سیحر و کاریگەرى لەسەر ئافرەتى دووگیان و نەزۆکى : ماڵپەڕی وەڵامەکان
سیحر و کاریگەرى لەسەر ئافرەتى دووگیان و نەزۆکى
پرسیار:

ئایا کاتێ سیحر لەئافرەتی دوو گیان دەکرێت کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵەکەی نێو سکی؟ وە دەکرێ کەسێک بە هۆى سحیرەوە منداڵی نەبێ و نەزۆک بێ؟

دوای تەماشاکردنی قسەی ئەو کەسانەی کە پسپۆڕن لەو بوارەدا ئەمانەی لای خوارەوەمان بۆ دەرکەوتووە:
یەکەم :
 سیحر گەر مەبەست لێی دایکەکە بێت : ئەوا تایبەتە بەو ناگوێزرێتەوە بۆ منداڵەکە ، و ئێمه هیچ ئەسڵێکی شەرعی و طوبی نازانین بەناوی سیحری ویراسیەوە.

دووەم : گەر مەبەست لەسیحرەکە دایکی منداڵەکە ومنداڵەکەش بێت دوای دروست بوونی ، یاخود تەنها مەبەست لێی منداڵەکە بێت ، یاخود مەبەست لێی ئافرەتەکە بێت و بۆ ئەوە کرابێت منداڵی نەبێت بەڵام قەدەری خودا وابێت منداڵی ببێت ، ئەوا لەم حاڵەتانەدا کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵەکە ، جا دوای دروست بوونی بێت ، یاخود مەبەست لێی ئەوە بێت بەتەواوی دروست نەبێت و دواتر لەدایک ببێت.
ئەوەی کە بەڵگەیە لەم بارەیەوە ئەو بەسەر هاتەیە کە جولەکان (کەپیسترین کەسن) لەمەدینە سیحریان لەموسوڵمانان کرد  بەڵکو منداڵیان نەبێت ، جا کاتێ یەکەم منداڵیان بوو کەئەویش عبداللەی کوڕی زوبەیر بوو زۆر دڵخۆش بوون ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە:
عَنْ أَسْمَاءَ بِنْتِ أَبِى بَكْرٍ رضي الله عنهما أَنَّهَا حَمَلَتْ بِعَبْدِ اللَّهِ بْنِ الزُّبَيْرِ بِمَكَّةَ قَالَتْ فَخَرَجْتُ وَأَنَا مُتِمٌّ ، فَأَتَيْتُ الْمَدِينَةَ فَنَزَلْتُ قُبَاءً فَوَلَدْتُ بِقُبَاءٍ ، ثُمَّ أَتَيْتُ بِهِ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فَوَضَعْتُهُ فِى حَجْرِهِ ، ثُمَّ دَعَا بِتَمْرَةٍ فَمَضَغَهَا ، ثُمَّ تَفَلَ فِي فِيهِ فَكَانَ أَوَّلَ شَيءٍ دَخَلَ جَوْفَهُ رِيقُ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم ثُمَّ حَنَّكَهُ بِالتَّمْرَةِ ، ثُمَّ دَعَا لَهُ فَبَرَّكَ عَلَيْهِ ، وَكَانَ أَوَّلَ مَوْلُودٍ وُلِدَ فِى الإِسْلاَمِ ، فَفَرِحُوا بِهِ فَرَحًا شَدِيدًا ؛ لأَنَّهُمْ قِيلَ لَهُمْ إِنَّ الْيَهُودَ قَدْ سَحَرَتْكُمْ فَلاَ يُولَدُ لَكُمْ .
رواه البخاري ( 5152 ) – واللفظ له - ، ومسلم ( 2146 ) .
واتە: ئه‌سمائى كچى ئه‌بو به‌كر خوا لێيان ڕازى بێت حاميله‌ بوو به‌ عبدالله وه‌باسى به‌سه‌رهاتى خۆى ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت : له‌ مه‌ككه‌وه‌ كۆچمان كرد بۆ مه‌دينه‌ وه‌ من سكم تەواو نۆ مانگان بوو ، كاتێك كه‌ گه‌يشتينه‌ مه‌دينه‌ له‌  قوباء لاماندا و له‌وێ منداڵه‌كه‌م بوو، پاشان بردم بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئه‌ويش خستى يه‌ كۆشى يه‌وه‌ و داواى خورماى كرد ، ئه‌مجا خورماكه‌ى خسته‌ ده‌مى يه‌وه‌ و جووى ، پاشان هه‌ندێكى خسته‌ ناو ده‌مى منداڵه‌كه‌مه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ يه‌كه‌م شت بوو كه‌ چووه‌ ناو گه‌ده‌يه‌وه‌ ، هه‌ر به‌خورماکە مه‌ڵاشووى شيرين كرد و دوعاى خێرى بۆ كرد ، و ئەو یەکەم منداڵیان بوو لەئیسلام دا ، بۆیە زۆر دڵخۆش بوون پێی ، چونکە ئەوان پێیان وترابوو جولەکە سیحری لێ کردوون ومنداڵتان نابێت.

جا ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سحر کاریگەری هەیە لەسەر نەزۆکی ، وەهەروەها کاریگەری هەیە لەسەر مردنی منداڵ لەسکی دایکدا ودروست نەبوونی یاخود بەتەواوی دروست نەبوون وگەشە نەکردن ، بێگومان ئەم سیحرەی کەجولەکە کردبویان مەبەستیان لێی منداڵەکە بوو ، جا لێرەدا دەوترێت سیحر بەئیزنی خودا کاریگەری دەبێت گەرنا کاری گەری نابێت ، بەڵام ئەوەی سیحر لەدایک بکرێت وبگوازرێتەوە بۆ منداڵەکەی ، شتی وا سابت نەبووە ونەهاتووە.

پرسیار کراوە لە شيخ عبدالله بن عبد الرحمن الجبرين ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەبارەی ئەوەی پیاو یاخود ئافرەت نەزۆک بن بەهۆی سیحرەوە و ئایا شتی وا دەگونجێ؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی:
ئەسڵ وایە: نەزۆکی قەدەری خودایە و خۆی وای کردووە هەندێک نەزۆک بن ، هەروەک فەرموویەتی: ( وَيَجْعَلُ مَنْ يَشَاءُ عَقِيمًا ) الشورى/ 50 .
واتە: هەندێک ویستی خودا وایە هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت.
 وەهەروەها لەبارەی پێغەمبەر زەکەریاوە فەرموویەتی: ( وَكَانَتْ امْرَأَتِي عَاقِرًا ) مريم/ 5 .
واتە: وه‌ خێزانه‌كه‌یشم نه‌زۆكه‌و منداڵی نابێ وه‌ ته‌مه‌نی زۆر گه‌وره‌یه‌.

خوای پەروەردگار وای داناوە هەندێ کەس منداڵیان نەبێت ، وەهەندێ جار چارەسەر دەکرێت بەویستی خودا ، و ئەو نەزۆکیە بەویستی خوا و هەندێ دەرمان نامێنێت ، وەهەندێ جار ڕێگری دەکرێت لەدروست بوونی منداڵ بەهۆی کاری شەیتانەوەیە ئەوەش لەڕێگەی ساحیر وحەسوودەکانەوە ، کارێک دەکەن وا دەکات هۆکارەکانی منداڵ بوون لەکار دەکەون ، ئەمەش بەهەندێ فێڵی نهێنی کەبەیارمەتی شەیتان ئەنجام دەدرێت ، و ئەو شەیتانەی کەتێکەڵی مرۆڤ دەبێت ، دەبێتە ڕێگر لەبەردەم منداڵ بووندا حەتمەن ئەمەش بۆ پیاو و ئافرەت یەکسانە وبەویستی خودا ڕوو دەدات ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ( إن الشيطان يجري من ابن آدم مجرى الدم ) متفق عليه ...
واتە: شەیتان بەنێو لاشەی مرۆڤدا هاو شێوەی خوێن دێت و دەچێت .

بێگومان چارەسەری ئەم شتانەش بەڕوقیە و دوعا و زۆر زیکر کردن ، و خوێندنی قورئان ، و نزیک بوونەوە لەخودا بەکاری چاکە ، ودوور کەوتنەوە لەکاری حەرام ، و پاک کردنەوەی ماڵ لەشتە ناشەرعیەکان (ئەوانەی کەوا دەکەن شەیتان جێگیر ودەست ڕۆیشتوو بێت لەماڵدا وفریشتەکان دوور کەونەوە لەماڵ) ، جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانە (بەویستی خودا) وا دەکات کاریگەری شەیتان وسیحرەکە کەم بێتەوە .

تێبینى : مەرج نیە هەر ژن و مێردێک منداڵیان نەبێ ئەوە ئیتر سیحریان لێ کراوە ، چونکە ئەمە ویستى خواى گەورەیە کە منداڵ بە کێ ببەخشێ وەکو دەفەرموێ : [لِّلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ يَهَبُ لِمَن يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ * أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا ۖ وَيَجْعَلُ مَن يَشَاءُ عَقِيمًا ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ]
واته : موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌مووی ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت هه‌ر شتێك دروست بكات دروستی ئه‌كات [يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا] خه‌ڵكی وا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌نها كچی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو لوط پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ (49)] وه‌ هه‌یشه‌ ته‌نها كوڕی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم -. * یان هه‌یشه‌ كوڕو كچی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [وَيَجْعَلُ مَنْ يَشَاءُ عَقِيمًا] وه‌ هه‌یشه‌ هیچی پێ نابه‌خشێت وه‌كو یه‌حیا پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50)] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو به‌توانایه‌، ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكردووه‌، وه‌ حه‌وای له‌ ئاده‌م دروست كردووه‌، وه‌ عیسای به‌بێ باوك دروست كردووه‌، وه‌ سه‌رجه‌م مرۆڤی له‌ دایك و باوك دروستكردووه‌.

بەڵام دەکرێ بۆ هەندێ کەس سیحر کاریگەرى هەبێ ئەمەش هەر بە ویستى خواى گەورە.

سەردان: ٤١٣ بەش: سيحر و جادوو