ئایا دروستە لەکاتی خەوتندا پێیەکانت ڕووەو قیبله بێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لەکاتی خەوتندا پێیەکانت ڕووەو قیبله بێت ؟

زۆر ئاساییه ئەگەر مرۆڤ بخەوێت و پێیەکانی ڕووەو قیبله ڕاکێشابێت و هیچی لەسەر نیە ، بەڵکو زانایان دەفەرموون : ئەگەر نەخۆش نەیتوانی بەپێوە نوێژ ئەنجام بدات و تواناشی نەبوو بەدانیشتنەوە ئەنجامی بدات ، ئەوکات بەسەر لاتەنیشتەوە پاڵ دەکەوێت ڕووەو قیبلە و نوێژ دەکات ، بەڵام ئەگەر بەو جۆرەش نەیتوانی ئەوا بەپاڵکەوتنەوە لەسەر پشت و پێیەکانی ڕووەو قیبله ڕادەکێشێت و بەو شێوازە نوێژەکانی ئەنجام دەدات.
سەرچاوە : فتاوی ابن عثيمين : ( ۲ / ۹۷٦ ).

سەردان: ٢,٢٨٤ بەش: ئادابەکان