ئایا حەفر کردنى قژ دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حەفر کردنى قژ دروستە؟

پرسیار کراوە لە شێخ محمد بن إبراهيم لەم بارەیەوە لەوڵامدا گوتویەتی :
بەنیسبەت پرچی سەرەوە ، عادەتی پێغەمبەر وابوو یان هەمووی چاک دەکرد ویاخود وازی لەهەمووی دەهێنا ، هەندێکی چاک نەدکرد وبەشەکانی تر چاک نەکات .
وەبەنیسبەت ئەوەی هەندێ لەموسوڵمانان دەیکەن لەوەی هەندێ پرچیان چاک دەکەن وهەندێکی تری چاک ناکەن ، ئا ئەوا جۆرێکە لەو قەزعەی کە پێغەمبەر ڕێگری لێ کردووە ، و قەزع (حەفر) چەند جۆرێکە :

1- هەندێ لەپرچی بتاشێت وهەندێکی نەتاشێت .

2- ئەم لاو ئەو لای پرچی بتاشێت و ناوەڕاستەکەی نەتاشێت .

3- ناوەڕاستەکەی بتاشێت و ئەم لاو ئەو لاکەی واز لێ بێنێت .

4- لای پێشەکەی بتاشێت ودواییەکەی بهێڵێتەوە .

5- لای دواییەکەی بتاشێت و پێشەکەی بهێڵێتەوە .

6- لایەک لەسەری بتاشێت وئەوانی تر بهێڵێتەوە .

ئەم جۆرانە هەموو حەڕامن بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی کە لە بوخاری وموسلیم دا هاتووە ابن عمر رضي الله عنه دەڵێت : ( " نهى رسول الله عن القزع " أن يُحْلَقَ رأس الصبي ويترك بعض شعره ") .
واتە : پێغەمبەری خوا ڕێگری کردووە لەقەزع ، ئەوەش ئەوەیە : بەشێک لەسەری منداڵ بتاشرێت وباقی سەری نەتاشرێت .

وە ابن عمر رضي الله عنه دەڵێت : ( رأى صبياً قد حُلِقَ بعض شعره وتُرِكَ بعضه ، فنهاهم عن ذلك ، وقال : " احلقوه كله أو اتركوه كله ")
واتە : پێغەمبەری خوا منداڵێکی بینی بەشێک لەسەری چاک کرابوو و بەشێکی تری نەتاشرابوو ، ڕێگری لێ کرد وفەرمووی : یان هەمووی چاک کەن ویاخود مەیتاشن و واز لەهەمووی بێنن .

وەهەروەها لە عمر رضي الله عنه بەمەڕفوعی هاتووە " حلق القفا من غير حجامة مجوسية "
واتە : تاشینی پشتی سەر(۱) لەعادەتی مەجوسیەکانە گەر بۆ حوجامە نەبێت .
(مەبەست لێی تاشینی خواروی پشتی سەرە ، ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێن حەفر )

وەلە (سنن أبي داود) دا هاتووە ، ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه منداڵێکی بینی شاخی هەبوو ، گوتی : ئەو دوو شاخە بتاشن یاخود کورتی کەنەوە ، ئائەوا عادەتی جولەکەیە ، وە ( المروذي )دەڵێت پرسیارم لەئیمام ئەحمەد کرد دەربارەی تاشینی پشتی سەر گوتی : ئەوا کاری مەجوسیەکانە و هەر کەسێک خۆی بەهەر گەلێک بشوبهێنێت ئەوا لەوانە .

المصدر: فتاوى المرأة المسلمة 2/510

سەردان: ٤,٥٧٠ بەش: ئادابەکان