ئایا (السلام علیکم) ماناى چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا (السلام علیکم) ماناى چیە ؟

مانای ( السلام) واتە: سەلامەتی و دوربون لە هەموو دەرد و بەڵایەک.
ئەگەر بەیەکێکت وت (السلام علیکم) ئەمە مانای وایە کەتۆ دوعات بۆی کردووە کە لە هەموو بەڵایەک پارێزراو بێت. پارێزراو بێت لە نەخۆشی، لە شێت بوون، لە شەڕی خەڵکی خراپ، لە تاوان، لە نەخۆشیەکانی دڵ، وە لە ئاگری دۆزەخ.
ئەمە دوعایەکی گشتیە مانای دوعاکردنە بۆ ئەو کەسەی سەلامی لێدەکەیت کە خوای گەورە بیپارێزێ لەهەموو دەردو بەڵاو نەخۆشی ناخۆشێەک.
وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٤,٨١٣ بەش: ئادابەکان