ئەدەب لەگەڵ خودادا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەدەب لەگەڵ خودادا
پرسیار:

چۆنێتى ئەدەبی موسڵمان لەگەڵ خوادا؟

ئەدەب لەگەڵ خودادا :
بەئەدەب بوون لەگەڵ خودادا وا دەخوازێت بەتەنها خودا پبەرسترێت وبەگەورە بزانرێت ، وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکرێت وسنوورەکانی نەبەزێندرێت ، وە شەرمی لێ بکرێت ، ئا ئەمانە دڵ وزمان ولاشە دەگرنەوە .
جا دەکرێت بەئەدەب بوون لەگەڵ خودادا لەم چەند خاڵەدا کورت بکەینەوە :
1) ئیمان هێنان بەدڵ ، وبەزمان دەربڕینی بەوەی : هیچ پەرستراوێک جگە لەخودا شیاوی پەرستن نی یە ، و هاوشێوەی نی یە ، ومنداڵ وهاوڕێ وهاوسەر وهاوبەشی نەبووە .
2) ئیمان هێنان بەوەی کەخودا وەسفی خۆی پێ کردووە لەکتابەکەیدا ، وەهەروەها بەوانەش کەپێغەمبەرەکەی - صلى الله عليه وسلم - وەسفی کردووە ، بەبێ لادانی ماناو لەکار خستنیان ، وە بەبێ چۆنیەتی وشوبهاندنی بەمەخلوقات ولەکار خستنیان .
3) گەورەترین ئەدەب : بەتاک ڕاگرتنی خودایە ، وەبەتەنها عیبادەت کردنە بۆی ، وەگەورەترین بێ ئەدەبی : هاوبەش بڕیاردانە بۆی وکردنی یەکێک لەعیبادەتەکانە بۆ غەیری خودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: ﴿ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ﴾ [الإسراء: 23]،
واتە : وه‌په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی كردووه‌و بڕیاری داوه‌كه‌هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ چونكه‌ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌.
وە هەروەها فەرموویەتی: ﴿ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴾ [الذاريات: 56]،
واتە : وه‌من جن و مرۆڤم دروست نه‌كردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێ به‌تاك و ته‌نها بمپه‌رستن وه‌ملكه‌چی فه‌رمانی من بن.
وە هەروەها فەرموویەتی : ﴿ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ ﴾ [البينة: 5]،
واتە : وه‌ئه‌هلی كتاب فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه‌نه‌بێ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌بكه‌ن به‌ئیخڵاص و دڵسۆزی و نیاز پاكییه‌وه‌وه‌شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن ، وه‌ له‌شیرك لاده‌ن و بێنه‌سه‌ر ته‌وحید .
وە هەروەها فەرموویەتی : ﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ﴾ [النحل: 36].
واتە : وه‌به‌دڵنیایى ئێمه‌بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌شوێنێك ژیابێتن پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ناردوون ، ئیشی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌بووه‌به‌خه‌ڵكه‌كه‌یان وتووه‌: ئه‌ى خه‌ڵكینه‌به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن وه‌خۆتان دووربخه‌نه‌وه‌له‌تاغوته‌كان وه‌كو شه‌یتان و فاڵچیه‌كان و ساحیره‌كان و بت و هه‌موو كه‌سێك كه‌بپه‌رسترێت و ڕازی بێت به‌و په‌رستنه‌، یان بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی، یان باوه‌ڕى به‌حوكمى خواى گه‌وره‌نه‌بێت و به‌كۆنه‌په‌رستى بزانێت، یان حوكمێكى تر به‌باشتر بزانێت له‌حوكمى خوا، یان یه‌كسانى بكات به‌حوكمى خوا .
4) بەڕاست زانینی هەموو ئەو بابەتە غەیبیانەی کەخودا هەواڵی پێداوە .
خودا لەبارەی خۆیەوە فەرموویەتی : ﴿ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثًا ﴾ [النساء: 87].
واتە : كێ هه‌یه‌قسه‌و هه‌واڵه‌كانی له‌خوای گه‌وره‌ڕاستگۆتر بێ، واته‌: كه‌س نیه‌.
5) بەڕەوشت بوون لەگەڵ خودادا بەوە دەبێت : مرۆڤ ئەحکامەکانی خودا قەبوڵ بکات وجێ بەجێی بکات ، وهیچ یەکێکیان ڕەت نەکاتەوە ، هەرکات شتێک لەئەحکامەکانی خودای ڕەتکردەوە ئەوا بێگومان بێ ئەدەبی یە بەرانبەر بەخودا ، جا جیاوازی نی یە ئینکاری حوکمەکە بکات ، یاخود خۆی بەگەورە بزانێت وکاری پێ نەکات ، یاخود کەم تەرخەمی بکات لەبەجێ هێنانیدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : 
﴿ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا  [الأحزاب: 36].
واتە : وه‌بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ئافره‌ت حه‌ڵاڵ نیه‌كه‌كاتێك خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بڕیارێك بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشك بن له‌وه‌ی كه‌شتێكی تر هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو پێویسته‌له‌سه‌ریان پابه‌ندى گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بن - صلى الله عليه وسلم - ، وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بكات ، ئه‌وه‌گومڕا بووه‌گومڕابوونێكی زۆر ئاشكرا .
6) ڕازی بوون بەقەدەری خودا :
بەوەی مرۆڤی موسوڵمان ڕازی بێت لەبەرانبەر قەدەرەکانی خودادا وئارام بگرێت لەسەریان ، وەبزانێت خودا کاتێ شتێکی بەسەردا دێنێت حیکمەتی گەورەی تێدایە .
7) ملکەچی وخۆ زەلیل کردن بۆخودا ، وەئومێد بوون وترسان لێی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: ﴿ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ ﴾ [الأنبياء: 90.
واتە : به‌دڵنیایى ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ده‌ستپێشخه‌ریان ئه‌كرد له‌كرده‌وه‌ی چاكدا، وه لێمان ده‌پاڕانه‌وه‌و عیباده‌تی ئێمه‌یان ئه‌كردو ڕه‌غبه‌تیان هه‌بوو له‌خێرو چاكه‌، وه‌له‌شه‌ڕو خراپه‌خۆیان پاراستووه‌، یاخود به‌ڕه‌غبه‌تی به‌هه‌شته‌وه‌و له‌ترسی دۆزه‌خدا عیباده‌تی ئێمه‌یان كردووه‌، وه‌بۆ ئێمه‌ملكه‌چ و باوه‌ڕدار بوونه.
8- بەتەنها ترسان لەخودا وپشت بەستن پێی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿ إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ﴾ [آل عمران: 175]،
واتە : ئه‌وه‌ی كه‌داتانئه‌نیشێنێت و نایه‌ڵێ ده‌رچن بۆ جیهاد وه‌ئه‌تانترسێنێ ئه‌وه‌ته‌نها شه‌یتانه‌كه‌ترسی دۆسته‌كانی خۆی له‌كافران ئه‌خاته‌دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌له‌وان مه‌ترسن و ترسی كافرانتان نه‌بێ، ئێوه‌ته‌نها له‌من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن .
وە هەروەها فەرموویەتی -: ﴿ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ﴾ [الطلاق: 3].
واتە : وه‌هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به‌خوای گه‌وره‌بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته‌سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به‌خوای گه‌وره‌بێت ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌به‌وه‌ی كه‌كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات ، به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌كاری خۆی ئه‌باته‌سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له‌خوای گه‌وره‌بكات، یان خوای گه‌وره‌بێ ده‌سه‌ڵات بكات .
9) جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ، ودوور کەوتنەوە لەڕێگری لێکراوەکانی ، وخودا کردنە حەکەم لەهەموو شتێکدا ، وەهەروەها مرۆڤ پێویستە ترسی لەتاوانەکانی هەبێت ، و دان بنێت بەکەمتەرخەمیەکانیدا .
10) شەرم کردن لەخودا ، و دوورکەوتنەوە لەتاوانە قێزەونەکان ، وکەم تەرخەمی نەکردن لەفەرمانەکان ومافەکانی خودادا ، وداننان بەفەزڵ ونیعمەتەکانی خودادا ، پێغەمبەری خودا - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی : (( الحياء كلُّه خير )) مسلم: 37.
واتە : شەرم کردن هەمووی خێرە .
11) بەگەووە زانینی دین وشەرعەکەی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: ﴿ ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَهُ عِنْدَ رَبِّهِ ﴾ [الحج: 30]،
واتە : وه‌هه‌ر كه‌سێك ڕێز له‌دروشمه‌كانی خوای گه‌وره‌بگرێ وه‌به‌جوانی جێبه‌جێی بكات و خۆى له‌تاوان بپارێزێت ئه‌وه‌بۆ خۆی باشتره‌لای خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ئه‌جرو پاداشتی زۆری ئه‌داته‌وه‌.
وە هەروەها فەرموویەتی -: ﴿ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ ﴾ الحج: 32.
واتە :به‌م شێوازه‌هه‌ر كه‌سێك دروشمه‌كانی دین و فه‌رمانى خواى گه‌وره‌و حه‌ج كردن به‌گه‌وره‌بزانێ، یان ئاژه‌ڵى قه‌ڵه‌و و گه‌وره‌و چاك سه‌رببڕێت ، ئه‌مه‌نیشانه‌ی ته‌قوای دڵی ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌سێكه‌ته‌قوا له‌دڵیدایه‌.
12) سوپاس کردنی خودا بەدڵ لەسەر نیعمەتەکانی ، وداننان پیایدا ، وبەلاشە گوێڕایەڵی کردنی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ اللَّهَ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ ﴾ [النحل: 18]،
واتە : ئه‌گه‌ر ئێوه‌بتانه‌وێ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌بژمێرن ئه‌وه‌له‌ژماردن نایه‌ن له‌به‌ر زۆری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌به‌سه‌رتانه‌وه‌، به دڵنیایى خوای گه‌وره‌زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه .
وە هەروەها فەرموویەتی : ﴿ وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ﴾ النحل: 53.
واتە : وه‌هه‌رچی نازو نیعمه‌تێكیش هه‌یه‌به‌هه‌موو جۆرو شێوازه‌كانییه‌وه‌دینی بێت یان دونیایی بێت هه‌ر هه‌مووی له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌.
وەپێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی : ((إن الله ليَرضى عن العبد أن يأكل الأكلة فيَحمده عليها، أو يَشرب الشربة فيَحمده عليها )) مسلم: 2734.
واتە : خودا لەبەندە ڕازی دەبێت بەوەی کاتێ خواردنێک خوارد سوپاسی خودای لەسەر بکات ، وە یاخود خواردنەوەیەکی خواردەوە سوپاسی خودای لەسەر بکات .
13) بەگەورە دانانی ناوی خودا : بەوەی هەرکاتێک ناوی خودای نوسی لەدوایەوە کەلیمەی : گەورە یاخود پەروەردگار ...هتد ، بنوسێت ، وەهەروها ناوەکانی خودا نەباتە شوێنی پیسەوە مەگەر زۆر زەڕوڕ بێت ، وەهەروەها ئەو وەڕەقانەی کەناوی خودایان لەسەر نوسراوە فڕێ نەداتە نێو تەنەکەی زبڵەوە .
14) بەردەوام بوون لەسەر خشوع لەنوێژدا ئەوپەڕی ئەدەبە لەگەڵ خودای پەروەردگاردا .
ابن القيِّم رحمه الله دەڵێت : یەکێک لەئەدەبەکان لەگەڵ خودای پەروەردگاردا ئەوەیە : وەستانە لەبەردەم خودادا لەنوێژدا ، وە دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دابنرێت لەنوێژدا ؛ لە [( الموطأ )]ی ئیمام مالیک دا هاتووە لەسەهلی کوڕی سەعدەوە : ( أنه مِن السنَّة، وكان الناس يؤمرون به، ولا ريبَ أنه مِن أدب الوقوف بين يدي الملوك والعظماء؛ فعظيمُ العظماء أحق به)؛ (مدارج السالكين - لابن القيم - جـ 2 - صـ 364).
واتە : لەسوننەتەوەیە ، وەخەڵک فەرمانیان پێ دەکرا پێی ، وەبێگومان لەئەدەبی وەستانە لەبەرانبەر مەلیک وگەورەکاندا ، وەبێگومان گەورەترین گەورەکان کەخودایە لەپێش ترە بۆ ڕێز گرتن لێی وجوان وەستان بەرانبەری .
15) لەبەرکردنی باشترین جل لەکاتی نوێژدا ، خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ﴾ [الأعراف: 31].
واتە : ئه‌ی ئاده‌میزاد ئێوه‌له‌هه‌موو مزگه‌وتێكدا خۆتان بڕازێننه‌وه‌.
وە ئیمام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت : "كان لبعضِ السلف حُلَّةٌ بمبلغٍ عظيمٍ من المال، وكان يلبَسُها وقت الصلاة ويقول: ربي أحقُّ مَن تجمَّلت له في صلاتي".
واتە : هەندێ لەسەلەف جلێکی گران بەهای هەبوو ، لەکاتی نوێژدا لەبەری دەکرد ، ودەیگوت : خودا لەهەموو شتێک لەپێشترە خۆمی بۆ جوان بکەم لەکاتی نوێژەکانم دا .
16) گوێڕایەڵی کردنی پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم:
یەکێکی تر لەئەدەب بوون لەگەڵ خودادا ئەوەیە مرۆڤم گوێڕایەڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بکات ؛ چونکە خودا ناردوویەتی بۆ خەڵک ، وە ڕایسپاردووە بەرنامەکەی بەخەڵک بگەیەنێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴾ النور: 52
واتە :وه‌هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكات - صلى الله عليه وسلم - ، وه‌به‌زانیاریه‌وه‌له‌خوای گه‌وره‌بترسێ ، وه‌ته‌قوای خوای گه‌وره‌بكات ، ئا ئه‌م كه‌سانه‌براوه‌ن له‌دونیاو قیامه‌ت .
وە هەروەها فەرموویەتی : ﴿ مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴾ النساء: 80،
واته : هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - به‌دڵنیایی ئه‌وه‌گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت ، وه‌هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له‌گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ، ئه‌وه‌تۆمان نه‌ناردووه‌كه‌كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌كه‌دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .
وە ئیمامی بوخاری وموسلیم لەئەبو هوڕەیڕەوە رضي الله عنه فەرموودەیەکیان گێڕاوەتەوە کەپێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( مَن أطاعني فقد أطاع اللهَ، ومَن عصاني فقد عصى الله ))؛ (البخاري - حديث: 7137 / مسلم - حديث: 1835.
واتە : هەرکەسێک گوێڕایەڵی من بکات ئەوا بەتەئکید گوێڕایەڵی خودای کردووە ، هەرکەسێک بێفەرمانی من بکات ئەوا بەتەئکید بێفەرمانی خودای کردووە .

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ١٩٦ بەش: ئادابەکان