حوكمى گۆرانى و مۆسیقا و سه‌یركردنى فیلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا و سه‌یركردنى فیلم
پرسیار:

ئایا حوكمى گۆرانى و مۆسیقا و سه‌یركردنى فیلم چى یه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌و فلیم و دۆبلاژكراوانه‌ى كه‌ئافره‌تى تێدایه‌؟

گوێگرتن له‌ گۆرانى و مۆسیقا حه‌رامه‌و دروست نیه‌، هیچ گومانێك له‌حه‌رام بوونیدا نیه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌له‌فى صاڵحه‌وه‌ (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت) هاتووه‌ له‌صه‌حابه‌و تابعینه‌وه‌ (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت)، كه‌فه‌رموویانه‌: گوێگرتن له‌ گۆرانى و مۆسیقا نیفاق و دووڕویى له‌دڵدا دروست ده‌كات، گۆرانى و مۆسیقا له‌و قسه‌ خراپانه‌یه‌، كه‌خه‌ڵكى حه‌زى لێده‌كات هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ] [لقمان: ٦].

عبدالله كوڕى مسعود (ڕه‌زاى خواى لێبێت) له‌ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت: سوێند به‌و خوایه‌ى كه‌هیچ په‌رستراوێك نیه‌به‌حه‌ق جگه‌له‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ مه‌به‌ست پێى گۆرانى و مۆسیقایه‌، ته‌فسیركردنى صه‌حابه‌ش (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) بۆ ئایه‌ت حوججه‌و به‌ڵگه‌یه‌، چونكه‌ له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌، پله‌ى یه‌كه‌م ته‌فسیركردنى قورئان به‌قورئان، پله‌ى دووه‌م ته‌فسیرى قورئان به‌فه‌رمووده‌، پله‌ى سێیه‌م ته‌فسیرى قورئان به‌وته‌ى صه‌حابه‌ (ڕه‌زاى خوایان لێبێت)، چونكه‌ ته‌فسیرى صه‌حابه‌ (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) له‌ته‌فسیرى هه‌موو كه‌س نزیكتره‌له‌ ڕاستیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوێگرتن له‌ گۆرانى و مۆسیقا كه‌وتنه‌ ناو ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌یه‌كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌وسلم -  ئاگادارمانى كردووه‌ته‌وه‌ لێى، كه‌ ده‌فه‌رمووێت: قه‌وم و گه‌لێك دێن له‌ئوممه‌ته‌كه‌ى مندا كه‌ئه‌م شتانه‌ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن « لَيَكُونَنَّ مِنْ أُمَّتِى أَقْوَامٌ يَسْتَحِلُّونَ الْحِرَ وَالْحَرِيرَ وَالْخَمْرَ وَالْمَعَازِفَ ... »(صَحيح البُخاري، رَقَم: (5590)).

واته‌: زینا و له‌به‌ركردنى جل و به‌رگى حه‌ریر و ئاره‌ق و گۆرانى و مۆسیقا) بوخارى گێڕایه‌تیه‌وه‌له‌ئه‌بو مالیك ئه‌شعه‌رى یاخود ئه‌بو عامرى ئه‌شعه‌ریه‌وه‌. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ئامۆژگارى موسوڵمانان ده‌كه‌م به‌وه‌ى كه‌خۆیان دوربگرن له‌ گوێگرتن له‌ گۆرانى و مۆسیقا وه‌هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن به‌وته‌ى هه‌ندێك له‌زانایان، كه‌فه‌رموویانه‌ حه‌ڵاڵه‌، چونكه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى زۆر ڕون و ئاشكرایه‌ گومانى تیادا نیه‌.
هه‌روه‌ها سه‌یركردنى فلیم و موسه‌لسه‌لات، كه‌ئافره‌تى تیادایه‌ حه‌رامه‌و دروست نیه‌، چونكه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ فیتنه‌و په‌یوه‌ست بوون به‌ئافره‌ته‌وه‌، فلیم و موسه‌لسه‌لات هه‌مووى زه‌ره‌ر به‌خشه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌تیشى تیادا نه‌بێت، به‌س پیاویش ده‌رى بكات و ئافره‌تیش سه‌یرى بكات، هه‌ر زیانبه‌خشه‌و دروست نیه‌، چونكه‌ مه‌به‌ست له‌ده‌رهێنانى ئه‌و فلیم و موسه‌لسه‌لاتانه‌ ته‌نها زه‌ره‌ردانه‌ له‌كۆمه‌ڵگاى موسوڵمانان بۆ گۆڕینى خوڕه‌وشت و ئه‌خلاقیانه‌، داوا ده‌كه‌م له‌ خواى گه‌وره‌، كه‌موسوڵمانان بپارێزێت له‌خراپه‌و شه‌ڕى فلیم و گۆرانى و مۆسیقا، هیدایه‌تى سه‌ركرده‌ى موسوڵمانان بدات .

فَتَاوى الْمرأَة (2/98) فَتوى الْشَيخ بن باز  رحمه الله.

سەردان: ٣٧٩ بەش: تاوانه‌كان