بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٤٥٢٧
پرسیار لەوێنەدا
من گەنجێكم كاتێك توشی تاوان دەبم و نزیک دەبمەوە لە تاوان چۆن وابکەم کە تاوان نەكەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆ وەڵامى بەڕێزتان دەچینە خزمەت یەکێک لە وەسێتەکانى (ئیبراهیمی كوڕی ئەدهەم) ڕەحمەتى خواى لێ بێ کاتێک گەنجێک دێ بۆ لاى هەمان پرسیارى لێ دەکات و دەڵێ
ئەی (ئیبراهیم) زانای بەرزو بەڕێز دەمەوێ‌ ئامۆژگاریم بكەی من گەنجێكم كاتێك توشی تاوان دەبم تاوان نەكەم
ئەویش فەرمووی من چەند ئامۆژگاریەكت دەكەم ئەگەر لێیان ڕزگارت بوو ئەوا بەكەیفی خۆت تاوان بكە
گەنجەکەش ووتی چۆن؟
ئیبراهیمی كوڕی ئەدهەم فەرمووی:
یەكەم شت ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا لەڕزقی خوای پەروەردگار مەخۆ، چونكە سپڵەیتیە كەتۆ ڕزق‌ و ڕۆزووی خوای پەروەردگار بخۆیت‌ و بێ‌ فەرمانی خوا بكەیت، فەرمووی ڕزقی خوا مەخۆ ئەوجا تاوان بكە قەیناكە .
گەنجەكە ووتی :
ئینجا چۆن شتی واهەیە، هەرچی گیانلەبەرە بە ئینسان‌و بەئاژەڵ هەمووی ڕزقەكەی بەدەست خوایە چۆن دەتوانم ڕزقی خوا نەخۆم؟!
فەرمووی :
ئەی چۆن ڕزقی خوا دەخۆیت‌و بێ‌ ئەمری‌و بێ‌ ئەدەبی‌و بێ‌ فەرمانی خوا دەكەیت؟!
گەنجەكە ووتی والله ئەوەندەم بەسە
ئیبراهیم وتی نا بابۆت زیاد دەكەم.
دووەم: ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا لەسەر زەوی پەروەردگار تاوان مەكە بڕۆ لەشوێنێكی تر تاوان بكە بۆ نمونە: ئەگەر تۆ خانویەكت هەبێت كەسێك بێتە ناو خانوەكەت ڕێزی لێبگری‌و چاكەی لەگەڵدا بكەی لەناو خانوەكەی تۆدا بێ‌ ئەدەبی‌و بێ‌ ڕەوشتی بكات ئەوە قەبوڵی ناكەیت بەهیچ شێوەیەك، فەرمووی تۆ لەزەوی خوادا بێ‌ شەرعی خوا مەكە
جا گەنجەكە ووتی شوێنێك هەیە زەوی خوا نەبێت؟!
فەرمووی
دەی شەرم لەخوا بكە چۆن بەسەر زەوی خوادا دەڕۆی‌و بێ‌ شەرعی خوا دەكەی؟!
گەنجەكە ووتی بەسە
ئیبراهیم فەرمووی نا
سێیەمیش: ئەگەر ئەتەوێت تاوان بكەی ئەوا لەشوێنێك تاوان بكە كە خودا نەتبینێت
گەنجەكە ووتی :
دەی شوێنێك هەیە خوا نەیبینێت‌و غافڵ بێ‌ لێی، دەتوانم خۆم لەخەڵكی بشارمەوە بەڵام كەس هەیە تاوان بكات‌و خوا نەی بینێت؟
ئیبراهیم فەرمووی هێشتا ماوتە
فەرمووی: تاوان بكە بەمەرجێ‌ توانای ئەوەت هەبێت كەكاتێك (ملك الموت) هات ڕوحت بكێشێ‌ بڵێ‌ بڕۆ جارێ‌ ماومە بژیم دوایی تەوبە ئەكەم‌ و ئەگەڕێمەوە
گەنجەكەش ووتی:
جاكەس هەیە ئەوە بتوانێت؟
ئیبراهیم فەرمووی:
دەی بۆ ناترسی لەوانەیە ئەم شەو لەگەڵ خێزانت بیت‌و بەیانی لەناو گۆڕدا بیت، ئەی بۆ ناترسی كە مردنت بەدەستی خۆت نییە ئەی لەوە ناترسیت كە لەكاتی تاواندا بیت‌و ئەمانەتەكەت لێ‌ بسێنێتەوە
گەنجەکە وتى : سوێند بە خوا بەسمە
ئیبراهیم فەرمووی: ناجارێ‌ ماوتە:
ئەگەر ویستت تاوان بكەی ئەوا تاوان بكە بەڵام كاتێك خستیانە ناوگۆڕ كاتێك كە (نەكیرو مونكیر)هاتن دایان نیشانیت وپرسیاریان لێكردی پێیان بڵێ‌ بڕۆن وەڵامی پرسیاری ئێوە نادەمەوە، ئیبراهیم فەرمووی: ئەگەر توانیت ئەوە بكەی لەعەزابی قەبر خۆت ڕزگار بكەی ئەوا تاوان بكە
گەنجەكە وتی بەسە والله ناتوانم
فەرمووی نا جارێ‌ ماوتە:
ئەگەر زیندو كرایتەوە بۆ ڕۆژی قیامەت بۆ موحاسەبە كردن بڵێ‌ خوای پەروەردگار موحاسەبەی من مەكە كاتێك كەخستیتیانە ناو ئاگری دۆزەخەوە بڵێ‌ من ناڕۆمە ناوی
گەنجەكە ووتی :
بەسە والله كەسێك زەڕەیەك حەیاو شەرمی هەبێت تاوان ناكات دەبێت بیر لەو مەوقیفانە بكاتەوە، بیر لەو ساتانە بكاتەوە كەهیچ دەسەڵاتێك تیایاندا نییە، وەئەگەر بەردەوام بیت لەسەر زوڵم‌و ستەم كردن ئەوا ڕۆژێك دێت دەخرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە .
بۆیە ئەبێت هەموو کەسێک بزانێت کە هیچ شتێک لە خواى گەورە شاراوە نیە و ئەبێت هەمووکات هەست بە چاودێرى خواى گەورە بکەین و بۆ دنیایەکى کاتى قەبر و قیامەتى خۆمان نەدۆڕێنین چونکە ئێستا كەسانێكی زۆر زۆر لەژێر خاكدان تەمەنای ئەوە دەكەن كەتەنها (2) دەقیقە خوای گەورە مۆڵەتیان بدات و زیندویان بكاتەوەو بگەڕێنەوە دونیاو تەوبە بكەن، بەڵام ناتوانن.
بۆیە برا و خوشكی ئازیزم ئەی بۆ بیر لەو تەمەنەت ناكەیتەوە كەماوتە؟
بۆ تەوبە ناكەیت‌و بگەڕێیتەوەو واز لەزوڵم‌و ستەم كردن بهێنیت؟
ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە شەرم بتگرێت‌و بترسیت لەسزای پەروەردگار بەهۆی ئەو ستەمانەی كەتوشت هاتوون؟
ستافى وەڵامەکان



سەردان: ١٦٥٩ بەش: تاوانه‌كان

جیاوازى چییە لە نێوان فەرزو واجبدا؟ئێمە تەلەبەی داخلین، ئایا بەسەفەر بۆمان حیساب دەکرێت، دەتوانین نوێژەکانمان قەصر و جمع بکەین؟