حوكمی چارە سەر کردن بە (التنويم المغناطيسي) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی چارە سەر کردن بە (التنويم المغناطيسي)
پرسیار:

ئایا دروسته بۆ موسوڵمانان ( التنويم المغناطيسي)وەک چارەسەر بەکار بێنن ؟ هەندێ بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە هاری کاری خەڵک دەکات لەچەندین ڕێگاوە ، بۆ نموونە ترس ناهێڵێت ، و لەهەمان کاتدا یارمەتی دەرە بۆ سیقە بەخۆ بوون لەهەموو بوارەکانی ژیاندا .

زانایانی هاو چەرخمان فەتوایان لەبارەی بابەتی ( التنويم المغناطيسي )یەوە داوە ودەڵێن : پەیوەندی بەبەکارهێنانی جنەوە هەیە ، هەر بۆیە پێویسته لێرەدا ئەم دوو شت بزاندرێت   :

یەکەم : دروست نی یە پەنا بردنە بەر جن و جگە لەوانیش لەمەخلوقات بۆ زانینی شتە غەیبیەکان ، نەبە داوا کردن لێیان وه نەبە نزیک بوونەوە لێیان وجگە لەمانەش ، بەڵکو ئەوە شیرک وهاوبەش بڕیار دانە بۆ خودا ، وە خوای گەورە بەندەکانی فێر کردووە تەنها پەنا ببەنه بەر ئەو و فێری کردووین بڵێین : إياك نعبد وإياك نستعين . 
واتە : تەنها وتەنها تۆ دەپەرستین وپەنا بۆ تۆ دێنین وداوای یارمەتیت لێ دەکەین .

وە لەپێغەمبەرە سابت بووە کە بەعبداللەی کوڕی عەباسی فەرموو : ( إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلْ اللَّهَ ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ) رواه الترمذي (2516)  صححه الألباني في صحيح الترمذي (2043)  .
واتە : گەر پاڕاییتەوە  تەنها داوا لەخودا بکە ، وە گەر داوای یارمەتیت کرد تەنها لە خودا داوا بکە .

دووەم : جا ( التنويم المغناطيسي ) جۆرێکە لەجۆرەکانی سیحر بە بەکار هێنانی جنی تاوەکو ئەو کەسەی بەکاری دێنێت زاڵی بکات بەسەر بەکار هاتوودا ، و بەزمانی ئەوەوە قسە دەکات وهەندێ قوەتی دەداتێ لەهەندێ شتدا وزاڵ دەبێت بەسەریدا ، ئەمە گەر جنەکە ڕاستگۆ بێت لەگەڵ ئەو کەسەی کارەکەی بۆ دەکات ،ئەمەش لەبەرانبەر ئەو شتەیە کە کەسکە بۆ جنەکەی دەکات ، جنەکەش وا لەو کەسە دەکات گوێڕایەڵی ئەم کەسە بێت کەهەندێ شتی بۆ جنەکە کردووە لەپێناو ئەو کارەدا ، بەوەی کە داوای لێ دەکات لەکار وهەواڵ پێدان بەهاوکاری  جنەکە ، ئەمە گەر جنەکە ڕاستگۆ بێت لەگەڵی ، جا بۆیە بەکار هێنانی( التنويم المغناطيسي ) وکردنی بەڕێگایەک بۆ دۆزینەوە شتێکی دزراو یاخود هەستان بەهەر کارێک لەڕێگای ئەو کەسەی کەئەم کارە دەکات دروست نی یە ، بەڵکو شیرک وهابەش بڕیار دانە بۆ خودا ، چونکە پەنا بردنە بەر غەیری خودا وپشت گوێ خستنی ئەو ئەسبابانەیە کەخودا بۆ بەندەکانی داناوە وحەڵاڵی کردووە بۆیان  . اهـ

المصدر: الجنة الدائمة للإفتاء 1/74 . سلسلة الفتاوى الشرعية

سەردان: ٢,٦٠٦ بەش: سيحر و جادوو