حوکمى ئەو کەسە چی یە کە عەڕەق دەخواتەوە ؟ وه ئایا دەگونجێ کەسی عەرەق خۆر نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو کەسە چی یە کە عەڕەق دەخواتەوە ؟ وه ئایا دەگونجێ کەسی عەرەق خۆر نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت ؟

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنْصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) المائدة/90
واته: ئەی ئەو کەسانی باوەڕتان هێناوە واز لەعەرەق وقومار کردن وبەخت گرتنەوە بێنن ئه‌مانه‌ هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه‌ كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه‌ ئێوه‌ لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌رفراز بن .

وەلە [ (صحيح البخاري ( 2295 ) ومسلم ( 86 )] دا ، لەئەبو هوڕەیرەوە هاتووە کەگوتویەتی : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی :
" لا يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلا يَشْرَبُ الْخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلا يَسْرِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلا يَنْتَهِبُ نُهْبَةً يَرْفَعُ النَّاسُ إِلَيْهِ فِيهَا أَبْصَارَهُمْ حِينَ يَنْتَهِبُهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ .
واتە : هیچ کەسێک نی یە زینا بکات لەو کاتەدا باوەڕدار بێت، وهیچ کەسێک نی یە عەڕەق بخواتەوە و لەو کاتەدا باوەڕدار بێت ، وهیچ کەسێک دزی ناکات لەکاتێدا کەخەڵک تەماشای دەکەن لەوکاتەدا باوەڕدار بێت .

مەبەستی ئەوەیە : باوەڕێکی تەواوی نی یە لەو حاڵەتانەدا و باوەڕەکەی کەم دەبێتەوە .

وەهەروەها لە [( البخاري ( 5147 ) ومسلم (3736)]دا هاتووە کە فەرموودەیەکیان لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا گێڕاوەتەوە کەپێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : " مَنْ شَرِبَ الْخَمْرَ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ لَمْ يَتُبْ مِنْهَا حُرِمَهَا فِي الآخِرَة "ِ
واتە : هەرکەسێک لەدونیادا عەڕەق بخواتەوە وپاشان تەوبەی لێ نەکات ئەوا لەڕۆژی دوایدا لێى بێبەش دەبێت .

وە لە [( سنن أبي داود ( 3189 )] دا هاتووە عبداللەی کوڕی عومەر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا گێڕاویەتیەوە کەپێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : "لَعَنَ اللَّهُ الْخَمْرَ وَشَارِبَهَا وَسَاقِيَهَا وَبَائِعَهَا وَمُبْتَاعَهَا وَعَاصِرَهَا وَمُعْتَصِرَهَا وَحَامِلَهَا وَالْمَحْمُولَةَ إِلَيْهِ " وصححه الألباني كما في صحيح أبي داود ( 2/700 ) .
واتە : لەعنەی خودا لەو کەسە بێت کەعەرەق دەخواتەوە وئەوەش بۆی تێ دەکات وئەوەش پێی دەفرۆشێت وئەوەی لێی دەکڕێت وئەوەی دەیگرێتەوە وئەوەی بۆی دەگیرێتەوە وئەوەی هەڵی دەگرێت وئەوەش کەبۆی هەڵدەگێردرێت .

وە لە [( سنن النسائي ( 5570 )] دا لە (أَنَّ ابْنَ الدَّيْلَمِيِّ) هاتووە کە بە عبداللەی کوڕی عەمری گوتووە : ئایا گوێت لەپێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بووە باسی لەعەڕەق کردبێت ؟
ئەویش گوتی : بەڵێ گوێم لێ بوو دەیفەرموو : " لا يَشْرَبُ الْخَمْرَ رَجُلٌ مِنْ أُمَّتِي فَيَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ صَلاةً أَرْبَعِينَ يَوْمًا " وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة ( 709 ) .
واتە : هیچ کەسێک نییە لەئومەتەکەم کەعەرەق بخواتەوە ئیلا خودا چل ڕۆژ نوێژی قەبوڵ ناکات .

واتە : پاداشتی نادرێتەوە نەک مەبەستی ئەوە بێت نوێژ نەکات و واجب نەبێ لەسەری ،بەڵکو پێویستە لەسەری نوێژەکانی هەموو بەجەماعەت ئەنجام بدات خۆ ئەگەر یەک نوێژ واز لێ بێنێت ئەو تاوانێکی گەورەی کردوە ، تەنانەت هەندێ لەزانایان پێیان وایە کافر دەبێت بەواز هێنان لەیەک نوێژ بەئەنقەست ، والعياذ بالله .

فەرموودە و ئەسەر زۆرە لەسەر حەڕامێتی عەڕەق ، چونکە بێگومان عەڕەق دایکی هەموو تاوان وخراپەکاریەکانە ومرۆڤ ڕادەکێشێت بۆ هەموو کارێکی پیس ونەشیاو . نسأل الله العافية .

وەبەنیسبەت نوێژ و ڕۆژووەوە
بێگومان پێویسته لەسەر عەڕەق خۆر ئەنجامیان بدات ، خۆ ئەگەر هەریەکێیان ئەنجام نەدات وکەم تەرخەمی تێدا بکا ئەوا تاوانێکی گەورەی ئەنجام داوە کەلەخودی عاڕەق خواردنەکە گەورەترە ، خۆ ئەگەر لەڕۆژی ڕەمەزاندا عەرەق بخواتەوە ئەوا دوو تاوانی ئەنجام داوە :
یەکەم : تاوانی ڕۆژوو شکاندن ، دووەمیان : تاوانى عەرەق خواردنەوە .
وە با بزانێت ئەنجام دانی تاوان لەلایەن موسوڵمانەوە ونەتوانینی تەوبە کردن لەبەر لاوازی ئیمان وا ناکا بەردەوام بێت لەسەری ، یاخود واز لەعیبادەت بێنێت وکەم تەرخەمی تێدا بکات ، بەڵکو پێویستە لەسەری عیبادەتەکانی ئەنجام بدات وبەگوێرەی توانان هەوڵی واز هێنان لەتاوان بدات ، نسأل الله أن يجنبنا الذنوب صغيرها وكبيرها إنه سميع قريب . والله أعلم .

 

سەردان: ٣,٢٠٨ بەش: تاوانه‌كان