵێت:
ئێمە کە لە کاتی زۆر گەرمادا لە گەڵ پێغەمبەری خوادا نوێژمان دەكرد، ئەگەر یەکێکمان نەیتوانیبا لە تاوی گەرما نێوچاوانی بخاته سەر زەوی و شوێنی سوجدەبرنی،ئەوا پۆشاکێکی رادەخست و سوجدەی لەسەر دەبرد .
ئەمەش بەڵگەیە لە سەرئەوەی کە باشتر وایە کە نێوچاوان ڕاستەوخۆ بەر زەوی ( شوێنی سوجدەبردن) بکەوێت،لە گەڵ ئەوەشدا بوار دراوە کە پۆشاکی لەبەرکراو بەکاربهێنرێت بۆ بەربەست لەبەر هۆکاری پێویست وەكو گەرمی و ساردی زۆری زەوی یان سەختی شوێنی سوجدەبردنەکەی .
بەڵام دەبێت تێبینی ئەوە بکرێت كە پێویستە نوێژخوێن لووتی بەر زەوی بكەوێت، لەبەر ئەو فەرمودەیەی كە عبدالله ی کوڕی عباس دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی: ئەمرم پێکراوە کە بە حەوت ئێسک سوجدە بەرم، بە نێوچاوان و ( لە گەڵيدا ئاماژەی بۆ لووتی كرد)، هەردوو ناولەپەكان، هەردوو ئەژنۆکان، سەرەپەنجەکانی هەردوو پێیەکان.
"فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (13/ سؤال رقم 519) .

 

سەردان: ٣,١٠٧ بەش: نوێژ