ئایا حوكی غەش كردن چیە لەكاتی تاقیكردنەوەدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكی غەش كردن چیە لەكاتی تاقیكردنەوەدا؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، وبعد:

یەكێك لە دیاردەكانی گەندەڵی لەم سەردەمەدا بریتییە لە (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا) لە تێكڕای قۆناغەكانی خوێندندا هەر لە سەرەتاییەوە تاوەكو تەنانەت ماستەر و دكتۆرایش!!! ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆر بوونی كۆلكە شەهادەدار !!!
وە دەرهێنان و بە دەست خستنی (شەهادەی عولوج و ساختە) بەشێكی بەرچاوە لەو دیاردەیە، وە كەسانی وا دەبینرێت خاوەن شەهادەن كە چی خوێندەواریش نین !!
بە داخەوە لەم سەردەمەدا خوودی بە دەست خستنی بڕوانامە (شەهادە) بووەتە ئامانج ئەگەر چی زانست و زانیاریشی لەگەڵدا نەبێت !! وە بە داخەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش ڕێگا و وەسیلەی ناڕەوایش دەگیرێتەبەر چونكە بە لای زۆربەی خەڵكی ئەم سەردەمەیەوە (الغاية تُبرر الوسيلة) واتە: گەیشتن بە ئامانج هەموو ڕێگایەك ڕێ‌پێدراو دەكات، ئەمەش بنامەی كاری جوولەكەكانی كۆن و نوێ‌یە نەك موسڵمانان.. بۆیە:
* غەش و ساختەكاری لە ئیسلامدا تاوانێكی گەورە و مەترسیدارە: 
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولُ اللَّهِ () قَالَ: ((مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنَّا)) (صحيح مسلم رقم: (279) وصحيح سنن الترمذي رقم: (1315) واللفظ له).واتە: هەركەسێك غەش و ساختەكاری بكات ئەوا ئەو كەسە لە ئێمەی موسڵمانان نییە.
* مووچە و داهاتی بڕوانامەی بە غەش دەستخراو حەرامە: 
ئەو خوێندكارانەی كە بە (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا) قۆناغەكانی خوێندن بە ڕێ‌دەكەن و بەو ڕێگایە بڕوانامە بە دەست دێنن و دواتر دەبن بە فەرمانبەر و كارمەند و مووچەی پێ‌ وەردەگرن ئەوا بــا بزانن كە مووچە و راتبەكانیان حەرامی تێكەڵ دەبێت، بۆیە پێویستە خوێندكاران ئاگایان لە ئیستا و داهاتووی خۆیان و خێزان و ماڵ و منداڵیان بێت:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ () قَالَ: ((إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّبَاً، وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ فَقَالَ: [ يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنْ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحاً إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ] (الـمؤمنون 51)، وَقَالَ: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ] (البقرة 172)، ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ يَا رَبِّ، وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَغُذِيَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لَـهُ)) صحيح مسلم رقم: (2343).
واتە: بەڕاستی خوا پاكــە و پاكــیش نەبێت قەبوڵی ناكات، وە بەڕاستی خوا فەرمانی كردووە بە ئیمانداران بەوەی كە فەرمانی كردووە بە پێغەمبەران و فەرموویەتی: [ئەی پێغەمبەران لەوەی كە پاك و حەڵاڵە بخۆن و كردەوەی چاكە بكەن بەرِاستی من زانام بەو كردەوانەی كە ئێوە ئەنجامیان دەدەن] ، وە فەرموویەتی: [ئەی ئەو كەسانەی كە باوەرِتان هێناوە بخۆن لەو رزقە پاك و حەڵاڵانەی كە بەنیسبمان كردوون] ، ئەنجا باسی پیاوێكی كرد كە سەفەرێكی دور و درێژ دەكات و سەر و ریشی تێكچووە و تۆزاوییە و هەردوو دەستی درێژ كردووەتەوە بۆ ئاسمان و دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەی پەروەردگار، بەڵام خواردنی حەرامە و خواردنەوەشی حەرامە و پۆشاكیشی حەرامە و بە حەرامیش پەروەردەكراوە و تێركراوە ئیتر لە كوێ‌ و چۆن وەڵامی كەسی وا دەدرێتەوە و دوعای گیرا دەبێت ؟!
* فەتوای زانایان سەبارەت بە (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا) وە سەبارەت بە (وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەكان لە قوتابیانی تر یان لە مامۆستایانی چاودێر) وە سەبارەت بە (مووچەی ئەو كەسانەی كە بە غەش كردن برِوانامەیان دەست خستوە): 
سُئِلَ الشيخ ابن باز الـمُفتي العام للمملكة العربية السعودية:
(س / ما حكم الغش في الامتحانات الدراسية؟
ج / الغش محرم، لأنَّ النبي () يقول: ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) صحيح مسلم رقم: (101).
وهذا عام يشمل الامتحانات وغيرها) مجلة البحوث الإسلامية العدد 55 ص: (89).
واتە: غەش كردن حەرامە، چونكە پێغەمبەر () دەفەرموێت: "هەركەسێك غەشمان لـێ‌بكات ئەوا ئەو كەسە لە ئێمەی موسڵمانان نییە"، ئەمەش گشتییه تاقیكرنەوەكان و جگە لەوەش دەگرێتەوە.

وسُئِلَ الشيخ ابن باز الـمُفتي العام للمملكة العربية السعودية:
(س / الغش في الاختبارات الدراسية إذا كان المدرس على علم بذلك ؟
پ / ئایا (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكانی خوێندندا) چۆنە ئەگەر مامۆستاكەش بەوە بزانێت و ئاگادار بێت ؟

ج / الغش محرم في الاختبارات، كما أنه محرم في المعاملات، فليس لأحد أن يغش في الاختبارات في أي مادة، وإذا رضي الأستاذ بذلك فهو شريكه في الإثم والخيانة) مجموع فتاوى الشيخ ابن باز: (6 / 423).
واتە: (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا) حەرامكراوە، هەروەكو چۆن لە مامەڵەكردنەكانیشدا حەرامكراوە، بۆ هیچ كەسێك نییە غەش بكات لە تاقیكرنەوەكاندا لە هەر مادە و وانەیەكدا ببێت، وە ئەگەر مامۆستا بەوە رازی ببێت ئەوا ئەویش شەریك و هاوبەشە لەگەڵیدا لە تاوان و خیانەت كردندا.
وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء:
(س / ما حكم من يغش في امتحانات الدراسة كمواد الكيمياء والطبيعة ؟
پ / ئایا حوكمی ئەو كەسە چییه كە لە (تاقیكرنەوەكانی خوێندندا) غەش دەكات وەكو مادەكانی كیمیا و سروشت ؟
ج / الغش حرام في امتحانات الدراسة أو غيرها، وفاعله مرتكب كبيرة من كبائر الذنوب؛ لما ثبت عنه () أنه قال: ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا))، ولا فرق في ذلك بين كون الـمواد الدراسية دينية أو غير دينية) الفتوى رقم: (5221).
واتە: غەش كردن (لە تاقیكرنەوەكانی خوێندن) یان جگە لەوەش حەرامە، وە ئەو كەسەش كە غەش دەكات تاوانێكی گەورە لە تاوانە گەورەكانی ئەنجامداوە، لەبەر فەرموودەكەی پێغەمبەر () كە فەرموویەتی: "هەركەسێك غەشمان لـێ‌بكات ئەوا ئەو كەسە لە ئێمەی موسڵمانان نییە"، وە لەمەدا جیاوازی نی یە لە نێوان ئەوەی كە بابەتەكانی خوێندن دینی و ئاینی بێت یان غەیرە دینی و ئاینی بێت.

* مامۆستایان و بەخێوكاری خوێندكارانیش بەرپرسیارن

((كُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ: فَالإِمَامُ رَاعٍ وَهْوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ، وَالرَّجُلُ فِي أَهْلِهِ رَاعٍ وَهْوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ)):

ــ بەڕاستی مامۆستایانی تێكڕای قۆناغەكانی خوێندن هەر لە سەرەتاییەوە (بنەڕەتیەوە) تاوەكو ئامادەیی و دیبلۆم و بەكالۆریوس و ماستەر و دكتۆراش هەر هەموویان بەرپرسیارن لە پەروەردە و فێركردن و پێ‌گەیاندنی نەوەكانی داهاتوو بە شێوازێكی پاك و چاك و ڕاست و روون و ڕەسەن.. بۆیە نابێت ڕێگە بدەن بە هیچ خوێندكارێك غەش بكات و بە غەش كردن قۆناغەكانی خوێندن تێ‌پەڕێنێت و شەهادە و پلەی ناشایستەی پێ‌بدرێت و دواتریش ببێتە بار بەسەر كۆمەڵگاوە وەكو ئەم ڕۆژگارەی ئێستا !!!
هەروەها بەخێوكاری خوێندكارانیش بەرپرسیارن لەم بوارەدا و دەبێت ئەوانیش چاودێری منداڵەكانیان بكەن و ڕێنماییان بكەن بۆ كاری پاك و چاك و ڕاست و روون و ڕەسەنی بێ‌ غەش.

مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٣,٤٦٦ بەش: تاوانه‌كان