بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٨٥ کۆی سەردان: ٧٧٤٠٧٧
پرسیار لەوێنەدا
چۆن موسڵمان خۆی لە وەسوەسە بپارێزێت لە هەموو عیبادەتەكان بە گشتی و لەنـوێـژدا بەتایبەتی؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خۆی لێ دەپارێزێت بەچەند شتێك وەكو ئەمانەی خوارەوە:
1ـ پەناگرتن بە خوا لەشەیتانی ڕەجم كراو لەسەرەتای نوێژەوە دوای دوعای دەستپێكردنی نوێژ و پێش خوێندنی فاتیحە، بەڵام لەكاتی تردا هەركاتێك هەستی بە وەسوەسەكرد ئەوا دەیڵێت: خوای گەورە دەفەرموێت: ‏{‏وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ‏}‏ ‏[‏سورة فصلت‏:‏ آية 36‏.‏‏]‏‏.‏
2ـ هەڵـنەچوون لەكاتی وەسوەسەدا بەوەی واز لەعیبادەتەكە بهێنێت وگرنگی پێ نەدات, بەڵكو بەردەوام دەبێت لەسەری.
3ـ زۆر زیكر و یادی خوا كردن چونكە دەبێتەهۆی ڕاونانی شەیتان لە موسڵمان .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء



سەردان: ٤٦٢ بەش: نوێژ

ئایا كەمئەندامی عوزرە و دروستە بۆمان نوێژ لەماڵەوە بكەین؟ یان باشتر وایە برۆین نوێژ لە مزگەوت بكەین؟ ئایا دروستە نوێژ بكەیت لە شوێنێكی بەرزدا وەكو دۆشەك یان هاوشێوەی ؟