حەسودی و چاوپیسى چیە؟ چۆن خۆمان لە کەسانى حەسوود و چاوپیس بپارێزین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حەسودی و چاوپیسى چیە؟ چۆن خۆمان لە کەسانى حەسوود و چاوپیس بپارێزین؟

ئاگاداركردنەوە لە چاوپیسی و حەسوودی
حەسوودی: بریتیە لە ئاواتەخوازی بۆ نەمانی نیعمەتی كەسی بەرانبەر. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَدَّ كَثِيرٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُمْ مِنْ بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِهِمْ](البقرة: 109).
وە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: " ولَا يَجْتَمِعُ فِي جَوفِ عبدٍ الإيمان وَالْحَسَدُ" (صحيح الجامع ٧٦٢٠) واتە: لە دڵ وناخی كەسێكدا باوەڕ و حەسوودی پێكەوە كۆنابنەوە.
وە هەروەها دەفەرموێت: " ولا تحاسدوا " (متفق علیە): واتە : حەسوودی بەیەكتر مەبەن.

ڕێگاكانی ڕزگاربوون لە حەسوودی:
1- پەناگرتن بە خوا لەخراپەی و خۆپاراستن پێی و پەنابردن بۆخوای بەتوانا.
2- لەخواترسان و تەقوای خوا و جێ بەجێ كردنی فەرمانەكانی و دووركەوتنەوە لە نەهیەكانی.
3- ئارام گرتن و دان بەخۆداگرتن لەسەر كەسی حەسوود و تەقوای خوا لەوكارەدا.
4- پشت بەستن تەنها بە خوا.
5- خۆسەرقاڵ نەكردن بە حەسوودەوە.
6- ڕووكردنە خواو پاككردنەوەی نیەت بۆی و خەریك بوون بەگوێڕایەڵی كردنیەوە.
7- خۆیەكلاكردنەوە بۆ تۆبەوگەڕانەوە بۆلای خوا لەو تاوانانەی كە دوژمن و ناحەزەكانی تووشیان كردووە.
8- صەدەقەكردن و چاكەكاری بەگوێرەی توانا.
9- كوژاندنەوەی ئاگری حەسوود و ستەمكار و ئەزیەتدەر بە چاكەكردن بەرانبەری.
10- ساغكردنەوەی یەكخواپەرستی لەبیروباوەڕدا ، چونكە یەكتاپەرستی ئەو قەڵا پارێزەرەی خوایە كە ئەگەر هەركەسێك بچێتە ناویەوە ئەوا لە پارێزراوانە.

چاوپیسی و خۆپاراستـن لێی:
چاوپیسی: بریتیە لە سەیركردن لەگەڵ بەچاكدانانی شتێك یان كەسێك كە ئاوێتەی حەسوودیە, و دەبێتە هۆی زەرەرلێدانی چاولێدراو كە هەندێك جار سەردەكێشێت بۆ كوشتنی كەسەكە. خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ ](القلم:51).
وە پێغەمبەری خوایش دەفەرموێت: " العينُ حَـقٌّ " (متفق علیه) واتە: چاو حەقە و كاریگەریەكەی ڕاستە. وە هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێـت: " لَوْ كَانَ شَيْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ لَسَبَقَتْهُ الْعَيْنُ" (صحيح الجامع ٥٢٨٦) واتە: ئەگەر شتێك پێش قەزاوقەدەر بكەوتایە ئەوا چاو پێشی دەكەوت.

خۆپاراستن لە چاو پێش ڕوودانی:
1. شاردنەوەی چاكەكانی ئەو كەسەی كە مەترسی ئەوەی لێ دەكرێ‌ چاوی لێ بدرێت.
2. پارێزگاری و بەردەوامی لەسەر زیكر و پاڕانەوە شەرعیەكان.

خۆپاراستن لە چاوپیسی لەپاش ڕوودانی:
1. ناسینی چاوپیسەكە و كۆكردنەوەی ئاوی دەستنوێژەكەی و ڕۆكردنی بەسەر چاولێدراوەكەدا.
2. چارەسەر بە روقیەی شەرعی.

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

سەردان: ١٤,٦٥٩ بەش: سيحر و جادوو