بەکار هێنانی جن لە چارەسەر کردنى نەخۆشی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەکار هێنانی جن لە چارەسەر کردنى نەخۆشی
پرسیار:

حوکمی بەکار هێنانی جن لەچارەسەر کردنى نەخۆشیدا چی یە ؟

دروست نی یە پەنا بردنە بەر جن جا بۆ چارە سەرکردن بێت یان هەرشتێکی تر ، ودروست نی یە چوون بۆ لای کەسانێک کەئیدعای ئەو کارە دەکەن .

وە نابێ کەسی موسوڵمان بەوە هەڵخەڵەتێ کاتێ دەبینێ کەسێک بەو هۆیەوە چارە سەر کراوە لەواقع دا ، دەجالیش بەئاسمان دەڵێ باران ببارێنە ئاسمانیش باران دەبارێنێ ، وە بەئەرز دەڵێت : کەنزەکانت دەربێنە ئەویش دەری دێنێت! ئایا موسوڵمان بەدەجال هەڵ دەخەڵەتێت وبەڕاستی دەزانێ ؟!

پاشان ڕەنگە چاک بوونەوەی کەسێک بۆ تاقی کردنەوە ومۆڵەتدان بێت لەلایەن خوداوە بۆ ئەو کەسانە ( سنستدرجهم من حيث لا يعلمون ) .
واتە : نازو نیعمه‌تیان پێ ده‌به‌خشین تا بێئاگا ئه‌بن و پله‌ پله‌ و ورده‌ ورده‌ له‌ ناكاودا به‌ سزا ئه‌یانبه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ بواری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان نه‌بێت وه‌ هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر بینیتان مرۆڤ تاوان ده‌كات و خواى گه‌وره‌ پێى ده‌به‌خشێت ئه‌وا بزانن ئیستیدراجه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تاوان بكات تا له‌ ناكاو خواى گه‌وره‌ ده‌یباته‌وه‌) .

وە پرسیار کراوە لە شيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله لەبارەی بەکار هێنانی جنی موسوڵمانەوە بۆ چارەسەر گەر پێویستی کرد ؟

لەوڵامدا گوتویەتی :
نابێ وباش نی یە کەسی نەخۆش جن بەکار بێنێت بۆ چارەسەر وداوایان لێ بکات ، بەڵکو سەردانی دکتۆرە ناسراوەکان دەکات ، بەڵام پەنا بردنە بەر جن نەخێر نابێت ؛ چونکە ڕێگایەکە بۆ عیبادەت کردن بۆیان وبەڕاست زانینیان ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی هەندێ جنەکان کافرن ، وەهەندێکی تریان موسوڵمانن ، وەهەندێکی تریان موبتەدیعن ، وتۆ حاڵیان نازانیت ، بۆیە نابێت پشتیان پێ ببەسترێت ، وداوایان لێ بکرێت ، هەرچەند شکڵی خۆیان بردە سەر شتی تر ، بەڵکو پێویستە لەسەرت پرسیار لەکەسانی شارەزای مرۆڤ لەبواری پزیشکیدا بکەیت ، ئەوەتا خوای پەروەردگار سەرزەنشتی هاوبەش بڕیاردەرەکانی دەکرد بەوەی پەنا دەبەن بەر جن : ( وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنْ الإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنْ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا ) الجن/6 ؛

واتە : وه‌ پیاوانێك له‌ مرۆڤه‌كان په‌نایان ئه‌گرت به‌ پیاوانێك له‌ جنییه‌كان ئه‌وانیش زیاتر ده‌یانترساندن، عه‌ره‌ب كاتی خۆی بچوونایه‌ته‌ دۆڵێكه‌وه‌و بترسانایه‌ ئه‌یانووت: په‌نا ئه‌گرین به‌ گه‌وره‌ی جنییه‌كانی ئه‌م دۆڵه‌ له‌ خراپه‌كاری قه‌ومه‌كه‌ی، ئه‌وانیش كه‌ زانییان مرۆڤه‌كان لێیان ئه‌ترسێن زیاتر ترساندیانیان (فَزَادُوهُمْ رَهَقًا) واته‌: زیاتر ترساندیانن، یان زیاتر تووشی تاوانباری و كوفرو توغیانیان كردن، چونكه‌ په‌ناگرتن به‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ هاوبه‌ش بڕیاردانه‌ بۆ خوا، یان زیاتر جورئه‌تیان په‌یدا كرد بۆ گیان مرۆڤه‌كان، سه‌ره‌تا جنییه‌كان له‌ مرۆڤه‌كان ده‌ترسان به‌ڵام كه‌ بینیان مرۆڤه‌كان له‌مان ئه‌ترسێن زیاتر ترساندیانیان.
وەهەروەها هۆکارێکە بۆ باوەڕ بوون پێیان وهاوبەش بڕیاردان ، وهۆکارێکە بۆ پەنا بردنە بەریان وداوا کردن قازانج لێیان بێگومان هەموو ئەمانەش شیرکن .
" مجلة الدعوة " ( العدد 1602 ، ربيع الأول 1418 هـ ، ص 34 ) .

وە شيخ صالح الفوزان حفظه الله دەڵێت :
نابێت پەنا ببرێتە بەر جن ، نەموسوڵمانیان ونە ئەوانەش کەدەڵێن موسوڵمانین ؛ چونکە ڕەنگە بەدرۆ بڵێ موسوڵمانم بۆ هەڵخەڵەتاندنی مرۆڤ ، جا بۆیە ئەم دەرگایە بەهەموو شێوەیەک دادەخرێت ، ودروست نی یە داوای یارمەتی کردن لەجن هەرچەند بڵێن موسوڵمانن ؛ چونکە ئەمە دەرگا دەکاتەوە وسەر دەکێشێ بۆ شتی خراپ .

جا داوای یارمەتی کردن لەکەسی غائیب دروست نی یە ، جن بێت یاخود غەیری جن ، وەهەروەها موسوڵمان بێت یاخود غەیرە موسوڵمان ، بەڵکو پەنا دەبرێت بەر کەسی حازڕ ئەوەی کەتوانای یارمەتی دانی هەیە ، هەروەک خوای پەروەردگار لەبارەی موساوە دەفەرمووێت : ( ... فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ ... ) القصص/15 ،
واتە : ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كابرای به‌نی ئیسرائیلی داوای فریاكه‌وتن و سه‌رخستنی له‌ موسى - - كرد به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا: ئه‌ى موسا - - فریام بكه‌وه‌و له‌م دوژمنه‌ ڕزگارم بكه‌ ئه‌یه‌وێ به‌ زۆر ئیشم پێ بكات وه‌ پاره‌م پێ نه‌دات (داواى فریاكه‌وتن له‌ كه‌سێكى زیندووى ئاماده‌ى به‌ توانا بۆ كارى دونیایى كه‌ له‌ تواناى مرۆڤدا بێت دروسته‌ ) .

جا لەبەر ئەوەی کەسی حازڕ دەتوانێت بەهانەتەوە بێت ، بۆیە هیچ ڕێگریەک نی یە لەوەی پەنا ببرێتە بەر کەسی حازڕ لەشتێکدا کەلەتوانایدا هەبێت وئاسایی بێت .
" السحر والشعوذة " ( ص 86 ، 87 ) .

سەردان: ٢,٩٣٢ بەش: سيحر و جادوو