ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە وێنەى منداڵ و سفرە و سەیران بڵاو دەکەنەوە؟ وە ئایا ئەگونجێ توشی چاوپیسی ببن بە هۆى ئەو وێنانەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە وێنەى منداڵ و سفرە و سەیران بڵاو دەکەنەوە؟ وە ئایا ئەگونجێ توشی چاوپیسی ببن بە هۆى ئەو وێنانەوە؟

لەم رۆژگارەدا خەڵکانێکی زۆر بە شانازييەوە نمايشی ئەو ناز و بەخششانە دەکەن کە خوای گەورە پێی بەخشيون ، ئەمەش لە رێگەی وێنە گرتن و بڵاو کردنەوەيان لە تۆرە کۆمەڵايەتييەکان کە زۆر جار بۆ دەر برينی خۆشحاڵی و بەمەبەست و ئومێدی ئەوەی خەڵکانی تر پيرۆزبايی و دوعای خێريان بۆ بکەن .

بەڵام پێويستە ئەوە بزانرێت کە ئێمە لە ڕۆژگارێکدا دەژين کە زۆرينەی خەڵکی ئيمانی لاوازە و حسودی و چاو پيسی و حەزکردن بە نەبوونی بەرامبەر زاڵە بەسەر خەڵکيدا مەگەر کەمينەيەک نەبێ کە خوا گەورە هيدايەتی داون هەر بۆيە ئامۆژگاريتان دەکەم بەوەی :

یەکەم : وێنەی منداڵ و ڕۆڵەکانتان بڵاو مەکەنەوە چونکە چەندين دايبابی نەزۆک و بێ منداڵ هەيە کە ئەو وێنانە دەبينن و دوعای خێر و بەرەکەت ناکەن بەمەش ئەو منداڵانە توشی چاو دەبن ... چەندين منداڵ هەيە بەهۆی ئەو وێنانە تووشی کارەسات و نەخۆشی و کێشە بوونەتەوە ئەگەر لەو پەڕی گۆی زەوی بوبێت .

دووەم : وە وێنەی خواردنەکانتان بڵاو مەکەنەوە ، چونکە چەندين هەژار و نەدار هەيە کە بەدەست برسێتييەوە دەناڵێنێت و پارووە نانێکی دەست ناکەوێت کە برسێتيەکەی پێ بشکێنێت و وە بەبينينی ئەم وێنانە توشی حسوودی و چاو پيسی دەبن.

سێیەم : لەکاتی دەرچوون و گەشتەکاندا وێنەی خۆتان و خێزان و منداڵەکانتان بڵاو مەکەنەوە چونکە ئەو وێنانە بەرچاوی چەندين خەڵکی هەژار و بێ بەش و خەمبار دەکەوێت کە خوازياری وەها ژيانێکی خۆشە بەمەش خۆتان توشی چاو پيسی و حسوودی دەکەن .

چەندادن خێزان هەن کە لەدوای خۆش گوزەرانی و خۆشەويستی تووشی ناکۆکی و جيابوونەوە بوون بەهۆی حسوودی و چاو پيسييەوە .

وە چەندان لەش ساغ و خاوەن ناز و نعمەت هەبووە تووشی جۆرەها نەخۆشی و نەهامەتی هاتوون بەهۆی حسوودی و چاو پيسييەوە کە بڵاو کردنەوەی وێنە هۆکاری سەرەکی بوون .

وە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : (استعينوا على قضاء حوائجكم بالكتمان فإن كل ذي نعمة محسود ) صححه الألباني في السلسلة الصحيحة 3/436 (حديث رقم 1453 ) وفي صحيح الجامع برقم(943).
واتە : پارێزگاری لە بەجێهينان و بەدەست هێنانی کار و مەبەستکانتان بکەن بە هێشتنەوەی بە نهێنی ، چونکە هەموو خاوەن نیعمەت و بەخششێک مايەی ئەوەيە حسودی و ئيرەیی پێ ببرێت )
هەر بۆيە پێویستە موسڵمان هەست و باری خەڵکانی تر لەبەرچاو بگرێت و نەبێتە هاوکاری شەیتانەکان بۆ سەر خۆی و برای موسڵمانی .

وە دەبێت ئێمەی موسڵمان پەیوەستی ئەو زکر و دوعايانە بین کە پێغەمبەری خوا رێنمايی کردووین بۆ خۆپاراستن لە چاو حسوودی و جادووی جن و شەیتانەکان .

شێخ صالح فوزان الفوزان

سەردان: ٤,٨٧٨ بەش: سيحر و جادوو