حوكمى هەماهەنگى و ڕێكخستن لەنێوان ژن و مێرددا بە سیحر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى هەماهەنگى و ڕێكخستن لەنێوان ژن و مێرددا بە سیحر
پرسیار:

ئایا حوكمى هەماهەنگى و ڕێكخستن لەنێوان ژن و مێرددا بە سیحر چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حەرامە و دروست نییە، ئەم جۆرە سیحرەش پێى دەوترێت (العطف) وە ئەو سیحرەش كە بۆ جیابوونەوەى ژن و مێرد دەكرێت پێى دەوترێت (الصرف) كە دیسان حەرامە، وە جارى وا هەیە كوفر و شیركیشە

حەرامە و دروست نییە، ئەم جۆرە سیحرەش پێى دەوترێت (العطف) وە ئەو سیحرەش كە بۆ جیابوونەوەى ژن و مێرد دەكرێت پێى دەوترێت (الصرف) كە دیسان حەرامە، وە جارى وا هەیە كوفر و شیركیشە، خواى گەورە دەفەرموێت:
 ( وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلاَّ بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاقٍ )(البقرة: من الآية102) .
واتە: ئەو دوو فریشتە هیچیان فێرى هیچ كەسێك نەدەكرد تاكو ئامۆژگاریان نەكردایە و ئاگاداریان نەكردنایە لە فێربونى جادوو ، و پێیان دەوت : كوفر مەكە بە فێربونى جادو و گوێرایەڵیكردنى شەیتانەكان ، جا خەڵك لە هەردووكیانەوە فێرى شتانێك دەبون ڕق وكینەی دەخستە نێوان ژن ومێردەوە تا جیابنەوە ، و بێگومان جادوگەران ناتونن بە جادو زیان بەكەس بگەیەنن مەگەر بە ئیزنى خواى پەروەردگار و قەزا و قەدەرى ئەو . وە جادوگەران تەنها فێرى شەڕ وخراپە دەبن كە زیانیان پێدەگەیەنێت وسودی بۆیان نیە ، جا شەیتانەكان ئاوها گواستیانەوە بۆ ناو جولەكە ، و تێیاندا بڵاوبوەوە و تەشەنەى كرد تا واى لێهات فەزڵیاندا بەسەر كتێبەكەى خوادا ، و بێگومان جولەكە باش دەیانزانى كە هەركەس جادوكردن هەڵبژێرێ و واز لە هەق بهێنێت ئەوا لە دواڕۆژدا لە چاكە هیچ بەشێكى نیە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٢١٣ بەش: سيحر و جادوو