ئێمە تەلەبەی داخلین، ئایا بەسەفەر بۆمان حیساب دەکرێت، دەتوانین نوێژەکانمان قەصر و جمع بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئێمە تەلەبەی داخلین، ئایا بەسەفەر بۆمان حیساب دەکرێت، دەتوانین نوێژەکانمان قەصر و جمع بکەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
داخلی شوێنی ئیقامەتانە براکەم، تەلەبەش داخلی شوێنی ئیقامەیەتی، بۆیە وەکو ئەهلی شارەکە حیسابە، نەبۆی هەیە نوێژەکەی قەسر بکاتەوە نەبۆیشی هەیە ‌بەڕۆژوو‌ نەبێت، ئیلا ئەو ڕۆژە نەبێت کە تێیدا سەفەر دەکات بۆ شارەکەی خۆی و ئەو ڕۆژەش کە دەگەڕێتەوە، هەڵبەتە خیلاف هەیە لەم مەسەلەیەدا، ئەوەی من قەناعەتم پێیەتی ئەوەیە، چونکە سێ جۆر کەس هەیە (مستوطن ، مسافر ، مقیم)
یەکەم : مستوطن واتە خەڵکی شارەکە، بۆ نمونە ئەهلی شاری سلێمانی، ئەوەی کە ماڵی لەسلێمانی بێت ئەوە پێی دەوترێت مستوطن
دووەم : موسافر ئەو کەسەیە بۆنمونە لەکەلارەوە دێت بۆ سلێمانی، بۆ ئیشێک دێ و ئێوارە دەگەڕێتەوە یان سبەی دەگەڕێتەوە یان چوار ڕۆژی تر دەگەڕێتەوە، بەهەرحاڵ دەچێتە ئوتێل یان لەماڵ خزمێکی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوە نەهاتووە ماڵ لە سلێمانی دابنێ یان ئیقامە لێرە بکات .
سێبەم : موقیم ئەوەیە کە دێت دەڵێت من بۆ ئیشێک دەڕۆم لەوانەیە ساڵێک دووساڵ یان چوارساڵ بمێنمەوە، وەکو تەلەبەی زانکۆکان، تەواو تۆ چوارساڵ قسمی داخلی خۆتت هەیە و تۆ موقیمی.
کەواتە له مستوطن و مقیم و مسافردا
موسافیر جیاوازە، مستوطن و موقیم هەردووکی یەک حوکمی هەیە، کە ئەوەیە نوێژەکانت بەتەواوی دەبێ بکەی، نوێژی جەماعەت بکەی، وە بەڕۆژووش بی، ئەمما بڵێی من تەلەبەم و لەداخلیم و بەڕۆژوو نابم! نەخێر، ئەو ڕۆژەی کە تیایدا سەفەر دەکەی موسافریت، باقی ڕۆژەکانی تر بە موسافیر حیساب نیت و بۆت نیە بەڕۆژوو نەبیت...

لە لایەن بەڕێز : (د.عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

 

سەردان: ٣,٣٥١ بەش: نوێژ